سڵاو
ڤۆت پێش خوێندنەوە 🥰
کۆمێنت بکەن لەنێوان ڕیزەکان ❤️
.........
"تایهیۆنگ"
"تاقیکردنەوەی چؤن بۆ زانکۆ کەیە"
پرسیم کاتێک ئەو لە یەکێ لە قەنەفەکان دانیشتبوو چەند رۆژێ لای داپیرەم جێهێشت تا پشووبدات و مێشکی لە جەنجاڵی ئارام بێتەوە ئەمڕۆ گەراندمەوە و لەگەل خۆم هێنا ماڵەوە
"تەنها هەفتەیەکی ماوە"
بە هێمنی وتی و سیری دەستەکانی دەکرد کاتێک خستبوویە نێو یەکتر بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشتم و قاوەم ئامادەکرد و لەوەی خۆم کەمێکم خواردەوە کاتێک گەشتم بەهۆڵەکە
"خەمت نەبێ من یارمەتیتت دەدەم ئەو پرسیارانەی ئەگەر هاتنیان هەییە بۆتی دەهێنم"
قاوەکەیم لەبەردەم دانا و ئەویش سەری بەرز کردەوە
"بەڕاست من سوپاست دەکەم"
وتی و قاوەکەی هەڵگرت
"دەتوانی بەتەنها لەماڵ بمێنیتەوە؟"
مەبەستم ئەوەبوو کە ناترسێت چونکە ئەو بەتەنها لەماڵ دەمێنێتەوە
" لەڕاستیدا.... "
ئەو نایەوێ بیلێ بۆیە من ریگای تر بۆ ئەمە دەدۆزمـەوە دەزانـم ئەو لـەوەتـەی باوکی مردوە هەوڵ دەدات ئەو شـتـانە بـکاتــ کە پێـشـتر گــوێـرای نـەدەکرد
" ئەگەر دەتەوێ دەتوانی لێرەبی یاخود بڕۆیتە لای داپیرەم ئەو لەگەل تۆ ئاسوودەیە"
"من بەڕاستی سوپاست دەکەم"
سەری دانەواند هەست دەکەم وەک بێگانەیەک مامەڵەم لەگەل دەکات
"ئەگەر ویستت بڕۆیتە لای داپیرەم پاسەوانەکە لە دەرەوەیە دەتوانی پێی بڵێی بت گەیەنتە ئەوی "
هەلسامەوە و کوپی قاوەکەم لەگەل خۆم برد تا بڕۆمە ژووری کارەکەم هەستم بە باشی نەدەکرد حەزم لەم جۆرە مامەڵەیە نییە لەگەل ئەودا
دوای کاژمێر و نیوێک لە ژوورەکە دەرچووم ئەو لەوێ نەمابوو وادیـارە ڕۆشـت رۆشـتمە چێشتخانەکە چی ڕوویداوە لێرە خواردنێکی زۆر لەسەر مێزەکە بوو نزیک بوومەوە تا ئەو پارچە کاغەزەی ئەوێ ببینم و هەڵی بگرم
*کاغەزەکە *
" سوپاس بۆ هەموو شتێک ئەم خواردنەم دروست کرد تا هەمیشە لەگەڵم بەردەوام بیت زۆر بخۆ و بەهێز بە فایتینگ"
خەندەیەکم کرد و دانیـشتـم تا ئەوەی بۆی ئامادەکردووم هەمـووی تەواو بـکەم نامەوێ دانـەیـەک جێبـهێـڵـم
YOU ARE READING
MY WIFE IS A CHILD (تەواوبوو) ✔️
Fantasy"ژیانێک بێ گۆڕانکاری " "دەوردانی تاوان و ئازاردان لەمن" دەستپێک 17ـ 5 ـ 2020 کۆتای نەهاتوە 27 ـ 12 ـ 2020