𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 18

1.4K 237 48
                                    

AFTER TWO MONTHS

HIMIE POV

بچکۆڵەکەم هەر وەکو فریشتەیەک خەوتووە .. ئایخوایە .. ئەڵێی کۆپی بەیکهیۆنە!! .. من هەر لە منداڵیەوە حەزم دەکرد کچێکم هەبێت بە ناوی سیرا .. لە راستیدا من بەیکهیۆن ئەوەمان دەویست

FLASH BACK

"یاااه~ بێکهیۆنی تۆ کە هاوسەرگیریت کرد حەزەکەی یەکەم منداڵت چی بێ؟"

بەیکهیۆن کەمێك پێکەنی بەهۆی شیرینی هێمی ... دواتر ئەو ڕۆمانەی دەیخێندەوە دایخست و سەیری هێمی کرد ..

"ئمممم!~ کچێك وەکو تۆ گوپەکانی خڕ و جوان بێت و تەنها گازی لێ بگرم هههه"

هێمی دەستی لە گوپەکانی خویدا .. دواتر کەمێ ڕایکێشا و دەستی لێدەدا

"ئای تۆ ڕاست دەکەی پێکی~ گوپەکانی من زۆر نەرمن .. بەڕاستی ئەمە یەکەم جارە بزانم!... ئەی ئەوانەی تۆش وان؟!"

هێمی بە سەڕسوڕمانەوە دەیوت ... دواتر دەستی بۆ گوپەکانی پێکهیۆن برد... بەڵام بینی کە جیاواز بوو لەگەڵ ئەوەی خۆیدا .. چونکە پێکی کوڕێکی لاواز بوو ئەوکات .. هەروەها باڵا کورتیش بوو!...

" یااه~ دەستەکانت دوور بخەوە هێمی "

پێکی بە بێزاری گوتی کاتێك دەستی هێمی لا دەبرد .. هێمی'ش دەموچاوی دا بەیەکا و گوتی کاتێك دەستەکانی دوور خستەوە

" ئێششش خۆی هەر وام دەکرد تشە .. تۆ گوپت نیە وەکو من .. "

هەروەها زمانی دەرهێنا بۆ ئەوەی گاڵتە بە بێکی بکات ..

" ههه تۆ زۆر مناڵانەی هێمی .. من پێویستم پێ نیە چونکە من پیاوم! .. هەروەها هەتاوەکو ئەوانەی تۆ مابێ پێویستم بە هی خۆم نیە"

بەهێمنی وشەکان لەلێوی پێکی دەهاتنە دەرەوە .. هێمی ئەوکات زۆر بچووک بوو .. هەروەها لە واتای وشەکانی تێنەدەگەشت .. بەڵام کاتێك ئێستا بیری لێ دەکاتەوە .. زیاتر تێ دەگات کە هۆی جێهێشتنی بێکی بە ویستی خۆی نەبووە ..

" هممم .. ئاه پێکی ئەی ناوی کچەکەت ئەنێی چی دوای ئەوەی گوپەکانی منت دزی؟"

هێمی ڕووی کردە پێکی و پرسیاری لێ کرد .. پێکی چاویلکەکە پزیشکیەکەی داکەند و دەستی لەسەر چەناگەی دانا .. وەکو هێمایەک بۆ بیر کردنەوە .. دواتر بە هێمنی گوتی

"من ناوی دەنێم سیرا .. چونکە لەگەڵ گوپەکانی دەگونجێ .. بەڵام بۆچی پرسیار دەکەی هێمی~؟ "

𝐓𝐡𝐞 𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐁𝐨𝐲 || BBH ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن