Episode 1

2.2K 206 14
                                    

                           Love game

پشووی ھاوین لە كۆتایدا تەواو بوو وە كاتی ئەوە بوو بگەڕێینەوە قوتابخانە،تۆ بەیانی ھەستایت لە خەو بۆ ئەوەی خۆت ئامادە بكەی بۆ قوتابخانە تۆ ڕۆتینیاتی ڕۆژانەت كرد ددانت شۆرد وە دووشێكی خێرا و پاشان خۆت گۆڕی، چوویتە قاتی خوارەوە و بۆنیێكی خۆشت ھەڵمژی كە بۆنی پانكەیك،گۆشتی پشتی بەراز و ھێلكە بوو، دایكت بینی كە خواردنی ئامادە ئەكرد و سڵاوت لێكرد

- بەیانیت باش دایكە.
- بەیانیت باش شیرینم.
دانیشتیت و نانی بەیانیت خوارد سەیری كاتت كرد و بەخێرایی چوویت پێڵاوەكانت لە پێ كرد،
ھاوارت كرد" بای دایكە
- بای شیرینم ڕۆژێكی خۆش بەسەر بەرە لە قوتابخانە .
بە خێرایی چوویتە قوتابخانە پێش ئەوەی زەنگەكە لێبدات، باشترین ھاوڕێتت بینی ' جێسیكا ' كە لە قوتابخانە پیاسەی ئەكرد ڕاتكرد بۆ لای
ـ ھێی ، جێسیكا
ـ ھێی ، 'ناوت'
ـ باوەڕناكەم كە ھاوین تەواو بوو و دووبارە ھاتینەوە بۆ قوتابخانە
ـ من ئەزانم بەڵام ھێشتا نامەوێ بێمەوە قوتابخانە

لە قوتابخانەكەت پڕ بوو لە كچ كە باڵا بەرزتر و جوانتر و ڕێكتر بوون لە كاتێكدا كە تۆ یەكتۆز نەگۆڕابووی جگەلەوەی كەمێك كێشت زیادی كردبوو لە ھاویندا بە ھۆی ئەو خواردنە خۆشانەی ئەتخواردن , تۆ و ھاوڕێكەت گوێتان لە ھاوارێك و ھاندانێك بوو لە جێگایەكەوە.
لە ھاوڕێكەتت پرسی لە كاتێكدا ئەویش ھاواری ئەكرد
ـ ئەم ھاوارانە بۆ چییە ؟
ـ ئۆی خوایە BTS
ـ BTS كێیە ؟
ـ ئەو كوڕە ھۆتە تازانە كە گواستراونەتەوە بۆ ئێرە ئۆی خوایە زۆر سێكسی و كیوتن.
بڕیارتدا كە بەدزیەوە سەیربكەیت كە بزانی كێن حەوت كوڕی قۆزت بینی كە بەرەو ھۆڵەكە ئەڕۆشتن،بیرتكردەوە كە ئەوان قۆزن بەڵام نەتویست ببیت بە یەكێك لەو كچە شێتانەی كە فانی كوڕانی ئاساین.
كاتێك زەنگەكە لێیدا بە خێرایی چوویت بەرەو پۆلەكەت بەخێرایی ڕات ئەكرد تا سەرت كێشای بە سنگی كەسێكدا
ـ جاری داھاتوو بزانە چۆن ئەڕۆی
ـ بمبوورە تۆم نەبینی
تۆ چەمایتەوە و سەرت بەرزكردەوە وە حەوت كوڕە قۆزەكەت بینی،جارێكی تر چەمایتەوە و داوای لێبووردنت كرد سەیری ئەو كوڕەت كرد كە سەرت پیا كێشا و سەیری كارتی ناوەكەیت كرد
ـ پارك جیمین
كەواتە ئەوە ناویەتی ئەو تەنھا سەیرێكی كردی و شانی كێشای بە شانتا و ڕۆشت ،تۆ سوڕایتەوە و بینیت ئەوان جێتدێڵن بەخێرایی چوویت بۆ پۆلەكەت پێش ئەوەی مامۆستا بێت
ـ ئۆھ لە كاتی خۆیدا
چوویت بەرەو جێگاكەت كە لە دواوە بە تەنھا دائەنیشتیت لە كاتێكدا جێسیكا دوو كورسی لە پێشتەوە و لەگەڵ كەسێكدا دائەنیشت
ھەمووتان ھەستان و سڵاوتان لە مامۆستاكە كرد كاتێك ھاتە ژوورەوە
ـ سڵاو خوێندكاران من مامۆستاتانم خاتوو لی ھیوادارم ساڵێكی خۆشمان ھەبێت پێكەوە بەڵام ئەمڕۆ خوێندكارێكی تازەمان ھەیە كە بەشدار ئەبێت لەگەڵمان
قوتابیەكە ھاتە ژوورەوە و كچەكان خرۆشابوون تۆ سەیرت كرد و بینیت ئەوە پارك جیمین ە كە پێش ئێستا سەرت پیا كێشا بوو
ـ ھەمووتان ئەمە جیمین، پارك جیمین بۆیە ئەمەوێ ھەمووتان لەگەڵ قوتابییە نۆێكە باش بن
ـ بەڵێ خاتوو لی
ـ باشە جیمین با جێگایەكی بۆ بدۆزمەوە لێی دابنیشیت
ـ ئۆھ نەخێر تكایە تەنیشت من نا ، من ھێشتا ھەست بە گەمژەیی ئەكەم دەربارەی ئەوەی بەیانی ڕوویدا
ـ باشە جیمین من لە تەنیشت 'ناوت' داتئەنێم
بە خۆتت ووت ئۆھ نا
بینیت جیمین یەت بۆ لای جێگاكەی وە سڵاوت لێكرد
ـ سڵاو من 'ناوت' م .
دەستت دەرھێنا بۆ تەوقە كردن ، ئەو تەنھا سەیرێكی كردی و گەڕایەوە بۆ لای تەختەكە، تۆ بیرتكردەوە كە ئەو كەسێكی ڕەقە.

Love game یاری خۆشەویستی  COMPLETED✅Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang