𝟭𝟱|

6.3K 968 403
                                    


"بەئازارە کاتێک کەسانێکت هەیە لەناو دڵت، بەڵام ناتوانیت ئەوان هەبێت لەنێوام قۆڵەکانت"

Anne's POV:

حەزدەکەم بڵێم کە سام کەسێکی خراپـە، کە هەر ساتێکـ دەدۆزێتەوە بۆ لکـان بە جیمینەوە، کە شتانێکم پێدەڵێ واهەستـ بکەم کە من هیــ ئێرە نیم، بەڵام ناتوانمــ. ئەو بەڕاستی میهرەبانە و بەڕەوشتە لەگەڵمـ، کچێکی زۆر باشــ دیارە.

هەرچەندە کە دەزانم ئەو جیمینی بەدڵـە، ئەوە ئاشکرایە، بەڵام ڕقمــ لێی نیە. ئەو هیچــ شتێکی خـراپی بەرامبەر منـ نەکردووە.

سەیری لایەکی خۆم کرد و جیمین و یۆنگیم بینی لەدوورەوە قسەیان دەکرد، ئەوان هەردووکیان جـدی دیاربوون.

بەڕاستی هەست بەشەرمەزاری دەکەم کاتێک بیرم دێتەوە کەمێک لەمەوبەر چـۆن سەمام دەکرد. ئایە ئەوان دەربارەی من قسە دەکەن؟

"با یاریەکـ بکەین"

نامجوون پێشنیاری کرد و سامیش گوتی

"بەڵی، با یاری 'ڕاستی و بوێری' بکەین یان 'هەرگیز کردوومە' "

ـ هەرگیز نەمکردووە؟

سام سەری بەبەڵێ جوڵاند

"بەڵی، من یاساکانت فێر دەکەم. بۆ نمونە، با بڵێن من دەستپێدەکەم و دەڵێم 'پێکەنیوم بەو نوکتانەی تەنانەت لێشی تێنەگەیشتووم' پاشان ئەو کەسەی ئەوەی کردبێ، ئەوا پێویستە بخواتەوە"

جینی: تۆ بەناڕاستەوخۆیی دەڵێ کە لە نوکتەکانی من تێناگەی؟

سام پرسیارەکەی پشتگوێ خست بۆیە منیش بەردوام بوو لە پرسیارکردن

ـ ئەی ئەگەر ئەو کەسەی پرسیاری کرد هەمان شتی کردبێ؟

"ئەوا هەردووکیان خواردنەوەکە دەخۆنەوە، کۆمیدیە لەبەرئەوەی ئەو شتانە دەزانی کە ئەوانی تر کردوویانە کاتێک دەبینی ئەوان دەخۆنەوە یان نا. ئەو دوو دڵـیە بەڕاستی خۆشە"

"باشە، باشە، بەڵام پێویستمان بە کەسی زیاترە وایە؟"

نامجوون گوتی، تەنها کەس کە لێرە جێمابوون ئێمە بووین، جۆنگکووک و جیمین و یۆنگی لەلاکەی تر بوون. ماوەیەکی زۆرنیە ڕۆیشتوون، هیچ بیرۆکەیەکم نیە کاتژمێر چەندە.

جین هاواری کرد و بانگی کوڕەکانی تری کرد کە بێن بۆ لامان و لەناکاو نیگەران بووم کاتێک جیمین و یۆنگیم بینی بەرەو لای ئێمە دەهاتن .

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now