13...I FIND..!?

1.2K 235 108
                                    

Hii
.
.
.
Vote before reading
.
.
.
کۆمێنت بکەن لەنێوان ڕیزەکان
.
.
.
.

"سلاو بەڕێز تایهیۆنگ"

"سلاو ئەفسەر"

"پشکنینەکان دەرچوو بەڕێزم ئەو خوێنە هی ئەوە "

لەگەل وتنی قسەی پشکنەرەکە مێشکم بۆ هەزاران شت ڕای دەکرد

کێ کارێکی وادەکاتـ... ؟

من باوکیشم ئاگادار کردەوە کە کاری لەم شێوەیە بەرامبەر ئەو نەکات ئەو دەبێتە هاوسەری منـ

" بەڕێزم.... بەڕێز تایهیۆنگ تۆ گوێت لێمە.. تۆ باشی "

پشکنەرەکە لە خەیاڵ دەریکردم

"بەڵێ گوێم لێتە"

بێ ئەوەی ئاگاداری خۆم بم پێم وت بەڕاستی هەر مێشکم لای ئەوەیە کێ کردویەتیـ...! ؟

"بەڕێزم ئێمە دەست دەکەین بە گەڕان"

"زۆر باشە"

پێم وت و پەیوەندیەکەم داخست

چۆن بیدۆزمەوە؟

لەکوێ بیدۆزمەوە؟

لە کوێ دەست پێبکەم؟

لەخۆم دەپرسی.... ئەی ئەگەر نەیدۆزمەوە چی..! ؟ واز لەو بیرکردنەوانە بێنە تایهیۆنگی گەمژە

دەستم خستبوە سەر لێوەکانم بە دوودڵی سەیری دەورووبەرم دەکرد سەر لێشێواو بووم  کە هاتوومەتە کوێ بۆ گەڕان

پەیوەندیم بە دایکمەوە کرد و شتەکانم بۆ ڕوون کردەوە و پێم وت کە ناگەڕێمەوە

سوچ بە سوچی کۆلانو شەقامەکان گەڕام کە لێی ون بوو دونیا تەواو رووناک بوویەوە بە ڕووناکی خۆر کە ئاماژەی لە ڕۆژێکی تری نوێ دەکرد

دڵم بە تێکەڵی لێی دەدا... بەم هیوایەم لە ڕۆژدا بیدۆزمەوە

...........

لە شوێنێکی تر

" نەفرەتینە وازم لێبێنن بۆچی منتان هێناوەتە ئێرە"

هاواری کرد لەسەر کورسیە بەستراوەکە بە چاوە شێوە ئەژدیهاکانی سیری دەکرد کە دلۆپە ئاوی خوێناوی لێ دەکەوتە خوارەوە

"من پێشتر بۆم ڕوون کردیتەوە کە پێویستە چی بکەی"

ئەو پیاوە کە لەتەمەنێکی گەورەدا پێی وت

"من هەرگیز نایکەم ئەوە مافی خۆمە و تاکە شتە لە دایک و باوکم بۆم مابێتەوە"

پێی وت کاتێ بەردەوام بوو لەسەیر کردنی بە شێوەیەکی تیژ و بەهێز خۆ دەرخستن کە لەناوەوە خەریک بوو بمرێ لە ئازار

" هەرچییەک تۆ بتەوێ منداڵی قەلە ڕەق منیش ئەوە دەکەم کە دەمەوێ"

وتی کاتێ بە ڕەقی و تێکەل بە توڕەی سیری دەکرد

دەستێکی بەرزکردەوە و ئاماژەی بە پیاوەکانی دواوەی کرد کە کاری خۆیان بکەن

تا لەناکاو دەنگی قیژەی تەواوی ئەوێی گرتەوە

خەندەیەکی بە فیزی بۆ خۆی کرد

" تاوەکو ڕازی نەبێ نەوەستن لە ئازاردانی "

ئەمەی بە پیاوەکانی وت

"هەر گیزز ممەگەر بە خەو ببینی"

بە شێوەیەکی خراپ و پچڕ وشەکانی وت بەلام خەندەی بۆ بەهێزی و بوێری خۆی کرد بەرامبەر بەو پیرە پیاوە

"کەواتە چاوەڕێی مردنیش بە"

دوای قسەکەی ئەوێی جێهێشت

.............

Flash Back

" بۆچی بۆچی کوشتتــ...! ؟"

ئەو کوڕە تەمەن بیست ساڵە وتی کاتێ فرمێسکەکانی بێ وەستان دەکەوتە خوارەوە

لەسەر ئەژنۆکانی دانیشتبوو لەبەردەم ئەو

"تۆ شایەنی ئەو نیت"

" بۆچی منـ... "

لەنێوان هەنسکەکانی وتی ئەویش رێگەی نەدا قسەکانی تەواوبکات

"ئەو کچێکی هەژارە تێبگە "

" بەلام من هیچ پارەیەکم لەو ناوێ من تەنهــ"

دووبارە قسەی بڕی

"زۆر لەوە گەمژەتری کە بیرم لێی دەکردەوە"

بە ساردی پێی و بە شێوەیەکی کەم سیری کرد

" بەلام هۆکارێکی ڕاستت نیە بۆ کارەکەت هۆکارێکی تەواوت نییە بۆ کوشتنی ئەو"

بە هاوارەوە وتی لەنێوان فرمێسکەکانی

بێگومان دیمەنی ئەو کاتەی بیر ناچێ کە چۆن خوشەویستەکەی کەوتبوە نێو فیشەکەکانەوە و خوێنەوە لەبەردەمی کە هیچ شتێکی پێنەدەکرا جگە لە سیرکردنی دیمەنە لەبیرنەکراوەکە لەنێو مێشکی

End Flash Back

چاوەکانی پڕ ببون لەئاو کاتێ بیری کەوتەوە بەلام هەموو شتێک کۆتایی هات بوون پارچە یادەوەریەکی ناخۆش لە مێشکیدا

نابێت بهێلم دووبارە ببێتەوە هەرگیز

هەڵسام و ئاوەکانی نێو چاوم سری

.........

هلاو چۆنن

ئەم پارتە چۆن بوو لاتان؟

پێتان واییە تای ساکای دەدۆزێتەوە؟

دەبێ باوکی تای دووبارە کارەکەی کردبێ؟

پێشنیار بکەن سوپاستان دەکەم 😊

بای بای شێرەکانم 😁 💕

MY WIFE IS A CHILD (تەواوبوو) ✔️ Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon