𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 20

1.2K 229 105
                                    

🗿🗿

"من لەبەر ئەم زیرەکیەت تۆم خۆشدەوێ هێمی!... بەڵام ئەم کارە ڕوونادات مەگەر بەسەر لاشەمدا بڕۆی!"

بزەیەکی لاری کرد و وەکو ئەوەی هێمی ئیستفزاز بکات

بەڵام هێمی شۆك بوو! .. هیچی نەوت، بەڵام ئاگری لێ هەڵدەستا

"بەنەفرەت بی! نەفرەت لەو ڕۆژەی تۆم تێدا ناسی! نەفرەت لە هەموو شتێك کە پەیوەستە بە تۆوە! "

هێمی بە توڕەیی هاواری کرد بەسەریدا ، بەڵام ئەو تەنها! .. پێکەنی!

"هاهاهاه هێمی تۆ ئێستا نەفرەتت لەخۆت کرد؟"

"مەبەستت چیە! من ڕۆشتووم .. بێ ڕوشت"

بەڵام بەیکهیۆن تەنها پێدەکەنی .. هەروەها چاوی سڕی چونکە بە هۆی پێکەنینەوە ئاوی لێ هاتە خوارەوە ..

" باشە بڕۆ"

دواتر بە بزەیەکی لار و پڕ فێڵ سەیری هێمی دەکرد

هێمی ش تەنها ئەوە مابوو دوکەڵ لەبان سەری هەڵسێ! خێرا ڕۆشت بۆ لای دەرگەکە و دەستی لە دەسکی دەرگاکەدا بەمەبستی کردنەوەی بەڵام!

دەسکی دەرگەکە شکا!

بێکی دووبارە دەستی کرد بە پێکەنین .. هێمی ش تەواو خەریك بوو شێت بێت! بەخێرایی ڕایکرد بۆ لای بێکی و دەستی سوڕاند و کەواندەیە سەر زەویەکە!

"بێ ڕەوشت ترین کەسی ژیانم! ئەمە زۆر پێکەنیناویە؟ فەرموو پێبکەنە!"

هێمی وای وت دوای ئەوەی دەستەکەی تریشی سوراند .. لەراستیدا بێکی ئەوەنە بێ هێز نیە تاوەکو ئافرەتێك وای لێ بکات .. بەڵام ئەو تەنها ڕێگەی بە هێمی دا ئەوەی دەیەوێت بیکات ..

بێکی وەڵامی نەدایەوە .. وە بۆ چەند ساتێك بێدەنگی ژوورەکەی داگرتبوو ..

تەنها بە جوڵەیەکی بێکی وای کرد کە شوێنەکانیان بگۆرنەوەو ئێستا هێمی باوەش بە زەویەکەوە ئەکات ..

بێکی هەردوو دەستی هێمی جێگیر کردبوو بە دەستی چەپی .. وە بۆ ئەوەی قاچەکانی نەجوڵێنێت هەمەن شتی لەگەڵ پێیەکانی هێمی کرد بە قاچەکانی ..

بێکی تەنها سەیری نێو چاوی هێمی دەکرد .. بە نیگایەك پڕ بوو لە خۆشەویستی، هەستی بیرکردن،

هێمی بەهەمان شێوە سەیری چاوەکانی دەکرد بەڵاهم نیگاکانی هێمی جیاواز بوو! پر بوو لە شەڕ و ڕق

𝐓𝐡𝐞 𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐁𝐨𝐲 || BBH ✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن