ڕووداوێک |1

5.7K 429 125
                                    

سڵاو ...

بەڵێ من سڵاوێکم تۆمار کرد لە ژیانت، بەبێ ویستی خۆت، وە بەبێ ئەوەی بزانی چی ڕوودەدا

چی ئەبێ گەر ئەو شتانەی تەئەوێ پێچەوانە ببنەوە؟ یاخود بەو جۆرە نەبێ کە تۆ ئەتەوێ

ڕەنگە ڕۆژێک کەسێکی ئاسایی بێ بەلاتەوە و ڕۆژێک بۆی بمری ... هههه سەیرە؟ " نەخێر "

ئەوە ژیانی کیم تایهیونگە ...






.........


Taehyung's

ڕۆژێکی نوێ ، خۆرێکی پر لە هیوا دەرکەوت ، لە باخچەکەی ماڵەوە دانیشتبووم ، لە گوڵەکانم ئەڕوانی ، جوانی گوڵەکان بۆنە خۆشەکەیان ، ئەمانە لە خەیاڵم بوون ، ئاخۆ مرۆڤێک هەیە ئەوەندەی گوڵ جوان بێت؟ ، کە دەیبینی هەست بە ئاسودەیی بکەی ؟ من پێویستیم بەم مرۆڤەیە !

ڕۆشتمە ژوورەوە هێدفۆنەکەم هێنا و خۆم ئامادە کرد ،

پێویستم بە چوونکە دەرەوە بوو.... ڕۆشتمە دەرەوە ، هەوا پاک و کەشە ئارامەکە ، وای لێ ئەکردم هەست بە ئاسودەیی بکەم ، لە کاتێکا لەناو ئۆتۆمبێل بووم بەڵام ئەمتوانی هەست بە کەشی دەرەوە بکەم

نزیک بوومەوە تا گەیشتمە قەرەباڵغی

تێبینی منداڵێکم کرد کە ئەیویست لەسەر شەقامەکە بپەڕێتەوە ،

بەڵام لەبەر زۆری ئۆتۆمبێلەکان نەیئەتوانی ، بەبێ ئەوەی سەیری شەقامەکە بکات خۆی کرد بە شەقامەکەیا ، ئۆتۆمبێلێکی  گەورە بۆ ڕووی مناڵەکە ئەهاو ،

تەنها هەستم بە شڵەژاوی لەشم کرد ،

زۆر ترسام لەوەی منداڵەکە شتێکی لێ بەسەر بێ بۆیە بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەمم وەستاند و ڕۆشتمە خوارەوە

ڕامکرد تا مناڵەکە دوور بخەمەوە ، .....

بەڵام خۆم بە کچێکا کێشا ،کەوتە سەر ئەرزەکە ، گوێم پێی نەدا ، ئەوە ئێستا گرینگ نیە چی ڕوودەدا

بە خێرایی منداڵەکەم لە باوەش گرت و لەسەر شەقامەکە دوورم خستەوە ، چاوەکانی دایکی نەیئەتوانی فرمێسکەکانی بوەستێنێ منداڵەکەی لە باوەش گرت و سوپاسی کردم ، ڕووم کردە کچەکە

دوبارە ئاشق بوونەوە ||ᴋ.ᴛʜ✔️Where stories live. Discover now