part-2-

461 101 101
                                    

چپەکە دووبارە بوویەوە

وتی:ئامی

وتم:جین؟ جین ئەوە تۆیت؟

جینم بینیەوە لەلای سەرم وەستابوو

وتم:چییە جین چی بووە؟

جین:ئامی...دەزانم بەڕێز گیۆک وتی..کە نابێت...بەڵام تکایە ناتوانم...من ناتوانم بخەوم..تکایە با لە تەنیشتت بخەوم

ئامی بەرز بوویەوە لە شوێنەکەی خۆی و دانیشت کەمێک سێری زەوییەکەی کرد و کەمێک جین

وتی:تۆ زوو بەخەبەر دێیت؟

جین سەری بە مانای بەڵێ بۆ ڕاوەشاند

ئامی:واتا کەی؟ یاخود کاتژمێر چەند؟

جین:٥:٤٥—٦ ھەندێک جار زووتریش

ئامی:باشە وا دەکەین لەلای یەک دەخەوین بەڵام دەبێت پێش ئەوەی باوکم بەخەبەر بێت تۆ بەخەبەر بێیت و بڕۆیتەوە جێگەکەت ئەوە تاکە شێواز دەبێت

جین:ئاسانە

بە خەندەیەکی شیرین وتی دەستێکم برد بۆ قژە ئاوریشمییەکەی و شێواندم ئەویش ھاتە تەنیشتم و خەوتین بەیانییەکەی کە ڕۆشت خەبەرم بوویەوە کەمێک بینیم کە دەڕوات بەڵام خەوتمەوە و دواتر باوکم ھات و بەخەبەری ھێنام لە خەو ھەستام و بینیم بە دوای باوکم جین سەری نزم کردۆتەوە بۆ زەوییەکەو بە دوایدا دەڕوات چی ڕوویداوە! بە خێرایی خۆمم کۆکردەوە و جێگەکەمم چاککرد و دەست و دەموچاوم شۆرد و چوومە ھۆڵەکە بینیم جین و زڕدایکم و باوکم لەسەر مێزەکەن و نان دەخۆن سپاس بۆ خوا وابزانم ھیچی وا ڕووی نەداوە بەیانی باشم کرد و لە تەنیشت جینەوە دانیشتم بینیم کە باوکم دەمووچاوی توڕە بوو ھەستا و

وتی:من دەڕۆم

زڕدایکم ھەستا و ئێمەش ھەستاین و ئەو ڕۆشت ئێمەش دوای تەواو کردنی نانخواردن ھەستاین

وتم:خاتوو سوا دەتوانین بڕۆینە دەرەوە؟

سوا:بڕۆن بەڵام ئاگادار بە پێش گەڕانەوەی باوکت بگەڕێنەوە ئاگاداری خۆشتان بن

ئامی:دەی جین با بڕۆین بۆلای تا

بە خێرایی و پێکەنینەوە ڕۆشتین و کە گەشتین تا خێرا ھات بۆلامان و سەری بە گیانمان دەخوراند خواردنمان پێدا و خەریکی یاریکردن بووین لەگەڵی کتوپڕ شتێکی زۆر بەھێز بەر سەرم کەوت و منیش کەوتم بە زەویدا جین بە خێرایی منی بەرز کردەوە و بینیم تۆپێکە بەر سەرم کەوتووە لە یاریگاکەی نزیکمەوە ھاتبوو ھەستامەوە سەر پێ و جین بە دوودڵییەوە دەستی پێوە گرتم ئەو خەمی منی بوو خێرا کوڕێک بەرەو ڕوومان ڕایکرد

more than a mate || زیاتر لە ھۆگرێکWhere stories live. Discover now