34...Park death!

680 153 102
                                    

سلاو چۆنن

ڤۆت بکەن کۆمێنت بکەن لەنێوان ڕیزەکان و چێژ لە خوێندنەوەکەی وەربگرن

...........

''باسی کامە دایک دەکەی ئەوەی بۆ پارە هاوسەرەکەی کوشت''

بە هێواشی لەنزیک ئەو وتی تا ئەوەیتر چاوەکانی لە شۆکدا فراوان بکات

"ئەوە تۆ باسی چی دەکەی کوڕەکەم کێ شتی وای وتوە"

بە شلەژاوی وتی درۆکان هەمیشە لە کۆتایدا زۆر جوان دەردەکەوێت وە ڕوون دەبێت... مرۆڤەکان پێویست ناکات بەدوای دۆزینەوەی ڕاستیەکان بگەڕێن لە کاتێکدا لە کۆتای دۆزەخیش کەسێک دەبێت بۆ ئاشکرا کردنی ئەمەیان جوانە لە ژیان

" داپیرم زۆر کەسێکی باشە "

پێم وت بەلام بە سەرسوڕمان و تێنەگەشتنەوە سیری کردم پێم واییە لە بابەتەکە گەیشت پێویست ناکات ڕوون کردنەوە بکەم چاکە لەشوێنی خۆی جێم هێشت و ڕۆشت بۆلای داپیرە

تەواوی شەوەکەم لەگەل ئەو بووم باسی باوکمی بۆ دەکردم وێنەکانی ئەوی نیشان دەدام پیاوێکی ڕێک و بالا بەرز بووە شێوەم لەوەدەکات داپیرەم ڕاستی دەکرد کە زۆر لەو دەکەم بەقسەکانی ئەو بێت رەفتارەکانیشم وەک ئەوە لەگەل شێوەی قسەکردنم دڵخۆشی کردم هەرچەند هەنێ کات لەگەل باسکردنی باوکم دەگریا وە داوای لێکردم کە لەمەو دوا لای ئەو بمێنمەوە بەلام ماڵەکەی دوورە بەڵێنم پێدا کە زوو زوو سەردانی دەکەم هەر کاتێکیش کە بیەوێت ئاسودەبووم لەگەلی

ماوەی مانگێکم تێپەڕاند دوور لە دایکم و بەڕێز کیم گرینگیم بە داپیرەم دەدا بەلام ئەوەی سیربوە کە ئیرام نەبینی هەرچەند حەزم بە بینینیەتی خۆشم نازانم بۆچی بەلام دەزانم هەمان هەستی ساکای کە هەمبوو ئێستا دووبارە دەبێتەوە من دەترسم لەم هەستە نامەوێ دەری بکەم ئەمە شەرمە بۆ من ئەو بەڕاستی زۆر لەمن بچوکترە وەک پیرە پیاوێک دەردەکەوم کە مناڵێکی خۆشبووێ بەڕاستی ئەمەم بەلاوە خۆش نییە

ئەم شەوەش کارم تەواو بوو گەڕامەوە ماڵەوە کەشی دەرەوە هێمن بوو رۆشتمە ژوورەکەم و جلەکانم دانا و دانەیەکی ئاسودەم پۆشی لە ژوورەکەم بووم کاتێ گوێبیستی دەرگا بووم رۆشتم بۆلای دەرگاکە و کردمەوە

"چی بوە چیتە...! ؟"

بە سەر سورمانەوە وتم و بە تێنەگەشتنەوە سیری ئەوەی بەردەمم دەکرد کە چاوەکانی سور بوونەوە پڕ بوون لە فرمێسک لوتی سور بوو وەک ئەوەی چەند کاتژمێرێک بێت بگریت فرمێسکەکانی بەڕیز دەکەوتن لە چاوی بێ هیچ چاوەروانیەک خۆی خستە ئامێزم تەنها بە تێنەگەشتنەوە وەستابووم و ئەویش بەردەوام دەگریا

"باوکم"

بە گریانێکی بە کوڵ و دەنگی بەرز وتی کاتێک لە ئامێزم بوو باوکی چیـ..! ؟ لەوە ناچێ شتێکی باش روویدابێت

MY WIFE IS A CHILD (تەواوبوو) ✔️ Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin