دوای ئەوەی كە جیمین پێی ووتی،ھەستت بە ئازار ئەكرد بەرەوماڵەوە ئەڕۆشتی و ھەستت بە فرمێسكەكانت ئەكرد لەسەر ڕووخسارت، كاڕێك چوویتە ماڵەوە یەكسەر چوویتە ناو جێگاكەت بۆماوەیەك گریایت وە دوایی بە ھێواشی خەوت لێكەوت،ڕۆژی دواتر خەبەرت بوەوە چاوەكانت ئاوسابوون چوویتە دەست شۆرەكە و كەمێك میكیاج ت كرد، چوویت بۆ مەكتەب و ھەستت بە ماندوویی ئەكرد ھێشتا زۆر زوو بوو كە ڕۆشتبووی وە بیرت كردەوە بچیت بۆ باخچەكە تا كاتی مەكتەب دەست پێئەكات، دانیشتبووی كە گوێت لێبوو كەسێك یەت
ـ یااە پارك جیمین چی ئەكەی وازبێنە
گوێت لە دەنگێكی ناسراو بوو وە ئەوە وەك دەنگی جولــی بوو
👦 jimin's pov 👦
دوێنێ بە جولــی م ووت بەڵام باش بەڕێوە نەچوو، چووم بۆ مەكتەب وە بینیم لەگەڵ كوڕێكی ترە و پێدەكەنێ ھەستم بە حەسوودی ئەكرد ئەو بەلامدا تێپەڕی و سەیرێكی كردم بەڵام پشتگوێی خستم ، من چیتر تەحەموولی ئەمە ناكەم بە تووندی مەچەكیم گرت و بردم بۆ باخچەكە
ـ بۆچی وام لێئەكەی
ـ چیم كردووە جیمین
ـ یااە پارك جیمین چی ئەكەی وازبێنە
ـ بەو شێوەیە پشتگوێم مەخە حەزم لێی نییە
ـ ئەوە ھەڵەی تۆیە كە ھەموو شتێكت تێك یا
ـ بۆ ناتوانی خۆشت بوێم جولــی من تۆم زۆر خۆش ئەوێ
ـ پێشتر پێم وتبووی كە وەك ھاوڕێیەك سەیرت ئەكەم
ـ بەڵام بۆچی
ـ چونكە حەزم لە مناڵی وەك تۆ نییە من خوێنكاری كۆلێژم و تۆش جارێ خوێندكاری مەكتەبی
ـ ھەڵە چییە لەوەدا
ـ وە تۆ ئەو جۆرە كوڕە نیت كە من ئەمەوێ
ـ ئەتوانم ببم بەو جۆرە كوڕە
ـ نا جیمین ناتوانی تەنھا بوەستە شتەكان خراپتر مەكە
ئەو جێیھێشتم و نازانم چیبكەم لەگەڵ دڵمدا من ئەوم زۆر خۆش ئەوێت بەڵام ئەو خۆشەویستیەكەم قبوڵ ناكا
👧 your Pov 👧
گوێت لە ھەموو شتێك بوو كە جولــی و جیمین ووتیان، ھەستت بەخراپی كرد لەوەی چی بەسەر جیمین ھێناوە وە ھەستت بە بێتاقەتی ئەكرد چونكە بەڕاستی ئەوت بە دڵ بوو بەڵام ئەو نەیئەبینی ،سەیرت ئەكرد تا جولی ڕۆشت جیمین ھەر لەوێ وەستا بوو تا جولی ونبوو، ویستت بە بێدەنگی بڕۆی بەڵام ئەو تۆی گرت
ـ ئایا ھەموویت بینی ؟
بە ھێواشی سەرت جووڵاند(بە مانای بەڵێ)
ـ كەواتە ( ناوت) بەڕاستی منت زۆر بەدڵە؟
تۆ سەیرت كرد و چاووت تێبڕی
ـ باشە جیمین من دانی پیا ئەنێم تۆم بە دڵە باشە
ـ من تۆم بە دڵ نییە (ناوت) تۆ لە جۆری من نیت وە پێشنیار ئەكەم بوەستیت چونكە من ھەرگیز ھەمان ھەستم بۆت نابێت
تۆ زیاتر ھەستت بە ئازار كرد قسەكانی ئازاردەرتر بوون لەوانەی دوێنێ
ـ وە لە ئەمڕۆوە نامەوێ چیتر كۆیلە م بیت
پاشان ڕۆشت، وە تۆ ھێشتا وەستابوویت و شۆك بوو بوویت لەوەی كە ووتی بەڵام ھەوڵت ئەدا بەھێز بیت
👦 jimin pov 👦
بە (ناوت) م ووت كە چیتر كۆیلە م نەبێت، وە ھێشتا دڵم شكاوە لەوەی كە لە نێوان منو جولی ڕوویدا، بەڕاستی ئەمویست جولی بۆ من بێت بەڵام بەمئەتوانی ئەوە بكەم ، ھەرگیز وازناھێنم دووبارە قسەی لەگەڵ ئەكەمەوە تا لێم تێئەگات
End of pov
ئەچوویتەوە بۆ ماڵەوە كەمێك ھەستت بە بێتاقەتی ئەكرد جیمین ت بینیبكە لەبەردەم ژووری سەماكردنەكە وەستابوو چاوەڕێی جولی ئەكرد
ـ لەوانەیە پێویستبكا بوەستم كە خۆشویستنی ئەو مەبەستم ئەو منی بە دڵ نابێت چونكە ھێشتا ھەوڵ ئەدات بگات بە جولیئەوت پشت گوێ خست چونكە پێی وتبووی خۆت لە ژیانی ھەڵنەقورتێنی ، چوویتە ماڵەوە ھەستت بە كەمێك ماندوو بوون ئەكرد ئەمڕۆ ڕۆژێكی پڕ قەلەقیت ھەبوو.
ڕۆژی دواتر زۆر زووتر ھەستای و خۆت ئامادەكرد و چوویت بۆ مەكتەب،چوویتە باخچەكە وە گوێت لە كەسێك بوو بانگی كردی
ـ ھێی (ناوت)
ـ جیمین چیئەكەیت لێرە ؟
ـ سەیركە ئەزانم پێم ووتی كە چیتر كۆیلەی من نیت بەڵام پێویستم پێتە كە شتێكم بۆ بكەی
ـ چ شتێك ؟
ـ ملوانكەیەكم لە باخچەكە لێ وونبووە ئەتوانی یارمەتیم بدەی بیدۆزمەوە
ـ بێگومان ، شێوەی چۆن بوو ؟
ـ شێوەی لە دڵ ئەچێ و نووسینێكی لەسەرە
ـ باشە
ـ بۆم بھێنەرەوە زەگەر دۆزیتەوە
ـ باشە
ئەوە سەیر بوو كە جیمین داوای لێكردی ملوانكەكەی بۆ بدۆزیتەوە ،كاتی نانی نیوەڕۆ بوو چوویت بۆ باخچەكە بۆ ئەوەی بەدوای ئەو شتە بگەڕێی كە جیمین داوای كردبوو ،ھەوڵتدا ھەموو جێگایەك بگەڕێی بەڵام نەتدۆزیەوە
👦 jimin pov 👦
چووم بۆ باخچەی مەكتەب تا مێشكم ئارام بێتەوە (ناوت) م بینی بە دوای ملوانكەكەیا ئەگەڕا كە پێم ووتبوو بیدۆزەوە،ئەو ملوانكەیە ئەبوو ھی جولی بێت بەڵام دوای ئەو ڕۆژە فڕێم دا بۆ شوێنێك ، پێم سەیربوو كە (ناوت) ڕازی بوو بە دوایا بگەڕێت دوای ھەموو ئەو شتانەی بەرامبەری كردم، ڕاستیەكەی ئەو كەسێكی باش و جوانە وە لە ھەنێك كاتدا كیوتە ، كەمێك وەستام و بیرم كردەوە كە چیم ووت ، نا نا جیمین نابێت بە(ناوت) بڵێی كیوت چونكە جولی كیوتە،چاودێری ( ناوت) م ئەكرد كە ٢ سەعاتە بە دوای ملوانكەكەیا ئەگەڕێت،ماندوو بووم بۆیە چووم بۆ لای
