𝟯𝟮|

6.3K 887 189
                                    


"ناتوانین ڕابردوو بگۆڕین بەڵام دەتوانین دەست بەئەڵقەیەکی نوێ بکەین بەکۆتاییەکی خۆشەوە"

Jimin's POV:

"جیمین، ئەو نایەوێ من دەستی لێبدەم"

یۆنگی بەبێزاریەوە مڕاندی.

بەرەو لای ئەوان ڕۆیشتم.

ـ سام، پێویستە لەئۆتۆمبێلەکە بێیتە خوارەوە.

"باشە... یارمەتیم بدە، بەڵام تەنها تۆ، نەک یۆنگی"

"سام، چیم لەتۆ کردەوە تا وەک 'لادەرێک' ڕەفتارم لەگەڵ بکەی؟"

زەردەخەنەم کرد.

ـ تەنانەت بەمەستیش، ئەو دەزانێ چۆن خۆی بپارێزێ لەتۆ.

بەوریایەوە، ئەوم هەڵگرت و ڕۆیشتینە  ناو خانووەکەوە، یۆنگی دەرگاکانی بۆ ئێمە کردەوە.

بەتوندیەوە خۆی بەملمەوە گرت، وە چرپاندی.

"سوارچاکەڕەشەکەم"

زەردەخەنەیەک لێوەکانی گرتمەوە، ئەو هەمیشە وام پێدەڵێ هەر لەو کاتەوەی کەمناڵبووین، هەر وەک ئەو دەڵێ، من هەمیشە لەوێم بۆ پاراستنی ئەو.

"من برسیمە"

یۆنگی بەرەو چیشتخانەکە ڕۆیشت و منیش سامم برد بۆ ژوورەی میوان.

ڕۆیشتینە ژووری میوان و سامم دانا، باڵانسی خۆی لەدەستدا و خەریک بوو بکەوێ بەڵام گرتمەوە.

ـ نەدەبوو ئەوەندە زۆر بخواردبایەوە.

"پێویستم بەوە بوو"

چاوەکانی ئەوانەی منیان بینی و دەزانم نابێ پرسیار بکەم بەڵام ئەو چاوەڕێی ئەوە دەکات پرسیار بکەم.

ـ بۆچی؟

بەپەنجەی هێمای بۆ سینگم کرد.

"دەزانی کە بۆچی"

هیچ شتێکم نەگوت، هەنگاوێک نزیک بوویەوە لێم و دەستەکانی لەملم ئاڵاند لەکاتێکا زمانی بەلێوەکانیا دەهێنا، ئەو لێوانەی کەچەند جارێک ماچم کردوون. لووتی بەر لووتم کەوت.

"جیمین ..."

ـ هم؟

لەسەر پەنجەکانی قاچیا وەستا، لێوەکانی بەنزیکەیی بەرلێوکانم کەوتن.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now