ھەموو ڕێگای ڕۆشتن بەرەو ئەو شوێنەی کە نەم دەزانی کوێیە بێدەنگ بووین و ھیچمان نەوت نازانم بەڵام بە شێوەیەک لە شێوەکان بەو جۆرە زۆر ئارام و خۆش بوو وەکو ئەوە وابوو کە من و جین بە بێ قسە لە یەکدی تێبگەین ھەستم بە ئارامی دەکرد لەگەڵیدا بەڵام لەگەڵ دۆیۆن دڵم جۆرێکی تر لێیدەدا و ئاسایی نەبووم لەگەڵیدا ئایا من جینم خۆش دەوێت؟ ئایا ئەو کەسەیە کە لێی ڕادەبینم ببێت بە باوکی منداڵەکانم لە داھاتوودا؟ ئایا دەتوانم وێنای خۆمان بکەم بە جلی ھاوسەرگیرییەوە؟ ئایا دوای ئەوەی ھاوسەرگیریمان کرد پەشیمان نابمەوە؟ ھەست دەکەم ھەموو شتێک سەبارەت بە جین دەزانم بەڵام ھەندێک جاریش دەبێت بە کەسێکی تەواو جیاواز و تەنھا شێوەی دەناسمەوە کەمێکیش لە شێوەی دەگۆڕێت ئەمانە سەرسوڕ ھێنەرن کە بیریان لێ دەکەمەوە بەڵام دەبێت جیاوازی بکەم لە نێوانیاندا بۆ ئەوەی بزانم کە کامیانم خۆشتر دەوێت
جین:گەشتین
ئامی:جین سپاس چۆن زانیت؟
جین:ئەوەی کە پێویستت بە ھەوایەکی پاکە و لەو خنکاوییەی ناو شار دەرت بکەم؟
ئامی:ڕێک!!
جین:من دەتناسم خۆشەویستم
ئامی:بەڕاستی ھەست دەکەم کە من ھیچ خۆشم ناوێیت و من لەم خۆشەویستییەدا ھیچ ڕۆلێکم نییە بمبورە خۆشەویستی من وەکو تۆ نییە
YOU ARE READING
more than a mate || زیاتر لە ھۆگرێک
Werewolfلە کاتێکدا من ھۆگرتم تۆش ھۆگرمیت پێویستمان بە ھۆگری یاساکان نییە با ئێمە یاساکان بشکێنین با یاسای تایبەت بە خۆمان دروست بکەین بۆ جیھانە تایبتەکەی خۆمان تەنھا ھۆگرە یاساییەکەت ھەڵ مەبژێرە -بەڵام ئەوە خۆپەرستی نییە؟