part-8-

391 86 202
                                    

بەخەبەر ھاتم وەکو ھەموو بەیانییەک و ڕۆشتمە دەست شۆر و کە ھاتمە دەرەوە بەرەو کەوانتەرەکە ڕۆشتم و تا بەدوام کەوت خواردن و ئاوم بۆ ئەم بونەوەرە شیرینە پڕ وزەیە دانا و ئاوم گەرم کرد و شیر و کاکاو و شەکرەکەم خستە ناو کوپە دڵخوازەکەی کەمێک ئاوم خواردەوە و چوومە ژوورەکەی و بەخەبەرم ھێنا

جین:ئامی ئامی ھەستە تەواو کاتی کارە

کە دەستم لێیدا کەمێک گەرم بوو خێرا موبایلەکەم دەرھێنا و سێری ڕۆژ ژمێرەکەم کرد ھێشتا ماویەتی بۆ کاتی سوڕی گەرمییەکەی ئەو نەخۆشە یاخود چی؟ دووبارە ھەوڵی بەخەبەر ھێنانەوەیم دا

جین:ئامی ھەستە بۆچی ئاوا گەرمیت ؟

ئامی بە دەنگێکی خەواڵو  و بێزارییەوە

وتی:نا جین من باشم

جین:ئامی ھەر ئێستا ھەستە و با بزانین چیتە خێرا دەی قسەکەم دووبارە نەکەمەوە

ئەو ھەڕەشە بەھێزە چییە؟ بە بێزارییەوە چاوەکانم کردەوە و لە نێوان برۆمدا گرێیەکی بچوک دروست بوو ھەر وەکو برۆکانی جین کە باوەشیان کردبوو بەیەکدا وا دیارە کە جەوی نییە

ئامی:بەیانی باش جینی

جین:ئامی سەرمات نەبووە؟

more than a mate || زیاتر لە ھۆگرێکWhere stories live. Discover now