𝟰𝟭|

6.1K 814 319
                                    


"ئەگەر لاوازیەکانی خۆمت پێشان بدەم، ڕاستگۆیانە پێم بڵێ، هێشتا منت خۆشدەوێت؟"

Jimin's POV:
"باشە"

باوکم گوتی، بەرداغێک ویسیکی لەناو دەستی گرتبوو.

جۆنگکووک لەسەر قەنەفەکە دانیشتووە، کەمێک بەنیگەرانیەوە سەیری دەکرد.

بەباوکمم گوت کەدەمەوێ قسەی لەگەڵ بکەم هەر بەزوویی کە لەقوتابخانە گەڕامەوە. من درۆ ناکەم، دەستەکان م ئارەقەیان کردووە و نازانم ئەو هەموو تفەم بۆ کوێ ڕۆیی، گەروو زۆر وشک بووە تا ڕادەیەک کەبەئازارە.

"جیمین؟"

ناتوانم کۆڵ بدەم بەبێ جەنگان.

ـ هەروەکو دەزانی، کاتی داواکاری ناردنە بۆ زانکۆکان.

"پێویستت بەیارمەتیە لەگەڵ ئەوە؟ دەتوانم هەندێک پەیوەندی بکەم"

سەرم بەمانای ەخێر جوڵاند.

ـ نـا، من ....

نەفرەت، نەمدەزانی ئەوە ئەوەندە سەخت دەبێ.

ئەو ساتەی ئەو وشانە دەمیان جێهێشتم. من دەتەقمەوە، وە نامەوێ لەکۆتاییا ئازارم پێبگا.

"جیمین، کوڕم پێویستە چی بڵێی بیڵێ"

هەموو بوێریەکەم کۆکردەوە و دەستەکانم کرد بەمستەکۆڵەیەک لەهەردوو لام.

ـ دەمەوێ لەبەشی پزیشکی بخوێنم.

بێدەنگی. هەست دەکەم وەک بڵێی دڵم خەریکە دەتەقێتەوە و فڕێدەدرێتە دەرەوە بۆ بەردەم شێرەکان.

باوکم پێکەنی.

"تۆ گاڵتە دەکەی؟"

دەمەوێ بگەڕێمەوە و بڵێم بەڵێ، بەڵام ناتوانم ئەوە بکەم، ئێستا نا کەتاوەکو ئێرە هاتووم.

ـ نەخێر، من گاڵتە ناکەم.

بەرداغە ویسکیەکەی لەسەر مێزەکە دانا.

ب"پزیشکی؟ پێموابوو ئێمە ڕوون بووین لەگەڵ ئەوەی کەخێزانەکە پێویستیەتی،جیمین. من پیم گوتی کەکۆمپانیاکەمان سەرکردایتیەکەی نوێ وێدەکاتەوە لەوچەند ساڵەدا، ئێمە گەروەتر دەبین، پێوستم بەکوڕەکانمە کەببن بەبەشێک لەوە، میراتگری خێزانەکەم"

ـ ئەوە دەزانم، وە باوەڕم پێبکە، ئەوە ئەوەندە ئاسان نەبوو بۆ من کەئەمەت بڵێم ئەمڕۆ، وە نامەوێ ناسوپاسگوزار دەرکەوم، تۆ هەموو شتێکت پێداوم بەڵام ...

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now