دوای نزیكی ١٠ خولەك لەسەر پشتی جیمین لە كۆتایدا گەشتنە ماڵەوە،
ـ سووپاس بۆ ئەوەی ئەمڕۆ یارمەتیت دام
ـ ھیچ نییە تا ئەوكاتەی ئەمە بەكەس نەڵێیت وە تەنھا لەبەرئەوەی یارمەتیم دای مانای ئەوە نییە حەزم لێكردبێتی
تۆ سەرت لەقاند
ـ خێرابكە و بچۆ ژوورەوە
تۆ سوڕایتەوە و چوویتە ژوورەوە
ـ سڵاو دایكە
ـ سڵاو شیرینم ئایا برسیتە؟
ـ نا من باشم وابزانم كەمێك ماندووم ئەچم ئەخەوم شەوشاد دایكە
ـ شەوشاد شیرینم
چوویتە سەرەوە و جلەكانت گۆڕی بە جلێكی ئاسوودە،پاڵكەوتی و بیرت لەوە ئەكردەوە ئەمڕۆ چۆن جیمین ڕزگاری كردی كاتێك بیرت لێئەكردەوە دڵت خێراتر لێی ئەدا
ـ ئۆمۆ ئایا من كەوتوومەتە داوی ئەو مناڵە كەللە ڕەقەوە
ھەوڵتدا كە بوەستی لەوەی ئەوەندە بیری لێبكەیتەوە بەڵام نەوتوانی چونكە ئەو زۆر قۆزە لەژێر ڕووناكی مانگە شەودا لەگەڵ چاوە بریسكەدارەكانی و لێوە پڕەكەی.
ـ بوەستە (ناوت) ناتوانی وەك ئەو بی ئەو ڕەق و جدی و كەللە ڕەقە
چاوەكانت داخست و ھەوڵتدا بخەوی وە چیتر بیری لێنەكەیتەوە
☀️ ڕۆژی دواتر ☀️
لە خەو ھەستای و ھەستت بە ماندووی ئەكرد سەیری سەعاتت كرد ٦ ی بەیانی بوو،بڕیارتدا دووبارە بە زوویی بچی بۆ مەكتەب خۆتت شۆرد و ڕۆتینی ڕۆژانەت كردچوویتە دەرەوە و دەستتكرد بە ڕۆشتن بۆ مەكتەب كە بەڕێگاوە بووی جیمین ت بینی كە سەیری شتێكی ئەكرد ،بۆیە بە وریاییەوە چوویت و بەدزییەوە سەیرت كرد تا بزانی چی ئەكات كاتێك نزیكتر بوویتەوە بینیت سەیری كچێك ئەكات ئەو كچی قوتابی كۆلێج بوو كە لە مەكتەبەكەی ئێوە وانەی سەما ی ئەوتەوە وە گوێت لێبوە كە ئەو جوانە و ھەمووان حەزیان لێیەتی،سەیری جیمین ت كرد و ئەو پێئەكەنی ھەرگیز بەوشێوەیە نەتبینیبوو پێبكەنێ ، لە ناخەوە ھەستت بە كەمێك بێتاقەتی كرد چونكە كەوتبوویە داوی ئەو مناڵە كەللەڕەقەوە لەوە زیاتر سەیرت نەكرد و بە بێدەنگی دووركەوتیتەوە بەڵام ھەستت كرد كەسێك مەچەكی گرتی و ئاوڕی پێدایتەوە
ـ جیمین
ـ چی ئەكەی لێرە ؟
ـ ئۆھھھ تەنھا ئەچووم بۆ مەكتەب
ـ باشە بەڵام وادەرناكەوێ بەڵكو وا دەرەكەوێ سیخوڕیت بەسەرەوە ئەكردم
ـ چی نا من سیخوڕیم نەكردووە سوێند ئەخۆم
ئەو بە قسەكەت پێكەنی ئەوە یەكەمجارت بوو كە گوێت لە پێكەنینی بێت
ـ تەنھا گاڵتەم لەگەڵ كردی
ـ پێویستە ئێستا بڕۆم
ـ بوەستە (ناوت) باكەمێك بچین بۆ كتێبخانە نامەوێ جارێ بچم بۆ مەكتەب
