𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 6

1.5K 293 26
                                    

hemie pov

چاوەکانم کردەوە... وەکو ئەوە وایە کە هەرچی قورسایی جیهان هەیە لەسەر چاوەکانی من بێت.... هیچم لە بیر نەماوە... کۆتا شت کە لەبیرم بێ ئەوە بوو کە لەو کۆشکە کۆنە لەهۆش خۆم چووم...

دانیشتم و دەستم بەسەرمەوە گرتبوو.... وە هێواش هێواش شتەکانم لەبیر هاتەوە.... نااااااااا.... بەیکهیۆن هات؟ بۆچی؟ وە چۆن زانی من لەوێم؟ وە بۆ گرنگی ئەدات؟ من لەکوێم؟ ئای خواتە ئێرە کوێیە؟ بەنەفرەت بێ......

لە ژوورێکی گەورە بووم بەراستی گەورە بوو.... جێگەی خەوتنێکی گەورە کە جێگەی دە کەس ئەبێتەوە.... وە ژوورەکە هەمووی رەش دایپۆشیبوو.... وە دیوارێکی شوشەیی لێ بوو کە شوشەکە رەنگی رەش بوو!.. ئای خوایە من لە دۆزەخم؟.... نەخێر دۆزەخ قێزەونە بەڵام ئێرە شوێنێکی جوانە....

گوێم لە دەنگی دەرگەکە بوو کرایەوە.... یەکسەر پاڵکەوتمەوە و خەوتنم نواند..... هەستم کرد کە نزیک بۆیەوە و هاتە پێشم

"ئەزانم نەخەوتووی.... خواردنەکەت بخۆ.... وە دواتر قسەم بۆ دەکەی"

بە دەنگێکی سارد و هێمن وتی. ئەو دەنگە لە ناو سەد کەسدا ئەیناسمەوە...
. ئەوە خۆیەتی... بیۆن بەیک هیۆن..... وە نەفرەت خۆ هەر نەیبینی کاتێک پاڵکەوتمەوە.... دانیشتمەوە..

"سەرەتا من لەکوێم؟ وە تۆ کێی؟ دایکم لە کوێیە؟ وە من بەچی گەشتمە ئێرە. "

بە یەکجار هەموویم وت.... ئەمەوێت هەموو شتێک بزانم هیچ کێشەیەک هەیە؟

"زۆر قسە دەکەی... سەرەتا ئەوەی دەیڵێم دەیکەی.... دواتریش هەر ئەوەی ئەیڵێم ئەیکەی....."

بەو دەنگە بێ هەست ەوە وتی...

" یاه تۆ کێیت؟ منت هێناوە بۆ ئێرە و ناشزانم بەچی هاتم... وە دوای ئەوەش فەرمانم بەسەر دەکەی؟ من هێمیم تا ئێستا کەس فەرمانی بەسەرمدا نەکردووە... وە من لە هاوشێوەکانت ناترسم.... "

بە توورەییەوە وتم.... بەراستی توورەی کردم.... بە نیگایەکی تیژ سەیری چاوەکانی کردم و قۆڵمی بە توندی گرت و بە دەنگێکی توند کە بەدەنگی شەیتان ئەچوو قسەی کرد

" سەیرکە تۆ کچئ... ئەوەی ئەیڵێم بیکە بێ هیچ قسەیەک... وە من ئەوەنە کەسێکی بە سەبر نیم... بۆیە سەبرم تاقیمەکەوە و هەر ئێستا وەرە خوارەوە "

وای وت و بە توندی قۆڵمی بەردا و رۆشتە دەرەوە.... من خەریکە ئەکوڵێم لە توورەییدا... بە توورەیی هەستام و رۆشتمە خوارەوە.....

end pov

لە خوارەوە هێمی دابەزی و بەرەو چێشتخانە بەڕێکەوت... کە گەشت مێزێکی بینی کە چەند جۆرە خواردنێکی لەسەرە... گۆشتی سورەوەکراو لەگەڵ سەوزە و گڵاسێک شەربەتی پرتەقاڵی سروشتی... هەروەها ماکەرۆنی کە سادە بوو...

𝐓𝐡𝐞 𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐁𝐨𝐲 || BBH ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن