𝟰𝟰|

5.2K 770 222
                                    


"هەرگیز کۆڵ مەدە لەهیچ شتێک موعجیزەکان دەکرێت هەموو ڕۆژێک ڕووبدەن"

Jimin's POV:

دوای چەند ڕۆژێک؛

"بۆچی پێت نەگوتم؟"

ئانی دەستەکانی لەسەر کەمەری دانابوو، توڕە بوو.

ـ نازانم.

بەخشینی خوێندنەکەی من ڕەتکرایەوە. هۆکاری ئەوەی کەئەوان نامەکەی منیان ڕەتکردەوە ئەوە بوو کەمن زۆر درەنگ داواکاریەکەم نارد و پۆلەکان بەر لەئێستا هەمووی پڕ ببوون.

جۆنگکووک پێی گوتووە، وە من دڵنیام ئەو توڕەیە لەبەرئەوەی لەمنەوە نەیبیستووە، نەمدەزانی چۆن پێی بڵێم.

ناتوانم درۆ بکەم، هەستم بەڕووخاوی دەکرد کاتێک ئەوان منیان ڕەتکردەوە. تەنها ئاسودەیی من زانینی ئەوەیە کە لەهەمان زانکۆ دەبم لەگەڵ ئەو.

ـ تۆ توڕەی لەمن؟

ئاهێکی هەڵکێشا، دەستەکانی خزاندە دەوری ملم.

"نەخێر"

ماچێکی نەرمی لەسەر لێوەکانم جێهێشت.

ئانی: داوای لێبوردن دەکەم ئەوە کاری نەکرد، بەڵام ئێمە هێشتا ئەو پارەیەمان هەیە کە لەو چەند مانگەیا کۆمان کردۆتەوە، بیرم لەشتێک دەکەینەوە.

ـ ئانی ...

"نەخێر، تەنانەت بیریشی لەکۆڵداان نەکەیتەوە"

ـ پێتوایە من ئەوەم دەمەوێ؟ بەڵام ئێمە ناتوانین بەردەوام بین لەهەبوونی هیوایەکی بێسوود.

"هەوڵتداوە قسە لەگەڵ باپیرت بکەی؟"

ـ بۆچی؟ ئەو بەر لەئێستا پێی گوتم کەدەست ناخاتە نێوان من و باوکم.

"دووبارە قسەی لەگەل بکەرەوە"

- نەخێر.

"جیمین، ئەو تەنها هەڵبژاردەی تۆیە، تکایە، تەنها یەک هەوڵدانی تر"

ئاهێکم هەڵکێشا و بەنەرمییەوە ماچم کرد، دەستم بەڕوومەتیا دەهێنا لەگەڵ پەنجەکانم.

چۆن دەتوانم دژی ئەو بڕۆم؟

کاتێک کەدوورکەوتمەوە، زەردەخەنەیەکی بچووکم بۆ کرد.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now