ـ تەنھا پێم بڵێ جیمین
ھەستاو ھاتە ئاستی تۆوە، دڵت بە خێرایی لێی ئەدا وەك شێت كاتێك لێت نزیك بوەوە.
ـ ئەمەوێت كە ھەر منت بە دڵ بێت
تۆ ھەر سەیرت ئەكرد دوای چركەیەك زانیت كە چی وتووە
ـ چی ؟
ـ ووتم كە ئەمەوێت ھەر منت بە دڵ بێت
تەنھا سەیرت ئەكرد
ـ پێم وانییە بتوانم ئەوە بكەم جیمین
ـ چی ؟ بۆچی ؟
ـ تۆ ناتوانی پێم بڵێی كەی تۆم بە دڵ بێ و كەی تۆم بە دڵ نەبێت
ـ من وانیم «ناوت»
ـ بەڵێ وایت جیمین منیش مرۆڤم باشە جیمین من یاریەك نیم كە یاری پێبكەی و كۆنترۆڵی بكەی وە پێم بڵێی كە چی بكەم
ـ ئەمجارەیان بەڕاستمە
ـ بوەستە جیمین ،چونكە دەقەیەك پێم ئەڵێی تۆم بە دڵ بێت دوای ئەوە ئەڵێی منت نەوێت ، سەرم لێمەشێوێنە جیمین ،ئەگەر بتەوێ دووبارە بمكەی بە كۆیلە نامەوێ ئەوەم لەگەڵ بكەی
ـ بۆچی وا تووڕە بووی ؟
ـ چونكە تۆ ھەستەكانم تێك ئەدەیی و ئەیشێوێنی
ـ كەواتە بۆچی نەوەستین
ـ دواتر
ـ باشە با بوەستین چونكە پێم وانییە من و تۆ بگونجێین چونكە ھەركاتێك پێكەوەین ھاوار ئەكەین وتووڕە ئەبین نامەوێ لەوە زیاتر تێكی بدەم
سووڕایتەوە و ئەوێت جێھێشت وە فرمێسكەكانت ھاتنە خوارەوە
"چۆن ئەتوانێ پێم بڵێ كە دووبارە ئەوم بوێت ،كێشەی چییە ئایا وا ئەزانێت ئەمە یارییە چونكە بێگومان ئەمە یاری نییە"
چوویتە ماڵەوە ھەستت بە بە تووڕەیی و خەمباری ئەكرد،چویتە ژوورەوە و دایكت لە ژووری دانیشتن بوو
ـ ئازیزم برسیتە ؟ خواردن لەسەر مێزەكە ھەیە
كاتێك دایكتت بینی چوویت بۆ لای و لەپڕ باوەشت پیا كرد و دەستت كرد بە گریان
ـ كێشەت چییە ئازیزم ؟
ـ دایكە ڕقم لەوەیە كە سەرم لێشێواوە
ـ سەیركە ئازیزم پێم بڵێ چی ڕوویداوە ئەوە دەربارەی ئەو كوڕەیە؟
ـ كوڕی چی ؟ تۆ چۆن ئەزانی ؟
ـ ئازیزم تۆ كچی منی گوێم لێنوو ھەموو شەو باسی ئەو كوڕە جیمین ت ئەكرد بۆ خۆت كەواتە كێشە چییە
ـ ئێ من حەزم لێیە وە پێم وایە كەوتوومەتە داوی ئەوەوە ئەو پێی ووتم كە وازی لێبھێنم چونكە ھیچ چانسێكم نییە لەگەڵی بم ،من ئەوەم كرد كە ئەو ووتی بەڵام ئەمڕۆ جیاواز بوو ئەو داوای كرد كە ئەوم بوێت وە ئێستا سەرم لێشێواوە نازانم چی بكەم
ـ ئۆھھ ئازیزم خۆشەویستی گەنجانە ئەوەندە ئاسان نییە
ـ بەڵام چی بكەم دایكە
ـ ئەزانی من و باوكت بەناو ھەمان كێشەیا ڕۆشتین كاتێك لە مەكتەب بووین
ـ واتكرد ؟
ـ بەڵێ ئەو كوڕێكی بەناوبانگ بوو ، بەناوبانگ لەناو خانمەكان وە منیش كچێكی شەرمن بووم كە كوڕێكی قۆزم خۆش ئەویست ، باوكت ئەویش لە خۆشەویستیدا بوو بەڵام لەگەڵ من نا
ـ ئێ چی ڕوویدا ؟
ـ من دانم پیانا ھەرچۆنێك بوو بەڵام بەو شێوەیە نەبوو كە بیرم لێكردبوەوە ، پێم وابوو ھیچ ھەستێكی بۆم نییە وە ھەستم بە شكاوی كرد بەڵام لە كۆتاییدا ھەموو ئەو شتە جوانانەی ئەبینی كە من ئەمكرد بۆ ئەو وە ئەویش ئاشقم بوو سەیركە ئەوە خاڵەكەیە ئەگەر من دانم پیا نەنایە ئەو ھەرگیز دەربارەی ھەستەكانی من نەیئەزانی و ھەستی بۆ من نە ئەگۆڕا
ـ بەڵام ئەوە زۆر قورسە نازانم چۆن بیر بكەمەوە ھەستەكەم ئەوە "یاری خۆشەویستی یە"
ـ ئازیزم ھەندێك كاتی بدەرێ شتەكان ئەڕۆن و باشتر ئەبن زۆر نیگەران مەبە و سترێس مەبە نامەوێ ئازار بچێژی
ـ سووپاس دایكە
ـ خۆشمئەوێی ئازیزم ئێستا ڕات چۆنە بڕۆی نانەكەت بخۆی
ـ باشە
دوای ئەوەی نانەكەت خوارد ئەو شتانەت ئەوتەوە كە ئەمڕۆ ڕوویان دابوو
ـ ئایا بەڕاست ئەو منی بە دڵە
بۆ ماوەیەكی زۆر بیرت لە وەڵامەكەی ئەكردەوە بەڵام لە كۆتاییدا خەوت لێكەوت
ڕۆژی دواتر ویستت وابكەی جیمین نەتبینێت ، چونكە ھیچ شتێكی گەمژانەت نەئەویست، بە خێرایی ڕات كرد بۆ پۆلەكەت و سەرەتا سەیری ژوورەوەت كرد.
زەنگەكە لێیدا بە مانای ئەوەی كاتی مەكتەب تەواو بوو ویستت بە خێرایی بچیتەوە ماڵەوە بەڵام جیمین وەستانیتی
ـ «ناوت»
ـ جیمین !
ـ دەربارەی ئەوەی دوێنێ ڕوویدا بمبوورە
ـ كێشە نییە ئەوە باشە
ـ دڵنیای ؟ چونكە وادەرەكەوێ ھەموو ڕۆژەكە پشتگوێت خستووم
ـ بەڵێ بەڕاستی كێشە نییە
👦 jimin pov 👦
دوێنێ بە «ناوت»م ووت كە ھەر منی بە دڵ بێت وە ھەموو شتێ بەرەو شێتی ڕۆشت ، من بۆ خۆم دانی پیا ئەنێم كە «ناوت» م بە دڵە ئەو كیوتە ، زیرەك ، ڕووخۆش و جوانە وە ئێستا ئەوم بە دڵە بەڵام نازانم چی بكەم چونكە لەوانەیە ئێستا ئەو جەیھۆپ ھیونگی بەدڵ بێت.
ئەڕۆشتم بۆ مەكتەب كە جولی بەرەو ڕووم ھات
ـ ھێی جیمین
ـ ھێی جولی
ـ ئێ ، بۆچی تەلەفونت بۆ نەكردم یان نامەت بۆ نەناردم پێم وابوو دووبارە ھاوڕێین
ـ ئۆھھھ بمبوورە كاری زۆرم ھەبوو وە كاتی كەمم لەبەردەستا بوو
ـ باشە ئێستا كاتت ھەیە ؟
ـ بەڵێ پێم وابێ كاتێكی كەمم ھەیە
ـ باشە با پێكەوە بین ماوەیەكی زۆرە پێكەوە نین
ـ ئمم بێگومان بۆ نا
ـ یای دەی
ئەمڕۆم لەگەڵ جولی بەسەربرد بەڵام جیاواز بوو پیشتر كە لەگەڵی ئەبووم ھەستم ئەكرد دڵم بە خێرایی لێی ئەدا ئەمجارە وانەبوو ھەموو ئەوی كردم بیركردنەوە لە «ناوت»بوو
ـ جیمین ئاھ بۆ خەیاڵت ڕۆشتووە
ـ ھەھ ئۆھ ببورە تەنھا بیرم ئەكردەوە
ـ بیركردنەوە دەربارەی چی
ـ ئۆھ ھیچ
ـ دڵنیای ؟
ـ بەڵێ دەی با بڕۆین
من و جولی ڕۆشتین بۆ نان خواردن و بازاڕ كردن تا دنیا تاریك بوو چووینە پاركێك و لەسەر كورسییەك پشوومان دا
ـ ئێ،ئەمڕۆ خۆش بوو وایە جیمین؟
ـ بەڵێ وابوو
بێدەنگ بووین بۆ ماوەی ٢ خولەك تا جولی بێدەنگیەكەی شكاند
ـ ئێ ، ئەمڕۆ لەگەڵ خۆشەویستەكەم جیا بوومەوە
ـ چی ؟ بۆچی؟
ـ شتەكان باش نەبوون ھەردووكمان حەزەكانمان جیاواز بوون وە بیرمان كردەوە كاتی ئەوەیە جیا ببینەوە
ـ ئۆھھ بەداخەوە كە گوێم لەوە بوو جولــی بەڵام كەسێكی باشتر ئەدۆزیتەوە تۆ ئەزانی كە.....
قسەكەی بڕیم كە جولــی ھاتە پێشەوە و ماچی كردم بۆ ساتێك شۆك بووم ھێشتم بۆ ٢ چركە ماچم بكات پێش ئەوەی پاڵی بنێم
ـ ئەوە چی بوو جولــی ؟
ـ ببوورە تەنھا ھەستم بە خراپی ئەكرد من تۆم وێران كرد لە كاتێكدا تۆ باشترین بووی بۆ من
ـ سەیركە جولــی ئەزانی من تۆم بە دڵ بوو بەڵام شتەكان گۆڕاون
ـ چی ؟ بۆچی منت بە دڵ نییە؟
ـ نا بێگومان وام بەڵام كەسێكی تر ھەیە بۆ من تایبەتە ناتوانم ئەوە بەرامبەر ئەو بكەم
ـ ئەو «ناوت»ە وایە ؟
ـ بمبوورە جولــی
ـ باشە من زۆر تۆم بە دڵە جیمین وە ئەمەوێ پێكەوەبین تكایە چانسێكم بەرێ
ـ بمبوورە جولــی بەڵام ئەبێ بڕۆم
ـ نا جێم مەھێڵە
ـ بمبوورە
جێمھێشت و ئەو دەستی كرد بە گریان ،شتەكان گۆڕاون و لەكۆتاییدا ئەزانم بەڕاستی كێم بە دڵە ، ئەوە «ناوت»ە.
CZYTASZ
Love game یاری خۆشەویستی COMPLETED✅
FanfictionThis story is translated from English to kurdish ئەم چیرۆكە لە ئینگلیزیەوە وەرگێڕدراوە بۆ كوردی