part-10-

381 76 127
                                    

"ھەندێ جار یەک ڕستە دەبێتە ھۆکاری گۆڕینی یەک ڕێگای تەواوەتی"
~جیجو~




ئامی:بەڵێ دەمناسیت؟

کەسەکە:ئامی نامناسیتەوە؟ من...من دۆیۆنم

ئامی:دۆیۆن!؟

لە یەک میلیۆن ساڵدا چاوەڕوانی ئەو جۆرە یەک بینینەوەیە نەبووم چی ئەوی گەیاندۆتە لای من ؟ چی دەکات لێرە؟ بەم کاتە؟ بۆچی لە کۆریای جەنجاڵدا من؟

دۆیۆن:ئامی دەبێت قسەت لەگەڵ بکەم باوەڕ ناکەم کە تۆم دۆزییەوە دوای ئەو ھەموو کاتە!

دۆیۆن بە بریسکەیەک لە ناو چاوەکانیدا بەرەو ئامی ڕۆشت و دەستێکی بە دڵیەوە بوو و دەستێکی برد بۆ دەستی ئامی بە مەبەستی گرتنی ئامی بە خێرایی دەستی ڕاکێشا و نەیھێشت دەستی بەر دەستی بکەوێت

دۆیۆن:ئامی تۆ چۆنیت؟

ئامی:تکایە دکتۆرە ئامی وە تکایە ئێرە شوێنی کارە سەگەکەت چییەتی؟

دۆیۆن:بمبورە من...نازانم کتوپڕ پلەی گەرمی بەرز بوویەوە و بێ ھێز بوو

more than a mate || زیاتر لە ھۆگرێکWhere stories live. Discover now