" AERI Pov"
ئەو بە شـێـوەیـەک لـەگـەڵـم ڕەفـتـاری دەکـرد کە وەک کـچـانـی تــر لـەگەل هەر کوڕێک کە خـۆشـی بـوێ چـەنـدیـن خـەیـاڵ دەکـات لەگەلی مـن هـەمـان شتم کرد وەکــ گـەمـژەیـەک کـە نـەبوو بیـکـەم
لـەوانـەیـە لـە روانـگەیـەکـەوە ئـەمـە ڕاســت نـەبـێـت بەلـام مـن بـەڕاستـی خـۆشـەویستـیـم بــۆی هەبوو
دوای ئەو شەوە چەندین جار ئاگاداری کردمەوە کە بۆ هیچ شتێک هەوڵ نەدەم جگە لە خوێندنەکەم و ئاواتی باوکم بهێنمە دی هەر بەڕاستی هیچ منی خۆش نەویستووە ئەو بە تەواوی ڕەفتاری لەگەلم گۆڕیوە خۆی لێم بەدوور دەگرێ ئەگەر داوایەکم هەبێ داوام لێدەکات کە بە داپیرە بڵێم
هەفتەیەک دوای راگەیاندنی کە هاوسەرگیری لەگەل خاتوو لی مینسیو دەکات خەریکی ئامادەکردنی ئاهەنگن بێگومان ئەو خاتوو لیە نا لەمەو دوا پێویستە بڵێم خاتوو کیم کەسێکی بەڕاستی سادە و جوانە زۆر ئافرەتانەیە زۆر ڕێکە لە ڕەفتار کردن باڵایەکی زۆر بەرزیشی نییە بەلام زۆر گونجاوە و لی دەوەشێتەوە
پـێـویـسـت نـاکـە درۆ بکەم ئـەوان زۆر لەیەکـتر دەوەشـێنەوە وەک ئـەوەی بـۆ نـیـوەی یـەکتـر دروستکرابن وەک یەکتر سـادەن و هـێمـنــن
ئـەم قـسـانـە دەم سـوتـێنــێ بەڵـام ڕاسـتـیە خـۆی وتـراوە ڕاسـتـی تـاڵـەو بە ئـازارە.........
هەستم بە شکاوی کرد هەستم بە رووخاویی دەکرد بەهۆی ئەو شتانەی لەبەردەمم ڕووی دەدا بەلام وەک دڵ خۆشترین کەسی ئەوێ خۆم دەردەخست هەر لەم شوێنە بڕیارمدا منیش چیتر گرینگی نەبە ئەو یان کەسێکیتر نەدەم جگە لەخۆمـ...
........
"تایهیۆنگ"
هەفتەیەکە دەستمان بە کارەکانی ئاهەنگ کردوە وە بەردەوام چونە دەرەوە لەگەڵ مینسیون کچێکی میهرەبانە وە دەست بلاو نییە وەک بەشێک لە کچان (ئافرەتان) ڕەفتاری زۆر خانمانەیە بە تەنها لەگەڵ دایکی دەژی لە ماڵێکی سادە
مرۆڤ دۆست و سادە و میهرەبان هاوکاری کردنی دەوروبەری پیاو لەمە زیاتر چی لە خێزانەکەی دەوێتـ....!؟
هەمیشە کە دەرۆینە لای داپیرەم و ئیرا تێکەڵیان دەبیت و هاوکاریان دەکات بە رووخۆشی و خەندە بێ تاوانەکەیـ.....
لە هەموو کەسێک جیاوازتربوە کە هاتبێتە ژیانم بێ ئەوەی هیچ تاوانێکی کردبێ وەبێ ئەوەی ئازار درابێت ڕەفتاری و جوانی وا دەکات خۆشم بووێتـ... بێگومان ئەو دەبێتە نیوەکەیترم و تا کۆتای ژیانم لەگەل ئەو بەسەری دەبەم دوور لە هەر کێشەیەک
ئێستاش هەر ئەوە لەبەردەمەو کۆتا شت کە چەند سانیەک لەمەو پێش کردی واژوەکەی بوو لەسەر پەڕی هاوسەرگیریمان تارایەکەم لادا لەسەر ڕووخسارە گەشاوەکەی تا ماچێک جێبهێڵم لەسەر لێوەکانی کە چەندە ئال دەرکەوتوون لەم ساتەدا و دوورکەوتمەوە
CZYTASZ
MY WIFE IS A CHILD (تەواوبوو) ✔️
Fantasy"ژیانێک بێ گۆڕانکاری " "دەوردانی تاوان و ئازاردان لەمن" دەستپێک 17ـ 5 ـ 2020 کۆتای نەهاتوە 27 ـ 12 ـ 2020