𝟰𝟲|

5.7K 748 369
                                    


"پێکەنینەکانی تۆ مانگیش وێران دەکەن"

Anne's POV:

دوای ئاهەنگی دەرچوونمان، ڕێگامان گرتە بەر بەرەو ماڵەکەی جیمین بۆ ئاهەنگی دواتر.

هەر کەڕۆیشتینە ژوورەوە، هەنێک خەڵکم بینی کەبەر لەئێمە لەوێ بوون، زۆربەیان هاوڕێکان و هاوپۆلەکانی جیمین بوون.

میوزیکێکی بەرز دەنگی دەدایەوە لەماڵەکە و هەستم دەکرد کەدڵم لێدەدا لەگەڵ ڕیتیمی میوزیکەکە.

"ئانی!"

گوێم لەکەسێک بوو هاواری ناوی کردم، منیش ڕووم سوڕاندەوە بەرەو لای کەسەکە. جین ڕایکرد بەرەو لای من لەگەڵ قۆڵەکانی کەکراوە بوون بۆ باوەش.

"پیرۆزە!"

جین بەتوندیەوە لەباوەشی گرتم و منیش باوەشەکەم بۆ گەڕاندەوە لەگەڵ زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانم.

"ئۆهــ، ئانی!"

گوێ بیستی کەسێکی تر بووم کەناوی هێنام و منیش سەیرم ئەو کەسەم کرد.

ـ سڵاو نامجوون!

هەر بەزوویی کەگەیشتە لام، بەتوندییەوە لەباوەشی گرتم.

"دەمێکە نەمبینیووی، بیرم دەکردی!"

ـ ئۆوو، منیش بیرم دەکردی!

بەڕاستی بیری ئەوانم دەکرد. ئەوان کوڕی زۆر کۆمیدین و هەمیشە زەردەخەنە دەهێننە سەر ڕووخسارم.

"باشە، ئەوەندە بەسە"

جیمین گوتی هەر کەپاڵی بەنامجوونەوە وەنا و دووریخستەوە لەمن،کۆتایی بەباوەشەکەمان هێنا.

نامجوون چاوەکانی سوڕاند و گوتی

"بەڵێ، بەڕێز غیرەکەر"

زەردەخەنەم کرد هەر کەدوو کەسی تریش هاتنە لامانەوە. یۆنگی بەڕێگایا دەڕۆیشت لەگەڵ باوەڕبەخۆبوونێکی زۆرەوە، لەکاتێکا قۆڵێکی لەدەوری شانی ساما بوو، ئەوی زۆر نزیک کردبوویەوە لەخۆی. بوەستە، چی؟

لەئەوانم دەڕوانی بەچاوێکی فراوان بوو هەتاوەکو گەیشتنە بەردەم ئێمە. یۆنگی سەرەتا چووە بەردەوم جیمین و پاشان ڕوویی وەرگێڕا بۆ سەیرکردنی من. وە بۆ یەکەم جار لەو کاتەوەی ئەوم بینیوە، زەردەخنەیەکی ڕاستەقینەم بینی لەسەر ڕووخساری.

"سڵاو، ئانی"

هێشتا شۆکبووم، سەیری یۆنگیم کرد، پاشان سام و دووبارە یۆنگی.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now