part-11-

330 70 200
                                    

ئامی:سڵاو

؟؟:فەرموو خانمەکەم

ئامی:خاتوون دەمەوێت لەگەڵ بەڕێز دۆیۆندا قسە بکەم بە ئەرک نەبێت پێی بڵێیت ئامی پەیوەندی دەکات

؟؟:زۆر باشە خاتوون ئەو ئێستا لە کۆبوونەوەیەکدایە و  کە تەواو بوو پەیوەندیت پێوە دەکەینەوە

ئامی:زۆر سپاس

من بۆ وام کرد؟ من گەمژەم دەبێت پەیوەندی بکەمەوە و پێی بڵێم ھیچ نییە و با پەیوەندیم پێوە نەکاتەوە ھەرچییەک بێت گرنگ نییە ئامی تۆ ڕازی بوویت بە خۆشەویستی جین وە تۆ ئێستا خۆشەویستی جینیت و ئەو تۆی لە ھەموو شتێک زیاتر خۆش دەوێت ژیانی تێک مەدە ئەو...زەنگی موبایلەکەی لەو قسانەی ناو مێشکی دەری ھێنا

ئامی:جین

جین:چۆنیت خۆشەویستم

ئامی:باشم ئازیزم

جین:شتێک ھەیە چی ڕویداوە

"ھەمیشە بە خێرایی ناخم دەخوێنێتەوە"

ئامی:باوەڕت ھەبێت ھیچ نەبووە

جین:باشە بە قسەی تۆ دەکەم ھەرچەندە دەزانم کە وا نییە سەرمات نییە؟

ئامی:نا نەخێر ئەی تۆ؟

جین:باش خۆت بپۆشە منیش سەرمام نییە

more than a mate || زیاتر لە ھۆگرێکWhere stories live. Discover now