𝟮𝟳|

6.2K 900 276
                                    


Anne's POV:

خۆڵەمێشی.

بەمجۆرەیە کە وەسفی دووهەفتەی ڕابردوو دەکەم لەژیانم.

ناتوانم بڕۆمە دەرەوەی ئەو خانووە مەگەر بۆ قوتابخانە بڕۆم و وە پێویستە هەر بەزوویی کە تەواو بووم بگەڕێمەوە.

گوێڕایەڵی دایکم دەکەم، لەبەرئەوەی ئەو ڕاسـتە. من هیچــ شتێکی ڕاستم نەکردووە. لەوانەیە ئەگەر جیمین بەڕەسمی خۆشەویستم با، ئەوا ڕێگایەکم دەبوو بەرگری لەخۆم بکەم، وە دایکیشم تێدەگەیشت. بەڵام ناتوانم چاوەڕێی ئەوە لەدایکم بکەم لەوە تێبگا کە من ڕازی بووم لەگەڵ کوڕێکا بم سەڕەڕای زانینی ئەوەی کە ئەو بەڕاستی من وەرناگرێ.

بەڵێ، کۆتا جار کە ئەوم بینی ئەو زۆر میهرەبان بوو، بەڵام ئەو تەنانەت پێشی نەگوتم کە ئەگەر ئەو منی بە دڵ بێت یان ئەگەر ئەوەی هەستی پێدەکات بۆ من زیاتر بێت لە سەرنجڕاکێشانێکی فیزیایی.

سەگەکەم سەیری دەکردم وەکـ بڵێی دەزانێ هەست بە باشی ناکەم.

لەسەر ئەژنۆکانم دانیشتم لەبەردەم ئەو، دەستم لەسەری دا بەنەرمی.

- من و تۆ لەدژی ئەو جیهانەین.

دایکم لەناکاو دەرگاکەی کردەوە.

"دەڕۆم بۆ کار، ئەمڕۆ شیفتی شەوم هەیە"

سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند.

"ماڵەوە جێمەهێڵە و دەرگا لەکەس مەکەرەوە تەنها نیکی نەبێت"

- بەڵێ دایکە.

"هۆسۆک دواتر دێت تا دڵنیابێتەوە کە تۆ باشی"

- بوەستە، چی؟ تۆ گاڵتە دەکەی؟

"نەخێر، من متمانەم بە ئەوە و ئەو باشترینی دەوێ بۆ تۆ، وەکـ من"

- پێویستم بە سەگی پاسەوانی نیە. پێم گوتی ناڕۆم بۆ دەرەوە، وە ناڕۆم.

"وادانراوە من متمانە بە تۆ بکەم؟ دوای ئەوەی کە کردوتە؟"

- دایکە، من تاوانم نەکردەوە، منـ ~

"بێدەنگ، کات درەنگ دەبێ. بەهیوام عاقڵ بیت"

زەدەخەنەیەکی ساختەم بۆی کرد لەکاتێکا دەستەکانم توند داخستەوە.

ناتوانم باوەڕ بکەم ئەو پەیوەندیەم لەگەڵ دایکم چۆن تێکشکاوە.

بـوو بەشەو، تاریکایی ژوورەکەمی داگیر کرد. تەنانەت ناتوانم خۆم هەراسان بکەم بە داگیرساندنی ڕووناکیەکان.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now