𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 7

1.4K 270 99
                                    

1:00pm

هێمی بیری دەکردەوە و هەوڵی دانانی پلانێکی دەدا بۆ ئەوەی لەم کۆشکە برواتە دەرەوە .. بەڵام شتێکی بیر هاتەوە

"بازنەکەم!!"

himie pov

پێویستە برۆم بازنەکەمی لێ بسێنمەوە .. رۆشمە خوارەوە و بینیم لە بەرامبەر دیوارە شوشەییەکە وەستابوو وەکو هەموو جارێک گڵاسە پڕ شەرابەکەی کە بە خوئن دەچوو وەستابوو بەرامبەر دیوارەکە

لێی نزیک بومەوە و لەپشتیەوە وەستام .. هەستی بە هاتنم کرد بەڵام ئاوری نەدایەوە! بیۆن نێرگزی و دڵ رەق و قۆز هیۆن .. بۆستە هێمی شێت بووی قۆزی چی ..

"دەبینم زۆر سەرسامی شانەکانمی، شتێکی سەیر نیە چونکە هەموو کەسێک وایە"

بەو دەنگە پیاوانە ساردەی وتی .. لەخۆبایی نێرگزی

"نەخێر تەنها سەیری ئەوەم دەکرد کە چەنێک باڵات کورتە .. تشە"

بە هەمان دەنگی ئەو وتم .. ئازیز تەنها تۆ نیت کە دەتوانێت دەنگێکی سارد و بێ هەست دروست بکەیت

" باشە ئەم جارە لێت ناگرم چونکە هێشتا هەرزەکاریت .. ئێستا بڵێ بزانم بۆ لێرەیت؟"

هەرزەکار؟! هەرزەکااار!! بەکێ وا دەڵێت نەفرەتی تەمەنم 20 ساڵە

" منیش ئەمجارە لێت ناگرم چونکە نەخۆشی دەرونیت هەیە .. ئێستاش بازنەکەم بدەرەوە"

بیکی زەردەخەنەیەکی لاری کرد .. ئینجا قۆڵی قەمیسەکەی بەرز کردەوە و دو بازنی لە دەستدا بوو .. شێوەی بازنەکەم نیوە دڵێکە .. وە من بینیم کە هەردوو پارچەی دڵەکەی لە دەستیدا بوو .. ئەمەت لا کوێ هێناوە؟

" هێی تۆ ئەمەت لە کوێ بوو؟ بمەرەوە خێرا "

" بەرای تۆ پارچەکەی کەی لای کێ بوو؟ من پارچەکەی خۆتت ئەدەمەوە بۆ ئەوەی بیر بکەیتەوە بچکۆڵەکەم"

بە بزەیەکی لارەوە وتی و بازنەکەی کردە دەستیەوە و رۆشت .. منیش چومەوە ژوورەکەم و بیرم لێ دەکردەوە

من تەنها یەک هاورێیەکم هەبوو لە منداڵیەوە .. ئەویش ئەوکەسە بوو کە بازنەکەی دا پێم .. واتە نیوەی دڵەکە و بەڵێنی ئەوەی پێم دا کە هەموو کاتێک بمپارێزێت .. بەڵام بەڵێنەکەی نەبردە سەر .. ناوی بیۆن .. بیۆن هیۆن نا نا بیۆن بەیک هیۆن .. چی؟! ئای هێمی تۆ زۆر گێژیت مە حاڵە ئەو بەیکهیۆن ە و ئەم بەیکهیون ە یەک بن .. بەڵام ئەگەر بیکی بێت و گەرابێتەوە و بەڵێنەکەی لەبیر نەچوبێت .. بەڵام ئەو وتی کە ئەو بازنە کەسێکی گرنگ داویەتی پێی .. دەبێت برۆم و هەموو شتێک بزانم ..

𝐓𝐡𝐞 𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐁𝐨𝐲 || BBH ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن