ماوەی دوو ھەفتەیە بەبێ جین دەژیم وە سەیرە لە ھەموو شتێکدا شکست دەھێنم بەبێ ئەو لەوانەیە لەبەر ئەوەی کە دڵم لای ئەوە نازانم ھەموو بەیانییەک دوادەکەوم بۆ کار وە ھەرکاتێک دەرگاکە دەکرێتەوە دڵم خورپە دەکات دەڵێم ئەوە جینە بەڵام جین نابێت و دەگەڕێمەوە بۆ بارە خەمۆکییەکەی خۆم ئارەزووی خواردنم نەماوە تاقەتی خۆئامادەکردنیشم نەماوە تاکە شت کە کەمێک ئارامم دەکاتەوە تایە ئەویش شەوان کە باوەشی دەکەم و دەگریم ھەر چەند بە ھەر شێوازێک کاکاو دروست دەکەم و لە دەرەوە دەیکڕم تامی ئەوە نادات کە بەیانیان جین بۆی ئامادە دەکردم نازانم کوێ بگەڕێم بۆ جین خاتوو سوا چووە بۆ ژاپۆن بۆیە جین لای ئەو نییە ھەرچەند پەیوەندی پێوە دەکەم و نامەی بۆ دەنێرم وەڵامم ناداتەوە وە جین ناڕوات بۆ زانکۆکەی ڕۆژێک ڕۆشتمە زانکۆکەی وە ھیچ ھاوڕێیەکی نییە بیناسم و پرسیاری لێ بکەم لە خاوەن کارەکەشیم پرسی کە گەر بزانێت لە کوێیە بەڵام ئەویش ھیچ ھەست دەکەم کە ئەو بە تەواوەتی ڕۆشتووە و نایەوێت من ببینێتەوە جارێکی تر ھەموو ئەو ماوەیە پێکەوە بووین من بەم جۆرە دەیناسم! ئەوە ھیچ لە جین ناچێت؟ یاخود من لە بنەڕەتەوە جینم نەناسیوە؟ ھەموو ئەو ماوەیە ھەموو ئەو خۆشەویستیە بەو ئاسانییە ھەمووی نەما لە ماوەی چەند خولەکێکدا؟ ئەمە بەم جۆرە نابێت دەبێت گەڕانەکانم چڕ بکەمەوە چووم بۆ لای بەڕێوبەری زانکۆکەی جین وە لێم پرسی کە جین چووە بۆ کوێ
YOU ARE READING
more than a mate || زیاتر لە ھۆگرێک
Loup-garouلە کاتێکدا من ھۆگرتم تۆش ھۆگرمیت پێویستمان بە ھۆگری یاساکان نییە با ئێمە یاساکان بشکێنین با یاسای تایبەت بە خۆمان دروست بکەین بۆ جیھانە تایبتەکەی خۆمان تەنھا ھۆگرە یاساییەکەت ھەڵ مەبژێرە -بەڵام ئەوە خۆپەرستی نییە؟