𝟮𝟰|

7K 928 296
                                    


"بۆ بەدەستهێنانی متمانە پێوئستە بیسەلمێنی کەچەندێکت خۆشتدەوێ ئەمەش بەکردارەکانت نەوەکو بەووشەکان"

Anne's POV:

بەردەوام بوو لەماچکردنی ملم و وایلێکردم هۆشم لەدەستبدەم.

بەڵام پاشان ئەوە ڕوویدا.

بیرمکەوتەوە کە چەند سارد بوو هەموو جارێکـ کە بەکاریدەهێنام و پاشان فڕێی دەدام، ئەو شێوازەی کە ئەو داوای خزمەتکارەکەی کرد کە من فڕێبداتە دەرەوە لەماڵەکەی دوای ئەوەی کە شەوەکەمان پێکەوە بەسەر برد.

ئـەوم دەوێ لەگـەڵـ تەواوی ڕوحــم، بەڵام دڵم ناتوانێ خەیاڵێکی تری هەڵە بکات.

نامەوێ هەست بەو هەستە ترسناکە بکەم کە دێت دوای ئەوەی کە واملێدەکا هەست بە خۆشی بکەم و پاشان فڕێـم دەدات وەک ئەوەی کـاڵایەک بم.

ناتوانم.

نامەوێ.

وە ناکەومەوە داوەکەوە دووبارە.

بە بەهێزیەوە پاڵم پێوەنا و دوورمخستەوە لەخۆم، دەستەکانم ڕزگارکرد لەگرتنەکەی.

زۆر سەرسام دەرکەوت، لێوەکانی سوور هەڵگەڕابوون بەهۆی ماچکردنی منەوە و هەناسەدانیشی هێشتا ناڕێک و خێرا بوو.

هەوڵیدا نزیک بێتەوە لێم دووبارە بەڵام وەستاندم.

ـ نەخێر.

ئەوە یەکەم جارە کە ڕەتی بکەمەوە و ڕووکەشەکەی حەپەساو بوو.

"بۆچی نا؟"

ـ نامەوێ، ناکەومە تەڵەکەوە، ئەوجارە نا.

"کەوتنە تەڵەوە؟ دەربارەی چی قسە دەکەی؟"

ـ ئەگەر تۆ وابیردەکەیتەوە کە من بوونم هەیە بۆ تۆ هەر کاتێک کە هەستت کرد حەزت بەیاریکردنە، ئەوا تۆ ۆر هەڵەی، من نابم بە یاری تۆ.

دەتوانم ببینم کە چۆن ڕووکەشەکەی گۆڕا، وەک بڵێی وشەانم بەڕاستی کاریان تێکردووە.

"بۆچی تۆ هەمیشە زۆر بە خراپی بیر لەمن دەکەیتەوە؟"

ـ لەبەرئەوەی ئەوە هەموو ئەوەیە کە تۆ پێشانی منی دەدەی.

ئاهێکم دایەوە.

ـ من بەر لە ئێستا تۆم لەژیانم کردۆتە دەرەوە جیمین. بۆیە بە تەنها جێم بێڵە.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now