24...Someone

965 187 111
                                    

سوپاس بۆ 10k ڤیو لەم چیرۆکە 🥰
ئەم پارتە وەک سوپرایز پێشکەش بە ئێوە

......

"خوات لەگەل بێ هەوڵدان مەڕۆ دەرەوە باشە بچکۆلەکەم"

نێوچەوانی ماچکرد و ماڵئاوای لێکرد لەبەردەم قوتابخانەکەی تا ئەوەیتریش بڕواتە سەر کارەکەی

"وادەکەم باوکە ئاگاداری خۆت بە"

ئیرا وەلامی دایەوە و ماچێکی لەسەر کولمی باوکی جێهێشت رۆیشتە نێو قوتابخانەکەی تاوەکو دەست بە وانەکانی بکە لە ڕۆژێکی نوێ

هەموان لەگەل کەشە ساردەکەی ژیان و دڵیان سەرکێشی دەکەن بۆ مانەوەیان هەرچەند سەخت بێـ....

کێ بیر لە ئازاری ئەوانەی تر دەکاتەوە تا خۆی پڕبێت لە ئازاری بێ کۆتا...

((taehyung))


کە گیانێک دەستت بەسەر دادەگرێ زۆر سەخت دەبێ کە خۆی بڕووخێنێت تۆش لەگەل خۆی دەرووخێنێت

ئایە ئەمە دادپەروەریە؟

ئەوە دادپەروەریە من لەگەل خۆی بشکێنێ و بڕووخێنێ؟

بەلام من پێویست ناکات رەخنە لەو بگرم ئەوە خۆم بووم هەموو ئەو هەستانەم دروستکرد هەمووی خۆم بووم پێویستە رەخنە لەخۆم بگرم ئەو بێ وەلام پابەندی هەست و فەرمانەکانم بوو

ملکەچی خۆشەویستێکی دژوار بوو لە پێناو منـ...

بەلام نازانی بەم شێوە چەندە ئازار دەکێشم چەندە زیاتر بە هۆی بە سۆزی تۆوە ناخم قوتم دەداتەوە

دوای مردنیشت هێشتا ناخ هەژێنیـ....!

چاوەکانم بە ماندوێتی کردەوە کە دوێنێ شەو بە زۆر خەواندمن و دامخستن

چاوەکانم بە دەورم خولاندەوە تا ئەو جەستە گەورەی بەردەمم ببینم وەک ئەوە وەستاوە چاوەڕێی هەلسانم بێ لە ماوەیەکی درێژدا

"چی دەکەی لە ماڵەکەم؟"

بە بێزاری و ساردیەکەوە پێم وت کاتێک پشتم بەرزکردەوە تا پشت بەوەی دواوە بدەم و دابنیشم ئەویش لە کورسیێکی نزیک جێگاکە دانیشت بە شێوەیەکی ئاسودە وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێـ....!

"ماوەیەکی درێژە چاوەرێتم"

وتی بەلام کە زۆر چاوەڕێی دەکرد هەمیشە توڕەی دایدەگرێت ئێستا بۆ ئاسودە ترە

"من داوام نەکردوە کە بێیتە ئێرە و من لە چاوەڕوانی جێت بهێلم"

پێم وت کەمێک لە شێوەیەکی ڕەق و توڕەی ڕووخسارم ئاراستەی گۆشەیەکی تر کرد ناخم ئازاری دەبێ کە دەیبینم ویژدانم ئازارم دەدات من هەرگیز بەوە ناچم بەشێک بم لەو هەرگیز...

MY WIFE IS A CHILD (تەواوبوو) ✔️ Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt