Episode 17

452 88 6
                                    

كاركردن لەگەڵ جیمین بەڕاستی گەمژانە بوو لەبەر ئەو شتانەی دوو ساڵ پێش ئێستا، ھەوڵتئەدا كە خۆتلابدەی لە جیمین بەڵام بۆ ھەرشوێنێك ئەچوویت ئەتبینی ئەگەر بچوویتایە بۆ دەستشۆر لەوێ ئەبوو وە چاوەڕێت ئەكرد تا ئەو ئەڕۆیشت وە ئەگەر بە ھۆڵەكەدا بڕۆشتایە تۆ بە شوێنێكی ترا ئەڕۆشتی ، بەڕاستی قورس بوو لەگەڵ خۆشەویستی پێشووت كار بكەیت
ئەمڕۆ یەكەم كۆنسێرتی بی تی ئێس ە وە تیمی مەیكەپ و دیزاین ئەبوایە بەپەلە بی تی ئێس مان ئامادە بكردایە
بەڕێوبەر : زۆرباشە ئێمە نیوەی مەیكەپ ئارتیست و دیزاینەرەكانمان تەرخان كردوو، «ناوت « تۆ مەیكەپ بۆ جیمین ئەكەیت
كاتێك كە زانیت جیمین گوێی لەوە بووە یەكسەر سەیری كردی
ـ باشە پەلە بكەن خەڵكینە
جیمین ھات و لەسەر كورسییەكە دانیشت لە كاتێكدا میكیاجت بۆ ئەكرد ڕووخساری ھەروەك پێشتر بوو بەڵام وا دەرەكەوت كە بە باشی ناخەوێت بازنەی ڕەش لە ژێر چاوی ھەبوو، بەڵام ھێشتا جوان بوو وە پێستی ساف بوو ، دەستت كرد بەوەی ئەساس بدەی لە ڕووخساری
ـ چۆن بوویت «ناوت«؟
سوپرایز بوویت كە قسەی لەگەڵت كرد
ـ ئمـــ باش بووم
ـ ماوەیەكی درێژ بوو
ـ بەڵێ وابوو
ھێشتا ھەر میكیاجت بۆ ڕووخساری ئەكرد وە پێویستی ئەكرد كەمێك لێی نزیك بیتەوە ئینجا ئەوتوانی بە باشی بیبینی كە چاوەكانی لەسەرت بوو ھەموو كاتەكە، ئەبوایە ھەندێك كرێمت لە لێوی بدایە پەنجەت لە لێوی ئەدا وە زۆر نەرم بوو كە ئەتویست ماچی بكەیت وە جیمین ھێشتا سەیری ئەكردی
👦 jimin pov 👦
«ناوت« ھێشتا كار لەسەر مەیكەپ ەكەم ئەكات وە زۆر جوان دەرەكەوێت ناتوانم چاوم لەسەری لاببەم ، دڵنیا بوەوە كە ھەموو شت باشە
ـ باشە تۆ ئامادەی
ـ سووپاس «ناوت«
ـ ئاساییە ئەوە ئیشی خۆمە

دوای ئەوە ڕۆشت بۆ سەر ستەیج سەیری نمایشەكەیت ئەكرد دەنگی خۆش بوو وە سەماكردنەكەی زۆر باش بوو ، دوای ٥ گۆرانی كاتی ئەوە بوو خۆیان بگۆڕن و مەیكەپەكەیان نوێ بكەنەوە ، بە خێرایی ڕایان كرد وە تۆش بەپەلە ڕۆشتی جلەكان بھێنی جلەكانت ھەڵگرتبوو زۆر قورس بوو ، خەریكبوو قاچت بگیرێت لە وایەرێك بەڵام خۆشبەختانە جیمین لەویا بوو گرتیتیەوە پێش ئەوەی بكەوی ، كەوتیتە نێوان قۆڵەكانیەوە و پەیوەندی چاوتان گۆڕیەوە دڵت بە خێرایی لێی ئەدا و نەتئەزانی چی بكەی ھەستایت و جلەكانت كۆ كردەوە
ـ ئمـــ سووپاس
ـ تەنھا جاری داھاتوو وریابە
👦 jimin pov 👦
ئێمە ڕامان كردو ویستمان خێرا خۆمان بگۆڕین وە «ناوت« م بینی كە باوەشێك جلی پێبوو ڕۆشتم كە یارمەتی بدەم وە ئەو خەریكبوو بكەوێت گرتمەوە،كەوتە نێوان قۆڵەكانمەوە و سەیری چاوە جوانە قاوەییەكانیم كرد وە دڵم خێرا لێی ئەدا ،زانیم كە ھێشتا وازم لێنەھێناوە لەگەڵ ئەوەشدا ژوانم ھەیە لەگەل جولی .
ھەموو كاتەكە سەیری «ناوت«م ئەكرد ئێمە ئامادە بووین وە ئەو زۆر ماندوو بوو منیش ھەستم بە خراپی ئەكرد ،ڕۆشتم تا قسەی لەگەڵ بكەم بەڵام كاتی ئەوە بوو دووبارە بچینەوە سەر ستەیج ، دوای نمایشەكە كاتی پاكردنەوە و چوونەوە بۆ ماڵەوە بوو
جولی ٢٠ جار پەیوەندی پێوە كردبووم بەڵام ھەڵم نەگرتبوو ، من جولی ماوەی ٢ ساڵە لە ژوانداین وە ڕاستگۆ بم ئەوماوەیە ھەرگیز ھەستم بە خێرایی لێدانی دڵم نەكردووە وەك ئەو كاتەی لەگەڵ «ناوت« بووم ، ئەو دووسالەی ڕابردوو دڵم ئەوەندە بە خێرایی لێی نەداوە تا ئەوكاتەی «ناوت« بینی دووبارە ، ھەموان ئامادە بوون بۆ ماڵەوە بەلای ژووری ستافەكەیا ڕۆشتم و « ناوتم بینی سەری داخستبوو خەوتبوو بە بێدەنگی ڕۆشتمە لای و دانیشتم سەرم لە تەنیشتی دانا،زۆر ماندوو دیار بوو بەڵام ھێشتا جوان دەرەكەوت، نازانم چیم بەسەرھاتووە بەڵام تەنھا ئەمویست ماچی بكەم بۆیە بە ھێواشی خۆم نزیك كردەوە نزیكتر و نزیكتر تا جولی ھات
ـ جیمین ئاھ
بەو دەنگە بەرزەی ترسام وە «ناوت« خێرا ھەستا
ـ جیمین ئەوە كێیە؟
ـ ئۆھ مەیكەپ ئارتیست ە نوێیەكەمانە
ـ بۆچی تۆ لەگەڵ ئەوی ؟
ـ ھەھ ئۆھ تەنھا شتەكانم ئەھێنا
👧 your pov 👧
ھەستت بە ماندوویی ئەكرد بۆیە سەرت داخست بۆ كەمێك لە ژووری ستافەكە بەڵام چاوەكانت قورس بوون و خەوت لێكەوت
خەوت لێكەوتبوو كاتێك بە دەنگێكی بەرز خەبەرت بوەوە
ـ جیمین ئاھ
بەخێرایی ھەستایت جیمین و جولی ت بینی ھاتە ژورەوەو تووڕە دەرەكەوت ڕۆشتی تا سڵاوی لێبكەی
ـ سڵاو ناوم ..
ـ«ناوت«! كچەكەی قوتابخانە
ـ ئمم بەڵێ
ـ تۆ ئەو كچەی كە جیمین ت لێ دزیم
ـ ھەھ ؟ نا بەو شێوەیە نییە
ـ باشە ھەرچۆنێك بێت من و جیمین لە ژوانداین و بەم زووانە ھاوسەرگیری دەكەین
كاتێك جولی وای ووت ھەستت بە ئازار كرد و ویستت بگریت ھەموو ئەوكاتە لەگەڵ جولی بووە
ـ ئۆھ ببورە بێزارم كردن من ئەبێت بڕۆم
خەریكبوو ئەڕۆشتی كە جیمین مەچەكتی گرت
ـ «ناوت« تكایە ھەڵە تێمەگە
تۆ سوڕایتەوە و مەچەكت لە دەستی دەرھێنا
ـ شەوشاد من ئێستا ئەڕۆم
ـ یاا پارك جیمین بۆچی لات گرنگە كە ھەڵە تێبگات
ـ نا بەو شێوەیە نییە
ـ ھەرچۆنێك بێت ، با بڕۆین
جولی بە ناشرینی سەیری كردی و وە خۆی پیا كێشای و  ڕۆشت وای لێكردی كەمێك بكەویت بە دوایا
ـ سەیركە «ناوت»گوێی پێ مەدە باشە ئەو ھەمووكات وایە

تەنھا زەردەخەنەیەكی ساختەت بۆ كرد و وتت ئاساییە
ـ نا ئاساییە خێراكە بڕۆ ماڵەوە و پشوو بدە ئەمڕۆ زۆر بەقورسی كارت كرد
ـ تۆش ھەروا بڕۆ ماڵەوە و پشوو بە

تەنھا سەرت لەقاند
كاتێك كە ڕۆشت توانیت فرمێسكەكانت بھێنیتە خوارەوە ،ھەستت بە گەمژەیی ئەكرد ژیانت بە باشی ئەڕۆیشت تا ئەوكاتەی ویستت كەسێك لە ژیانت دەربكەی دووبارە گەڕایەوە بۆ ژیانت ، بۆت دەركەوت ھێشتا جیمین ت خۆشەوێ وە ھێشتا وازت لێنەھێناوە وە ئەو ھەستەی كە ئەزانی ئەو لەگەڵ كەسێكی تر ئەژی و كەسێكی تری خۆشەوێ ئەتكوژێ

Love game یاری خۆشەویستی  COMPLETED✅Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz