28...Come To Me

785 164 253
                                    

"ئەی گەمژە تۆ چیت وت پێم ئێستا ئەوانە چین ڕوودەدەن"

ئەو پیاوە گەورە بە هاوارەوە وتی دەنگی تەواوی شوێنەکەی گرتبوویەوە خەریکە توڕەیی وای لێبکات بخنکێت لەنێویدا

"لەوانەیە تۆ بەگوێرەی پلان نەرۆشتبی"

لەو پەڕی هێمنی وتی جیاواز لە توڕەیی ئەو پیاوە کە خەریکە زەوی شەق بکات

" بەڵام من نیوەی کۆمپانیاکەم لەدەست چووە"

بەو پەڕی خەمباری وتی وەک ئەوەی ئێستا بیەوێت بگریت

"بەلام خۆت ئەوەت ویست بیرت نەچێ"

پێی وت بێ گرینگی پێدان

" بەلام تۆش هاوبەشمی و پێویستە یارمەتیم بدەی بیرت نەچێ"

بە هەڵچونەوە وتی و بە دەستی ئاماژەی بۆ کرد

" ئەوە کەی!؟ "

بە کیمی وت بە سەرسوڕمانێکی درۆینە

"چی کەیــ...!"

بە تێنەگەیشتنە وە وەلامی دایەوە

" ئممم تۆ زۆر بێ ئاگاتری وەک ئەوەی بیرم لێ دەکردەوە "

هەناسەیەکی قوڵی هەلکێشا و جیۆن پێی وت تا کیم زیاتر پەستانی بەرز بێتەوە

"چی مەبەستت چییە جیۆن...! ؟"

بە پەشۆکاوی وتی

"لەکاتێکدا سەرۆکی کۆمپانیای بەلام ئاگاداری پشکەکانی هاوبەشەکانت نیت کە لەژێر دەستت ... تتتت"

جیۆن بە خەمباری قسەکانی دەردەبڕی کەچی ئەوەیتر لە دونیای خۆیدا شۆک ببوو هەلسایەوە و چوویە نزیکیەوە لێوەکانی لای گوێی کیم نزیک کردەوە

" ئەوە زۆر خراپە کیم دەزانیت "

لەژێر گوێچکەی چرپاندی بە شێوەیەکی کاریگەر بۆ ترس کیم نێوچەوانی لە کۆمەلێ هەستی ترس و رووخان و دوودلی و نیگەرانی ئارەقەی پیادا دەهاتە خوارەوە

"نیگەران مەبە تەنها لە سـفرەوە دەست پێبکەوە"

ئەمەشی چرپاند و دوورکەوتەوە لێی بزەیەکی کرد و ڕۆشتە لای دەرگاکە بەلام لەگەل قسەی ئەو شۆکەی بەرامبەری وەستا

" تکایە یارمەتیم بدە جیۆن"

پێی وت بەلام هیچ وەلامێکی دەست نەکەوت چونکە ئەو ڕۆشتە دەرەوە وەک ئەوەی پێی وترا کارەکەی بە تەواوی ئەنجام دا ئەوەیتر خەریک بوو بمرێت بەهۆی بیرکردنەوە لە کۆتای هاتنی کۆمپانیاکەی خێرا لە ژوورەکەی چوویە دەرەوە بە ئۆتۆمبێلیک بەڕێکەوت

..........

" ئیرا کچەکەم لە تاقیکردنەوەکانی چەنت هێنا؟"

باوکی پێی وت کاتێک بەیەکەوە هەنێ شتی ماڵەکەیان کۆدەکردەوە ئیرا سیرێکی کرد لایەکی لێوی خوارەوەی گەست

MY WIFE IS A CHILD (تەواوبوو) ✔️ Where stories live. Discover now