" Taehyung "
کە بەهەشتی زەویان لێ وەرگرتمـ..
بەیەک جار رووخاندمیانـ..
بەڵام مانای ئەوە نیە بێدەنگ بم لەسەر ئەوەی کردتان بەرامبەرمـ...بێ دەنگی مرۆڤ بەرامبەر کارە خراپەکان کە بەرامبەری دەکرێ بێهێزی نیە...
بەلکو دەترسێ لە ئازاردانت بەشێوەیەکی خراپ کە خودی خۆم لێی بترسێـ...
بۆیە ئاگاداربە کە هەر ڕەفتارێک بەرامبەر... کەسێک دەیکەیـ...ئازاردانی ویژدان چ سودێکی بۆت هەیە....!؟
هەنگاوی قورسم نا بۆ بەردەم ئەو دەرگایە و بە قوڕسی کردمەوە و پێیدا ڕۆشتمـ..
وەک شەپۆلەکانی دەریا بەرەو ڕووی ئەو کەسە ڕۆشتم کە لەسەر کورسیەکە زیندانی کراوە راستە حەزم بەم شتانە نیە بەلام بەرامبەر ئەو ناچار بوو..!!
" پیاوی باش حاڵت چۆنە"
پرسیم تا بیدوێنم و تێکەلی خۆمی بکەم بەلام بە ساردی سیری کردم و چاوەکانی هەڵبڕی
" لەوەی تۆ باشترە"
بە گالتەیەکەوە وتی بەنیازی چیە ئەو خۆی نەبینیوە لە چ حاڵێکە بەلام هەرچۆنێک بێ
"ئەوەم بەدڵە ئەگەر وابێ...."
پێم وت هیوادارم زۆر جیر نەبێ لە قسە دەرکردن کەمێک بێدەنگ بووین نامەوێ وابێ دەمەوێ قسە بکات و پێم بلێ بۆچی لەم شوێنە بوو..؟ پەیوەندی بە رووداوی رۆشتوەکەم هەییە...؟ بۆیە شکاندم
" چ کارێکت هەبوو لەوێ؟"
پرسم و بە لایەکی چاوی سیری کردم
" ئەی تۆ چ پەیوەندیت هەییە؟"
جوانە پرسیاری بە پرسیار وەلام دایەوە بەلام ئەوە هیچ مانایەکی نییە من لەسەر کارێکی قێزەون ئەوم گرتوە
" لێکۆلەری پۆلیسم کێشەت هەییە"
پێم وت بێ گرینگیدان درۆیەکی سپی پێموانیە خراپ بێ
" دەزانی لەوە ناچێ وابێ بەلام کێشە نییە "
وتی بە بزەیەکی درۆینە هیوادارم کێشە نەبێ
" کەواتە ئێستا بیلێ چ کارێکت هەبوو لەوێ"
دووبارە پرسیم بەڕاستی وەلامێکی جوانم دەوێ نەک وەک جاری پێشوو
" وەک ئەوەی بینیت"
تاکە شت بوو کە وتی بەلام زۆر بێ مانا بوو
CZYTASZ
MY WIFE IS A CHILD (تەواوبوو) ✔️
Fantasy"ژیانێک بێ گۆڕانکاری " "دەوردانی تاوان و ئازاردان لەمن" دەستپێک 17ـ 5 ـ 2020 کۆتای نەهاتوە 27 ـ 12 ـ 2020