ژووری نەشتەرگەری لەدایکبوون
کاتژمێر 5:30 پاش نیوەڕۆئازارێك کە ئەوەی دایك نەبێ لێی تێ ناگات .. ناڵەی هەموو ژوورەکەی پڕ کردبوو.. کە لەلای ڕاستیەوە نورسین دەستی گرتبوو .
نور دەستی هێمی بە توندی گرتبوو و پڕ بە دڵ دەگریا .. هەرچەندە نورسین بەتەواوی باش نەبۆتەوە .. چونکە پێش دوو مانگ ئاهەنگ گێڕانی لە دایك بوونی کوڕەکەی بوو ..
AFTER 4 HOURS
پزیشك دوای ئەوەی حاڵی هێمی جێگیر بوو .. ڕێگەی دا کە نورسین و لی جۆن بڕۆنە ژوورەوە .. هەروەها فریشتەکەی هێمی'ش حاڵی جێگیرە و لەتەنیشتی خۆیەوەیە ..
پزیشك وتی کە تەنها دەتوانن بیبینن .. وە هێمی هێشتا هۆشی نیە ..
نور ' جاسپەر' ی کوری لەباوەشی بوو بە پەلە هەستایە سەر پێ و کە ئەمە بۆیە هۆی هەستانی لەخەو دوای ئەوەی کە بەراستی وەکو فریشتەیەکی بێ تاوان نوستبوو ..
لی جۆن یش فرمێسک بە چاوەکانیدا دەهاتە خوارەوە و سوپاسی خوای دەکرد بۆ ئەوەی هەردوو بچکۆڵەکەی سەلامەتن ..
پزیشك تەنها ڕێگەی دا بۆ دە خولەک بیبینن .. دوای هاتنە دەرەوەیان لە ژوورەکەی هێمی .. پزیشک بانگێشتی لی جۆن ی کرد یاخود با بڵێین جۆن ..
"حاڵی خاتوو لیندا جێگیرە .. بەڵام بەهۆی ئەوەی کە بەرگری لەشی بەهێز نیە .. کاتی هەستانەوەی لە بێهۆشیەکەی دیاریکراو نیە .. بۆیە دەتوانن بڕۆنەوە .. هەروەها تەنها یەك کەس دەتوانێ لەلای بمێنێتەوە ..بەهیوای سەلامەتی .."
لی جۆن تەنها سپاسی خودای دەکرد کە هێمی باشە .. دوای ئەوەی بەسەری هات
FLASH BACK
BEFORE 6 HOURS
هێمی زۆر دڵخۆش بوو بەوەی کە ڕۆڵەکەی باشە .. ئێستە لە پشکنین دەرچوو .. بەدڵنیاییەوە بەبێ زانینی رەگەزی ..
لەسەر پلیکانەکانی نەخۆشخانە بە هێمنی دەهاتە خوارەوە و دەستی لەسەر زگی دا دەهێنا کە بەتەواوەتی بەرز بووە .. بەڵام لە پڕ هەستی بە کەسێك کرد کە بە توندی پاڵی دەنێت!!!! .. کە ئەمەش وایکرد بە شێوەیەکی خراپ بەر ببێتەوە و دوای کەوتنی ڕێك هۆشی لەدەست بات ..
لی جۆن هاتە ژوورەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی بزانێ چی بووە تا وا هێمی دوا بکەوێت .. بەڵام ئەوەی بینی هیچ بە دڵی نەبوو ... خێرا ڕایکرد بۆ لای هێمی دوای ئەوەی لەو حاڵە بینی کە هیچ ژەس خۆزگەی بۆ نابات .... کە بەشی خوارەوەی کراسە سپیەکەی بە تەواوی خوێن دایپۆشیبوو ..
أنت تقرأ
𝐓𝐡𝐞 𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐁𝐨𝐲 || BBH ✔️
Aksi♡ " ژیان دەتوانرێت بگۆڕدرێت " ♡ The Dark Boy BBH|| Poblished At 16 oct 2019 End At 21 march 2020