𝟰𝟳|

5.4K 737 256
                                    


"تـۆ خۆشەویستیت پێشاندام کاتێک کەهەستم پێنەدەکرد"

Anne's POV:

بەهێواشی چاوەکانم کردەوە. باشە، ئەوە سەرخەوێکی باش بوو.

ڕاستگۆیانە، پێوسیتم بەوە بوو دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هیچ نەخەوتم، وە دوای کەمێک ئەنجامدانی یاری بالـە لەناو ئاوەکەدا لەکۆتاییدا ماندوو بووین. سەیرێکی دەوروبەرم کرد و بینیم هەمووان بەباشی پشوویان داوە.

هەست بە قورساییەک دەکەم لەسەر کەمەرم، بۆیە خۆم سوڕاندەوە. جیمینم دۆزییەوە، پاڵکەوتبوو لەەسەر خاولی کەنار دەریاکە لەتەنیشت منەوە، منی لەنزیک خۆیەوە گرتبوو.

ئەو بەئاگابوو، بۆیە چاوەکانی دەستبەجێ چاوەکانی منیان بینی.

"بەباشی پشووت دا؟"

بەهێواشی سەرم لەقاند، وە ئەویش ماچی نێوچەوانی کردم.

"باشە"

ئەوە هەستێکی گەرم و خۆشە لەنێو قۆڵەکانی دا، وە نامەوێ بجوڵێم.

"خۆرەکە خەریکە ئاوا بێت"

تێهیۆنگ نیشانەی بۆ ئۆقیانووسەکە کرد.

سەیری ئاسۆیەکەم کرد، ئاسمان خەتێکی تەنکی رەنگ پرتەقاڵی دەردەخست و وە خۆرەکە وون دەبوو لەئۆقیانووسەکە. کات زۆر بەخێرایی تێدەپەڕێ.

بۆچی من هەمیشە ئەو بیرۆکانەم هەیە؟


لەفیلمەکاندا، هەڵکردنی ئاگر شتێکی ئەوەنەش قورس دیارنیە، بەڵکو ئاسان و کرداریانەیە. باشە، بەخێربێن بۆ جیهانی ڕاستی، ئەوە زۆر قورسە. هەموومان ئارەقەمان کردووە، لەگەڵ شەو لەسەرمانەوە. بەڵام لەکۆتاییدا، ئاگرەکە داگیرسا و ئێمەش لەدەوریا دانیشتین، گەرمیەکەی بەرپەرچی دەدایەوە لەسەر پێستمان.

لەتەنیشت جیمینەوە دانیشتم، سەرم لارکردەوە لەسەر شانی، لەدرەوشانەوەی ئاگرەکەم دەڕوانی.
ئەو هەوا نەرمە، دەنگی شەپۆلەکان، کوڕەکەم لەتەنیشتم، هاوڕێ باشەکان هەمووی لەدەورم، ئەو ساتە ناوازەیە.

سەرنج خستبووە سەر هەموو وردەکارییە بچووکەکان بۆ بیربوونی ئەو ساتە بۆ هەمیشە. ئەم ساڵە پڕ بوو لەگەڵ یادەورییە جوانەکان، من تەنها خۆشەویستیم نەدۆزییەوە، بەڵکو هاوڕێی باشیشم دۆزییەوە.

"بیری هەمووتان دەکەم"

جین بێدەنگیەکەی پچڕاند، وە پێموایە ئەو ئەوەی گوت کەهەمووان بیری لێدەکەنەوە.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now