29... Who Is Me?

744 169 113
                                    

سلاو

ڤۆت پێش خوێندنەوە

کۆمێنت بکەن لەنێوان ڕیزەکان چونکە ئینەرجیم پێدەدات تا زوو تر بینوسم گایز ^_^

..............

لەسەر ئەو کورسییە بەردەمم دانیشتبوو خواردنەکەم بۆی دانا و لەبەردەمی دانیشتم و دەستم کرد چاوەکانم کەمێ بەرزکردەوە تا سەیری بکەم بێدەنگ دەڕوانێتە خواردنەکە

"بۆچی نایخۆیت بەدڵت نییە"

پێم وت پێم وابوو کە بەدلی نەبێت سەری بە نەرێ جولاند و ئاهێکی دا

"تەنها لەگەل باوکم دەمەقالێم کرد تاوەکو نەم دۆزێتەوە بۆیە هاتمە لای تۆ"

روونی کردەوە کە بەردەوام بوو لە سەرنجدانە ئەوەی بەردەمی لە کۆتایدا سەیری منی کرد

"بەلام دەبێ ئەوەش بزانی کارێکی باشت نەکردوە"

بزەیەکی گاڵتەم کرد دەستی کرد بە گرژ بوون لە نێوچەوانی

" مەبەستت چییە "

بە توڕەی وتی ئۆی خوایە پێم وایە بە هەلە تێگەیشت

" دوور مەڕۆ مناڵ.. بێدەنگبە و خواردنەکەت بخۆ "

پێم وت و لە کۆتایدا بە توڕەی ئاماژەم بۆ خواردنەکەی کرد... منیش دەستم کرد بە خواردنەکەم دوای ئەو خەندەیەک کەوتە سەر لێوم بۆچی؟ خۆشم هۆکارەکەم نەزانی لەوانەیە بەهۆی ئەوەبێ ئێستا لەگەل کەسێک خواردن دەخۆم ماوەیەکی زۆرە مێزەکەم تاکە کەس خۆمم لێی بمـ...

دوای تەواو کردنی خواردنەکەمان ئەو وتی قاپەکان دەشوات منیش چومە ژووری کارەکەم پێویستە کار بکەم کە وێوانم هەبێت بەلام ئەوەیان لە بەرژەوەندی من نییە چونکە کارەکانم دەبێتە دوو هێندە بۆ بەیانی ئایش خوایە نەفرەت لە کۆمپانیا و کار بە بۆڵەوە رۆشتمە ژووری کارەکە و دەستم پێی کرد نازانم چەند کاژمێر تێپەڕی کۆتا فایل کە تەواومکرد سەیری کاژمێرەکەم کرد

کاژمێر دوانزە و نیوی شەو بوو رۆشتمە دەرەوە لە ژوورەکە و چومە هۆلەکە ئای خوایە من ئەوم هەر بیرچوو بەهۆی کارەکانم چوومە نزیکیەوە لەسەر قەنەفەکە لەبەردەم تیڤیەکە خەوی لێ کەوتبوو ئاهێکمدا

"بەڕاستی هاروجە چۆن دەبێ لەشەودا بڕواتە دەرەوە"

هەلمگرت و بردمە یەکێ لە ژوورەکەی میوانان و بەتانیەکەم خست بەسەریدا "بۆچی ئەو لە تۆدا دەبینم" لەبەردەم خۆم وتم هەستم بە خەمباری کرد بەرامبەر بەخۆم هەلسام و ڕۆشتم ئاوی چاوم سڕی

..........

"ئەوە تۆ چی دەلێت و چیت کردوە "

بە شۆکەوە وتی و دەستی بۆ سەری برد

"ببورە گیانەکەم تکایە تەنها کەمێک هاوکاریم بکە ئەوە هەلەی منە دەزانم"

" هەرگیز تۆ بیرت نەکردەوە کە مایە پوچ بیت ئێستا چۆن قەرەبوی خاوەن پشکەکانی تر دەکەی قەرزەکان چۆن دەدەیتەوە من هەرگیز ناتوانم تۆ منیوەی پشکەکانی منیشت لابوو"

روونی کردەوە لە شۆکدا ئەوەیتر بۆ ئەم ڕاستیانە قسەیەکی لا نەبوو

"بۆچی داوای یارمەتی لە تایهیۆنگی کورمان ناکەی "

وتی وەک ئەوەی بیرۆکەیەکی نایابی بۆ هاتبێت چاوەکانی فراوان کرد بۆ بیرۆکەکەی خۆی

" نا هەرگیز ئەو یارمەتیمان نادات وە من رێگە بەوە نادەم "

"ئەی دەتەوێ بەم شێوەیە بسوتێیت و لەناو بچی"

هاواری کرد بەسەریدا

"ئەمەم پێ باشترە وەک ئەوەی سەرم دانەوێنم بۆی "

"بۆچی ئەی تۆ نەت وت ئەو کوڕی تۆشە ئێستا چێ پێت شەرمە داوای یارمەتی لە کورەکەمان بکەی "

سەرەتا دەنگی ئاسای بوو لە کۆتایکەش دەنگی بەرز کردەوە بەسەریدا ئەویش سەری نزم کردەوە

" خۆت دەزانی..."

" واتای چییە بە کوری دایدەنامـ....!؟ "

ئەوەی لەدواوەیان دەرکەوت وتی تا ئەو دوانەیتر بە شۆکەوە سیری بکەن لیکی دەمیان قوت بدەنەوە تەنها بەردەوام بون لە سەیرکردنی یەکتر بۆ چەن ساتێک

"وەلامم بدەنەوە..."

بە هێمنیەکی وەک لەرزاو وتی و دەستی ئامەژەکردن دەستێکیشی لە کەمەری بوو

" ئحم... ئێ ئێ من مەبەستم ئەوەبوو ئەو ئەو کە تۆ مناڵ بووی حەزی پێت نەبوو دواتر ئێ...."

خاتوو کیم بە شپرزەی روونی دەکردەوە تا کیم پێی بڕی

" من بەلێنم دا کە وەک کوڕی خۆم خۆشت بوێم"

بەڕێز کیم ئەوەیتری بۆ تەواوکرد بە ئارەقەکردنێکی شەرمەزاری و نەزانی

"بەلێ بەڵێ وابوو "

بە پەلە وتی تا ئەوەیتر بە گومانەوە سەیریان بکات

" ئێوە هێشتا پێتان وایە من مناڵە پێنج ساڵەکەم!؟"

ئاماژەی بۆخۆی کرد و پێی وتن تا ئەو دوانەیتر سیری یەکتر بکەن

..........

سلاو چۆنن چاکن؟ 🍓

پێتان وایە تایهیۆنگ کێیە؟

خاتوو کیم و بەڕێز کیم چی لە تایهیۆنگ دەشارنەوە؟

وەلامی پرسیارەکان بدەنەوە گایزز🙂❤️

وە سەلام 🕊️💜






MY WIFE IS A CHILD (تەواوبوو) ✔️ Onde histórias criam vida. Descubra agora