𝟯𝟯|

5.9K 905 274
                                    


"هەندێک کات دەپرسم ئەگەر خۆشەویستی شایەنی شەڕکردن بێت بۆی، بەڵام پاشان رووخساری تۆم بیردێتەوە و ئامادەم بۆ شەڕ"

Anne's POV:

کاتێک لەڕێگایا بووین، پەیوەندیم بەدایکمەوە کرد و گوتم کە لەگەڵ نیکیا دەخوێنم. ئەو ئاڵۆزیەی نێوان من و دایکم کەم بۆتەوە کەمێک، بەڵام هێشتا پێویستە ئاگاداری بکەمەوە کە بۆ کوێ دەڕۆم.

ئەو بێدەنگیەی ناو ئۆتۆمبێلەکەی دەمترسێنێ.

چاوەکانم چاوەکانی جیمینیان دۆزیەوە و ڕەقـبووم.

بەتیژیەوە سەیری دەکردم کە هەستمە کرد خەریکە لەهۆش خۆم بچم.

بەخێرایی چاوەکانم دوورخستەوە، سەرنجم خستە سەر شەقامەکە هەر کە لەجامەکەوە سەیری دەرەوە کردم.

بیستم بە هێواشیەوە پێکەنی، هەست بەدڵم دەکەم لەناو گوێم و گەرووما.

هەر کەڕۆیشتنیە ژوورەوە، جۆنگکووک بەزەردەخەنەوە دەرەکەوت لەبەردەمان.

"ئۆهـ، هەموتان لێرەن!"

"جۆنگکووک! تۆ لێرە دەژی؟"

تێهیۆنگ بەسەرسوڕمانەوە گوتی.

"جیمین برای منە"

جیمین بانگی خزمەتارەکەی کرد و بەمیهرەبانیەوە داوای لێکرد.

"هەنێک خواردن و خواردنەوە ئامادە بکە و پاشان بیانهێنە بۆ ژووری یاریکردن، تکایە"

ئۆهـ نەخێر، ژووری یاریکردنەکە نا.

ئایە ئەوە بەئەنقەست دەکات؟

سەیرم کرد و زەردەخەنەکی پێی گوتم کە بەئەنقەست وادەکات.

هەموومان ڕۆیشتینە ژووروە و دەرگاکەم داخست لەدوای خۆما، لەیادمە چۆن ماچی کردم لێرە، لێوەکانی لەسەر لێوەکانم، لەشی لەسەر من.

بەبێ ئاگاداریەوە دەستم لەلێوەکانم دا. زۆری بیر دەکەم و هەبوونی ئەو زۆر لەنزیکمەوە و پاراستنی ماوەیەک لەنێوان ئەشکەنجەم دەدا.

"شتێکت بیردێتەوە؟"

دەنگی منی هێنا دەرەوە لەخەیاڵەکانما.

- نـ نەخێر.

چاوەکانم سەیری ئەوانی تریان کرد، کە یاریەکەیان داگیرساندبوو و پێدەکەنین بەهەنێک شت.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now