𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 15

1.1K 224 15
                                    

After 5 months

دانیشتووە بەرانبەر پەنجەرەی ژوورەکەی کە نیشانەکانی زگ پڕی لەسەری بەتەواوەتی پێوەی دیارە .. کاسە پڕ لە قاوەکەی دەخواتەوە و جار جار دەست بەسەر زگی دا دەهێنێت ..

ئەو سوێندی خواردووە کە تۆڵە دەکاتەوە.. بەڵام تەنها چاوەرێی ئەو رۆژە ئەکات کە بچکۆڵەکەی لەنێو باوەشی بگرێت .. بزەیەکی کرد کاتێک بیری لەوە دەکردەوە کە چ ناوێکی جوانی بۆ بدۆزێتەوە لە جوانی ڕۆڵەکەی بچێت ...

تۆ نازانی هەستی دووگیانی چۆنە! پاراستنی یەکیکی بچکۆڵە لە سکتدا ... بیر لە پەروەردەکردنی بکەیتەوە بە باشترین شێوە .. بیر لە پەنجە بچووکەکانی دەکاتەوە .. قاچە بچووکەکانی کە بۆ یەکەم جار هەوڵدەدات پێ بگرێت ..

بەڵام دەکەوێت .. دواتر هەڵدەستێتەوە و دووبارە ڕادەکاتەوە باوەشی .. بیری لەوە دەکردەوە کە بۆیەکەم جار ناوی دایە لەسەر زمانی بێت چەن خۆش دەبێت ..

دەنگی یەکێك بیرکردنەوەکانی پچڕاند .. وابزانم دەزانن کە کێ بوو ئەوەی بیری دەکردەوە وایە؟ بەڵێ هێمی بوو ..

"کچەکەم .. ئەمرۆ ڕۆژی ئەنجامدانی پشکنینەکانە .. بۆ ئەوەی ڕەگەزی نەوەکەم بزانم .. من پێشتر کاتم دیاری کردبوو ... خۆت ئامادە بکە"

هێمی هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی .. دواتر سەیری بەرێز جۆن'ی کرد و بە هێمنی وتی

"باوکە!.. من نامەوێت رەگەزی بزانم .. ئەوە ببێتە سوپرایز باشترە .. "

ئەو خەندەیەی لەسەر لێوی بوو بەرە بەرە نەما .. سەری لەقاند بە مانای ئەرێ ..

" وەکو چۆنت دەوێت .. زۆرت لێ ناکەم کچەکەم ...."

هێمی دەزانێت کە باوکی زۆر بەپەرۆشە بۆ بینینی نەوەکەی وەکو دەڵێت .. بەڵام هێمی هیچ ئامادە نیە .. ئەمە ترس نیە بەڵام نایەوێت هیچ شتێک ئەوی بیر بێنێتەوە ..

هێمی باوەشی بە باوکیدا کرد .. و بەنەرمی وتی

"باوکە چ گرنگە بزانین کوڕە یان کچ؟ لەکۆتاییدا هیچ جیاوازیەکیان نیە تەنها سەلامەت بن .. هەم هەر کەمێکی بێ هەر بەنازەکەی باپیری ئەبێ ئەی وا نیە؟"

ئەویش باوەشی بە هێمی کرد و فرمێسک لە چاوی هاتە خوارەوە ..

"بەڵێ کچەکەم .. هیچ جیاوازیەک نیە .. هەردووکتان هەر رۆڵەکانی خۆمن .. "

هێمی پێکەنی .. دواتر دەموچاوی دا بەیەکا و بۆ گاڵتە وتی

" یاه من غیرە ئەکەم .. هەر خۆم رۆڵەی تۆم ..همم"

𝐓𝐡𝐞 𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐁𝐨𝐲 || BBH ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن