Episode 19

497 83 20
                                    

ھەموو شتێك لەگەڵ تۆ و جەیھۆپ بە باشی ئەڕۆیشت دوای ئەوەی ھەفتەی ڕابردوو پێت ووت بەڵێ و پێكەوە دڵخۆش بوون، ئەو باوەشی پیا ئەكردی و ماچی ڕوومەتی ئەكردی لێرە و لەوێ ، بەڵام كێشەكە جیمین بوو لەم دواییانە وەك خۆی نەبوو وا دەرەكەوت باش ناخەوێت بازنەی ڕەش لە ژێر چاوی ھەبوو وە ئاوسابوو وە لاوازتر بوو بوو ، ھەروەھا نیگەرانی تەندرووستی ئەو بوویت ، ئەزانم كە نابێت گرنگی بدەی بە كەسێك یان خۆشتبوێت لە كاتێكدا كە خۆشەویستم ھەیە بەڵام جیمین تەنھا كەسێك نییە بەڵكو كەسێكە كە ھێشتا گرنگی پێئەدەم و وەك شێت خۆشمئەوێ
جەیھۆپ ھاواری كرد : خۆشەویستم
ـ ئۆپـــــا
ئەو ڕایكرد و باوەشی پیاكردم وە جیمین بەلاماندا تێپەڕی و سەیری نەكردین
جونكوك : ھیونگ تۆ و نوونا زۆر كیوتن
ـ پێشتر ئەمزانی كە كیوتین
ھاتە پێشەوە و ماچی ڕوومەتی كردی و تۆش سووربوویتەوە
بەڕێوبەرەكە پێی ووتن كە ئەبێت بچن بۆ یابان بۆ ئەوەی گۆرانیەكەیان دەربكەن وە منیش لەگەڵیان ئەچم ، زۆر بەپەرۆش بووم بۆ ڕۆشتن بۆ یابان لەگەڵ كوڕەكان
بەڕێوبەر : باشە ئێمە ئێرە جێئەھێڵین ئەم كۆتایی ھەفتەیە بۆیە ئەمەوێت ھەمووتان بخەون و پشوو بدەن چونكە سبەی سەرقاڵ ئەبن شتەكانمان ئەپێچینەوە و جەماعەتی بی تی ئێس سبەی ڕاھێنان ئەكەن
ـ خۆشەویستم
ـ بەڵێ
ـ ئەتوانی سبەی بێیت بۆ ڕاھێنانەكە ؟ زۆرم پێخۆشە كە تۆ بێیت ئەو كاتەی ڕاھێنان ئەكەم
ـ بەڵام ئەڕوانم ھەموو ڕۆژێك بتبینم كە ڕاھێنان ئەكەیت
ـ بەڵام تۆ ووزەی منی كاتێك لەو دەوروبەرەی من ھیلاك نابم كاتێك زەردەخەنەكەت ئەبینم
ـ ھۆبیەكەم ھەمیشە قسەی خۆشە
ڕوومەتیت ڕاكێشا
ـ باشە سبەی یەم
ـ بەڕاست ؟ یۆۆھۆۆ
ڕۆژی دواتر زوو ھەستایت و چوویت بۆ ئیش وە بی تی ئێس ڕاھێنانیان ئەكرد
ـ خۆشەویستم
ـ ھۆسیۆك ئاھ
ـ تۆ ھاتی پێم وابوو كە نایەیت
ـ بۆچی نەیەم گەمژە
جیمین : ھیونگ «ناوت» چی ئەكات لێرە؟
ـ ئەو لێرە بەس سەیرئەكا و ھانمان ئەدات
ـ باشە تۆ ڕێت پێنەدراوە ھیچ كارمەندێك بھێنیت لە كاتێكدا ڕاھێنان ئەكەین
جین : ئاساییە جیمین بەو شێوەیەش نییە ئەو سەرقاڵە
ـ ھەرچۆنێك بێت با ڕاھێنان بكەین
تۆ دانیشتی و سەیرت ئەكردن وە ھەمووكاتەكە چاوت لەسەر جیمین بوو، ماندوو دەرەكەوت وە خەریكبوو ئەبورایەوە زۆر شەكەت دیار بوو وە ئارەقێكی زۆری كردبوەوە وە تۆش نیگەران بوویت ، لەكۆتایدا ڕاھێنان تەواو بوو و كاتی ڕۆشتنەوە بوو ، ھەموان شتەكانیان پێچایەوە و ماندوو ئارەقاوی بوون
ـ «ناوت« بابڕۆین نان بخۆین
ـ بێگومان
ـ ھاوڕێیان ئەتانەوێت بۆ نانی نیوەڕۆ بەشداربن لەگەڵمان
ھەموان ھاواریان كرد بەڵێ و بەپەلە ڕۆشتنە دەرەوە جگە لە جیمین
ـ«ناوت« تۆ نایەیت؟
ـ با تەنھا چركەیەك
ـ باشە
ھەموان چوونە دەرەوە
ـ جیمین ناتەوێ لەگەڵمان بیت ؟
ـ نا من ئەمێنمەوە و ڕاھێنان ئەكەم
ـ بەڵام تۆ ھەموو بەیانیەكە ڕاھێنانت كرد نیگەرانم لەوانەیە نەخۆش بكەویت
ـ نەخۆش ناكەوم خێراكە و بچۆ بۆ لای خۆشەویستەكەت
ـ جیمین تكایە
ـ بۆچی گرنگی پێئەدەی ؟
ـ چونكە
ـ من خۆشەویستی تۆ نیم وە من خۆشەویستم ھەیە كە خۆشمەوێ بۆیە بەتەنھا جێمبھێڵە
ـ باشە
تووڕە بووی دوای ئەوەی كە ئەو قسانەی پێووتی
"ئۆھــ ئەو ھێشتا كەللەڕەقە یەكتۆزیش نەگۆڕاوە"
ڕۆشتی بۆ لای گروپەكە بۆ نانی نیوەڕۆ زۆر خۆش بوو وە كاتێكی خۆشت بەسەربرد بەڵام ھێشتا بیرت لە جیمین ئەكردەوە دوای نانخواردن ھەریەكەو ڕێی خۆی گرتەبەر جەیھۆپ پێشنیاری كرد بتباتەوە ماڵەوە
ـ ئێ تۆ بەپەرۆشی دەربارەی گەشتەكەی یابان بۆ ئەم كۆتایی ھەفتەیە ؟
ـ بەڵێ بەڕاستی بەپەرۆشم
ھەردوكتان گەشتنە ئەپارتمێنتكەتان
ـ باشە شەوشاد
ـ شەوشاد
تۆ سوڕایتەوە بۆ ئەوەی بڕۆی بەڵام جەیھۆپ مەچەكتی گرت
ـ چاوەڕێكە «ناوت«
تۆ سوڕایتەوە و سەیری ڕوخساریت كرد
ـ چی ؟
بۆ ساتێك وەستا و دوای چەند چركەیەك نزیك بوەوە و ماچی كردی ، زەردەخەنەی بۆ كردی و دڵخۆش دیاربوو
ـ باشە ئێستا شەوشاد
ئەو سوڕایەوە و ڕۆیشت ، تۆ ڕۆشتیتە ژوورەوە بەڵام شتێك دیارنییە،دڵت بەپەلە لێی نەئەدا ھەستت پێی نەئەكرد كاتێك ماچی كردی بەڵام كاتێك جیمین ماچی ئەكردی دڵت زۆر بەخێرایی لێی ئەدا وە دەستت ئارەقی ئەكرد ، نەئەبوو ئەمە ڕووبدات ئەبوایە جیمین ت لەبیركردایە بەڵام وادەرناكەوێ سەركەوتوو بێت ھەروەھا ھەستت بە خراپی ئەكرد وەك ئەوەی جەیھۆپ بەكاربھێنی بۆئەوەی لەكێشەكانت ڕزگارت بێت بەڵام سەركەوتوو نەبوو ھێشتا جیمین ت زۆر خۆشەوێ
👦 jimin pov 👦
ماوەی ٦ كاتژمێر ڕاھێنانم كرد وە ئێستا ھەست بەئازار و ماندووبوون ئەكەم ،بینینی «ناوت»كە ماچ و باوەش و كەسێكی تری خۆشئەوێ بەڕاستی ئازاربەخشە ،ھەستەكەم ئەبێت لە جولی جیاببمەوە چونكە ھەستەكەم ئەوە دادپەروەرانە نییە چونكە دڵم ھی ئەو نییە دڵم ھی «ناوت«ە
"بۆچی«ناوت«بۆچی ئەبێت دووبارە بتبینمەوە ئێستا ژیانم دووبارە ڕوخاوە چونكە ناتوانم بەدەستت بھێنم"
لەسەر زەویەكە پاڵكەوتم و ھەستم كرد فرمێسكەكانم ئەكەونە خوارەوە بەپەلە ھەستام شتەكانم كۆكردەوە و ڕۆشتم ،ڕۆشتمە ماڵەوە و جولی دەركەوت
ـ ئۆپا بۆچی بەم درەنگانە ھاتیتەوە ؟
ـ ئۆھ ببورە ڕاھێنانم ئەكرد
ڕۆشتم لەسەر قەنەفەكە دانیشتم وە ئەو دەستی لێئەدام و ماچی ئەكردم
ـ چی ئەكەیت ؟
ـ باشە جیمین ئێمە ماوەیەكە پێكەوەین وە ئێمە پێویستە خۆتئەزانی بیكەین
ـ چی ؟
ـ بەڵێ من ئامادەم
ـ بەڵام من ھێشتا ئامادەنیم جولی
ـ بۆچی ھەمووكات وا ئەڵێی ھەمووكات ھەوڵ ئەدەم تۆ ھەمووكات ئەڵێی ئامادەنیم
ـ تكایە من زۆر ھیلاكم ئەمشەو نامەوێ دەمەقاڵێ بكەم
ـ باشە ئەگەر ناتەوێ دەمەقاڵێ بكەیت و بیكەی لەگەڵم ئەوا ئەمشەو لەسەر قەنەفەكە بخەوە
ـ بۆچی وا ھەڵسوكەوت ئەكەی ؟
ـ تەنھا لێرە بخەوە ئەمشەو
ـ باشە
لەسەر قەنەفەكە خەوتم ئەمشەو بەڵام ھەموو ئەوەی ئەمكرد بیركردنەوە لە «ناوت» بوو ھەموو ڕۆژێك لە مێشكمدایە وە ناتوانم بوەستم لە بیركردنەوە لە زەردەخەنە جوانەكەی ، پێكەنینەكەی،كیوتیەكەی ، چوومە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكەمەوە ، نوچومەتەوە ئەكاونتە كۆنەكەی فەیسبوكم لەو كاتەوەی بەناوبانگ بووم بەناویا ئەگەڕام كە وێنەیەكی خۆم و «ناوت«م بینی ئەو كاتەی ھێشتا لەژواندا بووین لە مەكتەب سەیری وێنەكەم ئەكرد
"ئاواتەخوازم بگەڕێنەوە بۆ ئەو كاتەی كەپێكەوە بووین"
ھەر سەیری وێنەكەم ئەكرد تا ماندوو بووم و خەوم لێكەوت
👧 your pov 👧
ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە كە ئەڕۆین بۆ یابان لەگەڵ كوڕەكان بۆ كۆنسێرتە گەورەكەیان وە من زۆر ھەستم بەپەرۆشی ئەكرد ،ھەموو شتەكانم كۆكردەوە و چووم بۆ سەر ئیش ھەموان ئامادە بوون
ـ خۆشەویستم
ـ ھۆسیۆك ئاھ
ـ ئامادەی بۆ گەشتەكە ؟
سەرت لەقاند و زەردەخەنەت بۆ كرد
ـ كوڕەكان لە كوێن ؟
ـ ھەموویان لە ڤانەكەیان
تۆ و جەیھۆپ چوونە ناو ڤانەكە
ـ باشە ھۆسیۆك ئەمانەوێت تۆ لە پێشەوە دانیشیت لەگەڵ بەڕێوبەرەكە
ـ بەڵام من ئەمویست لەگەڵ «ناوت«دانیشم
ـ كورسی تەواو نییە كە دواوە
ـ كەستان ناتوانن جێگاكەتان لەگەڵم بگۆڕنەوە؟
ـ خێراكە ھۆسیۆك كاتمان نییە
ـ ئۆھــــــ باشە
ناتوانین پێكەوە دانیشین «ناوت«
ـ كێشە نییە ئەتوانین لە تەیارەكەیا پێكەوە دانیشین
ـ باشە
لەكۆتایدا ڕۆشت و لە پێشەوە دانیشت
ـ باشە «ناوت«لە تەنیشت جیمین دانیشە
دڵت بەخێرایی لێی ئەدا كاتێك كە ئەبوو لە تەنیشت جیمین دابنیشی،كاتێك لەتەنیشتی دانیشتی تەنانەت سەیریشی نەكردی بەڵام ئەوتوانی ماندووبوون لە چاوەكانیدا ببینی ، لە ڤاندا و لەگەڵ كوڕەكان ھەرگیز ھێمن نییە بەڵام ئەمە وادەكات گەشتكردن لەگەڵیان خۆش بێت ،ھەموان ھاواریان ئەكرد جگە لە جیمین ئەو زۆر بێدەنگ بوو ،سەرت بردبوە دەرەوە لە پەنجەرەكەوە و سەیری دەرەوەت ئەكرد تا ماندوو بوویت و ھەستت كرد سەرت گێژئەخوا تەنانەت تێبینی ئەوەشت نەكرد سەرت كردبووە سەر شانی جیمین
👦 jimin pov 👦
ئەوە كەمێك سەیر بوو من و «ناوت«،سەیریم كرد خەواڵوو دیاربوو سەری بەردەوام ئەجوڵا بۆیە ویستم چارەسەری بكەم بەڵام سەری كەوتە سەرشانم، دڵم زۆر بەخێرایی لێی ئەدا وازم لێھێنا سەری لەسەر شانم بێت ، تاڵە قژەكانی ئەكەوتنە سەر ڕوخساری و منیش بۆم لائەبرد ئەو بە خەوتوویی زۆر جوان بوو
👧 your pov 👧
خەبەرت بوەوە و ھەستت كرد سەری كەسێك لەسەر سەرتە بە ھێواشی سەیرت كرد كە بینیت سەری جیمین لەسەر سەرتە ئەو خەوتبوو
"ئایا من ھەمووكاتەكە لەسەر ئەو خەوتبووم؟!"
ڤانەكە وەستاو خەبەری بوەوە ھەموان چوونەدەرەوە و شتەكانیان برد بۆ ئەوەی بگەن بە فڕۆكەكە ،فانێكی زۆر لەوێ بوون بۆ بینینی بی تی ئێس ئەوەندە قەرەباڵغ بوو كە تەنانەت نەتئەتوانی بجوڵێی ئەتویست ھەموان تێپەڕێنی و جەیھۆپ یش ئەیوست بگات پێت بەڵام نەیئەتوانی ، تۆ ئەڕۆشتی كە كەسێك پاڵی پێوەنایت و خەریكبوو بكەویت بەڵام جیمین گرتیتیەوە
ـ تۆ باشی ؟
ـ بەڵێ باشم
ـ دەی با بڕۆین
ھەموو كاتەكە پارێزگاری لێئەكردی لە دواتەوە و گرتبوویتی و نەیئەھێشت وون ببی ، دڵخۆش بووی كە پارێزگاریت لێئەكات لە فانەكان ،كاتێك كە گەشتنە دەروازەی پێشەوەی فڕۆكەكە لە كۆتایدا كۆبوونەوە
جونكوك : یا «ناوت«لە تەنیشت من دانیشە
جەیھۆپ : نا ئەو لەگەڵ من دائەنیشێ
جونكوك : ھیونگ بەڵام من ئەمەوێ لەتەنیشت نوونا دانیشم
جەیھۆپ : نـــــــا
تۆ زەردەخەنەت كرد بۆ ئەو ماكنای كیوتە
ـ ئەتوانین لە تەنیشت یەكتر دانیشین كە گەڕاینەوە
ـ بەڵــــێ
بە وریایی چوویت دانیشتیت وە جیمین یش بەرامبەرت دانیشتبوو ھەموو ئەوەی كرد سەیركردنی ئەو بوو ، ڕاستیەكەی ئەتویست لە تەنیشتی دانیشی ، بۆ ماوەی ١٠ كاتژمێر لە فڕۆكەیا بوون وە ھەستت بە ماندووبوون ئەكرد ،لەكۆتایدا فڕۆكەكە نیشتەوە وە ھەموو كەلوپەلەكانت كۆكردەوە ئەوانە زۆر قورس بوەن نەتئەتوانی ھەڵیان بگریت جەیھۆپ یش ڕۆشتبوو ئەتویست ڕایانبكێشی تا جیمین ھات و یارمەتی دایت
ـ سووپاس
ـ دەی خێرا با بڕۆین
سەرت لەقاند و دوای كەوتی ،لەگەڵ جیمین چوونە دەرەوە و ھێشتا شتەكانتی ھەڵگرتبوو ، ئەتبینی كە جەیھۆپ سەیرتان ئەكات
👦 jhope pov 👦
چاوەڕێم ئەكرد «ناوت«بێت بینیم ھاتە دەرەوە و جیمین شتەكانی بۆھەڵگرتبوو ، ھەستێكم ھەبوو كە «ناوت«ھێشتا خۆشی ئەوێت بینیم كە ئەو پارێزگاری لێئەكرد و دەستی گرتبوو لە فڕۆكەخانەكە ھەستم بە ئیرەیی ئەكرد بەڵام ئەبێت بەم شێوەیە بێت ئەوان ھێشتا یەكتریان خۆشئەوێت ،وابزانم كاتی ئەوەیە بە «ناوت«بڵێم بەمزوانە

Love game یاری خۆشەویستی  COMPLETED✅Donde viven las historias. Descúbrelo ahora