سەرسامبووی بە داواكەی تەنھا سەرت لەقاند پێكەوە چوون بۆ كتێبخانە
ـ ھەربەڕاستی سەعی ئەكەیت؟
ـ نا تەنھا ئەمەوێ بێم بۆ ئێرە و بخەوم
ـ ئەی بۆ داوات كرد منیش بێم؟
ـ چونكە ئەمەوێ ئەركەكانم بۆ حل بكەی
ـ یاا پارك جیمین
بە ھاوارەوە وات ووت كە وات كرد خاوەن كتێبخانە پێت بڵێ بێدەنگ بیت
ـ شششششش ئەمە كتێبخانەیە
ـ داوای لێبوردن ئەكەم
بە چرپەوە بە جیمین ت ووت
ـ سەیركە جیمین ئەگەر ھیچ ناكەیت من ئەڕۆم
سەری بەرزكردەوە
ـ ھێی بۆ گرەوێك نەكەین
ـ مەبەستت چییە لە گرەو
ـ ئەوەی ئەگەر من سبەی لە تاقیكردنەوەكە دەرەجەی بەرزترم ھێنا تۆ بۆ ماوەی مانگێك ئەبیتە كۆیلەم
كەمێك بیرتت لێكردەوە كە مەحاڵە ئەم مناڵە دەرەجەی زیاتر بھێنێ
ـ باشە وە ئەگەر وانەبوو تۆ بۆ مانگێك ئەبیتە كۆیلەم
ـ ڕێكەوتین
ـ ڕێكەوتین
📝 خێراكردنی كات بۆ ڕۆژی تاقیكردنەوەكە 📝
دوودڵ بووی لەبارەی تاقیكردنەوەكە بەڵام زۆریش نا چونكە ھەستت كرد كە بە باشی خۆت ئامادە كردووە، چوویتە پۆلەكەت و لە تەنیشت جیمین دانیشتیت
بە گالتەوە ووتت
ـ یااا جیمین ئامادەیە كە ببێ بە كۆیلەم
ـ نیگەرام مەبە من دەرەجەی زیاتر ئەھێنم
پففف ھەرچۆنێك بێت
مامۆستا ھاتە ژوورەوە
ـ بەیانیتان باش ئایا ئامادەن بۆ تاقیكردنەوەكە
ـ بەڵێ
ـ باشە من وەرقەكان دابەش ئەكەم وە ھەركات یام پێت ئەتوانی دەست پێبكەیت
كاتێك تاقیكردنەوەكەت كرد زۆربەی پرسیارەكانت ئەزانی دەستت كرد بە وەڵام دانەوە و كە كات تەواو بوو مامۆستا وەرەقەكانی كۆ كردەوە
ـ باشە خوێندكاران سبەی دەرەجەكان وەرەگرنەوە
🌞 خێراكردنی كات بۆ سبەی 🌞
ھەستت بە قەلەقی ئەكرد كە بزانی چەنت ھێناوە و گرەوەكەت بردۆتەوە
ـ باشە خوێندكاران دەرجەكانم بە دیوارەكەیا ھەڵواسیووە ئەتوانن بڕۆن و سەیری بكەن
ھەموان چوون بۆ بینینی ئەنجامەكان ، سەیری ئەنجامەكەت كرد ٨٧ لە ١٠٠ ت ھێنابوو
ـ چی چۆن ئەبێ ٨٧ بھێنم
سەیری ئەوەی جیمین ت كرد
پارك جیمین ٩٠ لە ١٠٠
كەمێك شۆك بووی چونكە ئەو زیاتری ھێنا بوو
ـ ھێی چۆن ئەتوانی لە من زیاتر بھێنی من زیاتر سەعیم كردووە
ـ باشە پێم وابێ تۆ بۆ مانگێك كۆیلەی منی
![](https://img.wattpad.com/cover/225679554-288-k918704.jpg)
ВЫ ЧИТАЕТЕ
Love game یاری خۆشەویستی COMPLETED✅
ФанфикThis story is translated from English to kurdish ئەم چیرۆكە لە ئینگلیزیەوە وەرگێڕدراوە بۆ كوردی