ـ ناوت
ـ جیمین چی ئەكەیت لێرە
ـ سەیركە چیتر پێویست ناكات بە دوای ملوانكەكەیا بگەڕێیت ئیتر بۆم گرنگ نییە
ـ دڵنیایی؟
ـ بەڵێ ، كەواتە ئەتوانیت بچیتە ماڵەوە
ـ باشە
دوای ئەوەی كە پێی ووتی بڕۆیتەوە بە ڕێگاوە بووی بۆ ماڵەوە ،كە گەشتیتەوە پاڵكەوتیت وە بیرت كردەوە كە پێویستەكا بۆ ملوانكەكە بگەڕێیت لەوانەیە زۆر بەنرخ بێت لای ئەو ، سبەی زوو ئەڕۆیت بۆ ئەوەی بە دوایا بگەڕێی .
ڕۆژی دواتر سەعات ٦ ھەستایت خۆت ئامادەكرد و چوویت بۆ باخچەكە بۆ گەڕان ، بۆ ماوەی سەعاتێك گەڕایت كەو كاتەدا شتێكی درەوشاوەت لەناو گیاكەدا بینی ھەڵتگرت
ـ لەوانەیە ئەمە بێت
نوسراوەكەی سەریت خوێندەوە (j❤️j)
ـ لەوانەیە بەمانای (جیمین ❤️ جولی )بێت
كەمێك ھەستت بە خەمباری كرد چونكە تۆ دۆزیوتەتەوە و ئەو ئەیدات بە جولی ، چاوەڕێی جیمین بوویت ، بوو بە سەعات ٧:٣٠ و لە كۆتایدا جیمین دەركەوت ھاوارت كرد
ـ جیمین
تۆی بینی و بەرەو ڕووت ھات و لەسەر كورسیەكە كە تەنیشتت دانیشت
ـ چی بووە ؟
ملوانكەكەت دەرھێناو بەرزت كردەوە پاشان دەستت كەمێك شل كرد بۆ ئەوەی مەدالیاكەی بكەوێتە خوارەوە
ـ ملوانكەكەم دۆزیەوە
ـ بەڵێ واتكرد
ملوانكەكەت دا پێی
ـ ئۆھ وە زۆر شتم ھەیە كە پێت بڵێم
بیرم كردەوە كە وتت منت بە دڵ نییە بۆیە لە ئێستا بە دواوە منیش تۆم بە دڵ نابێت وە بەڵێن ئەدەم نایەمە ژیانتەوە بەڵام ھێشتا سوپاسگوزارم كە كەسێكی وەك تۆم ناسی ،باشە پێویستە بڕۆم بای
تۆ سوڕایتەوە و ھەستت بە فرمێسكەكانت كرد لەسەر ڕوومەتت
ـ (ناوت) سووپاس
وات كرد كە فرمێسكەكانت بوەستێنی و ئاوڕت دایەوە زەردەخەنەیەكی ساختەت درووست كرد و دەستت بۆ ڕاوەشاند پاشان سوڕایتەوە و دووبارە فرمێسكەكانت ھاتنە خوارەوە
————————————————————
تا پارتی داھاتوو دائەنێم ئەتوانن چیرۆكەكەی ترم بخوێننەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/225679554-288-k918704.jpg)
YOU ARE READING
Love game یاری خۆشەویستی COMPLETED✅
FanfictionThis story is translated from English to kurdish ئەم چیرۆكە لە ئینگلیزیەوە وەرگێڕدراوە بۆ كوردی