دوای ئەوەی كە مامۆستاكەت داوای لێكردی ببیتە مامۆستای جیمین ھەردوكتان ڕۆشتن.
ـ من نامەوێ تۆ دەرسم پێبڵێی تەنھا ئەتوانی بە خاتوو لی بڵێی كە دەرست پێوتووم
ـ نا ناتوانم درۆ بۆ خاتوو لی بكەم كە دەرسم پێووتووی لە كاتێكدا پێم نەووتووی بۆیە سبەی دوایی مەكتەب ئەچین بۆ كتێبخانە
ـ من گرنگی بە دەرەجە نایەم تۆ تەنھا كاتی خۆت بە فیڕۆ ئەدەی
ئەوەی ووت و جێی ھێشتی، چوویتە ماڵەوە و زۆر ھەستت بە ماندووی كرد بە جۆرێك كە خەوت لێكەوت و بیرت چوو نانی ئێوارە بخۆیت
ڕۆژی داھاتوو نزیكی سەعات پێنج ھەستایت وە ھێشتا دوو كاتژمێری مابوو بۆ مەكتەب بۆیە بڕیارتدا ھەستیت و خۆت بگۆڕی و بە زوویی بچی بۆ مەكتەب وەك ھەمیشە ڕۆتینی ڕۆژانەت كرد و چوویتە خوارەوە زۆر بێدەنگ بوو دایكت خەوتبوو بڕیارتدا ھەندێك تۆست ئامادە بكەی و بڕۆی، كاتێك تۆست ەكەت ئامادە بوو نامەیەكت جێھێشت بە سەلاجەكەوە كە بۆ دایكتت نووسیبوو ئەمڕۆ زوو ڕۆشتووی كاتێك گەشتیتە مەكتەب ھیچ كەسێكت لەوێ نەبینی نزیكی شەش كەسی لێبوو چوویتە پۆلەكەت و ویستت سەرخەوێك بشكێنی كاتێك خەریكبوو بخەویت ھەستت بە كەسێ كرد كە لێیدای وە بە خەبەرھاتی
ـ ھێی (ناوت )
ـ بەلێ، چۆن ناوی منت زانی
ـ لەسەر كارتی ناوەكەت بوو (یانی بە جلەكانیەوە بوو)
ـ ئۆھ كەواتە ناوت چییە
ـ من ناوم جونگ ھۆسیۆك ە بەڵام ئەتوانی بە جەی ھۆپ بانگم بكەی
ـ باشە ئەی بەم بەیانییە زووە چی ئەكەی لێرە
ـ نامەوێ گوێم لە ھاواری ھەموو فانە كچەكان بێت بۆیە زوو ھاتم
ـ لەوەیە ئەوە قورس بێت لەگەڵ ئەو ھەموو فانە كچە كە ھەموو ڕۆژێ دوات ئەكەون
ـ من زۆر ماندووم بەدەست ئەم فانە كچانەوە مەبەستم ئێمە تەنھا كوڕی ئاسایین
ـباشە مەبەستم ئەگەر ئێوە ئەوەندە قۆز نەبوونایە ئەو ھەموو فانە كچەتان نە ئەبوو( بە گاڵتەوە وتت)
جەی ھۆپ دانیشت و ئێوە قسەتان ئەكرد ھەتا نزیكی كاتی وانە بووەوە ئەو زۆر ھاوڕێیانە و ھەزەلییە
ـ باشە من ئەبێت بڕۆم پێخۆشحاڵبووم بە قسەكردن لەگەڵت (ناوت)
ـ منیش
ئەو ئاوڕی دایەوە و دەستی ڕاوەشاند و ڕۆیشت ڕاستگۆیانە تۆ نەتئەویست ئەو بڕوات بەڵام ئەوە زۆر خۆش بوو كە قسەت لەگەڵی كرد ھاوڕێكەت ھاتە ژوورەوە
ـ ئۆی خوایە (ناوت) مانگی داھاتوو ئاھەنگی سەماكردنە وە ئەمەوێ بڕۆین
ـ نازانم ئەگەر بمەوێ بێم لەبەرئەوەی حەزم لە ئاھەنگ و شت نییە
ـ دەی پێویستە بڕۆین لەوانەیە یەكێك لە ئەندامانی بی تی ئێس داوام لێبكات (مەبەستی سەما یە)
تۆ كەمێك پێكەنیت بە جوانییەكەی،زەنگەكە لێیدا و ھەمووان ھەستان و سڵاویان لە مامۆستا كرد تۆ سەییری لای ڕاستت كرد و بینیت جیمین ھێشتا نەھاتووە،دوای پێنج خولەك ھاتە پۆل
ـ بەڕێز پارك بۆچی دواكەوتی ؟
ـ زۆر خەوتم
ـ جاری داھاتوو دوامەكەوە بڕۆ دانیشە
جیمین ھات و لە جێگاكەی دانیشت،وە سەری دانەواند(یانی كردیە سەر تەختەكە)،زەنگ لێیداو كاتی مەكتەب تەواو بوو وە بیرت كەوتەوە كە ئەبێت دەرس بە جیمین بڵێیت
ـ ھێی جیمین بیرتە كە ئەبێت بچین بۆ كتێبخانە ؟
ـ نامەوێ بچم بۆ كتێبخانە
تۆ بێزاربووی لەم مناڵە كەللە ڕەقە بۆیە ئەگەر بیەوێ وەن مناڵ ڕەفتار بكات تۆش وەك مناڵ مامەڵەی لەگەڵ ئەكەیت،دواتر دەستیت تووند گرت و ڕاتكێشا بۆ كتێبخانە.
أنت تقرأ
Love game یاری خۆشەویستی COMPLETED✅
أدب الهواةThis story is translated from English to kurdish ئەم چیرۆكە لە ئینگلیزیەوە وەرگێڕدراوە بۆ كوردی