part-1-

803 121 155
                                    

؟؟:گوێم لێی بوو کە دکتۆر گیۆک ھاوسەرگیری دەکات بەلاتانەوە سەیر نییە؟!

??:بەڵێ بەڵێ منیش گوێ بیستی بووم ئافرەتەکە پێشتر ھاوسەرگیری کردووە و منداڵێکیشی ھەیە! چۆن شتی وا ئاساییە؟

؟؟:من دڵنیام ھەمووی بۆ پارەیە و ئەم ھاوسەرگیرییە زۆر ناخایەنێت

ئامی:تکایە ڕێگەم بدەن بڕۆم

؟؟:ئۆی خوایە تۆ بڵێی گوێی لێمان بووبێت!؟

??:گرنگ نییە ئێستا خۆشی ھەموو شتەکان دەزانێت

تەنھا دەمویست دوور بکەومەوە و بڕۆم بۆ خواردن پێدان بە سەگە بچکۆلە بێ ماڵ و لانەکان ئەوانە باسی باوکی منیان دەکرد دکتۆر گیۆکی بەناوبانگ ئالفا بەھێزەکە لە بواری نەشتەرگەریدا جێی متمانەی خەڵکی شاری سیۆل گۆشت و ئێسکەکانم دەرکرد و دەستم کرد بە بانگکردنی سەگەکان یەکێک دەرکەوت بە ترسەوە نزیکم دەبوویەوە خەندەم بۆی کرد و دەستم بۆی نزیکتر کردەوە

وتم:مەترسە وەرە پێش ئەمە بۆ تۆیە

سەگەکە بەرە بەرە نزیک بوویەوە و خواردنەکەی خوارد و وەکو سپاس نزیک بوویەوە لە قاچی ئامی و سەری دەخوراند و ئامی بۆ ئەو چەند ساتە خەمەکانی لەبیر کرد خۆزگە دەمتوانی بیبەمەوە ماڵەوە لەگەڵ خۆم بەڵام باوکم ڕێگە نادات وە دەڵێت کە دایکە نوێیەکەم دێت چیرۆکی خۆشەویستییەکەیان سەیر و خێرا بوو بۆ منیش تەنھا چەند جارێک پێکەوە بینیمن و باوکم ڕۆژێک ھات و وتی کە وا بڕیاری ھاوسەرگیری داوە لەگەڵ خاتوو سوا و دەتوانم ھەرچۆنێک ویستم بانگی بکەم ھێشتا نازانم بە چی بانگی بکەم خاتوو سوا یاخود سوا یاخود خوشکە سوا دادە سوا! تۆ دەڵێیت چی؟ وابزانم خاتوو سوا لە ھەمووی باشترە باشە ئەو کوڕێکی ھەیە و باوکم وتی کە ژورەکە پێکەوە بەش دەکەین و من ئارەزووی ناکەم کە شتەکانم بەش بکەم ئاھ تۆش تێر بوویت منیش دەبێت بڕۆمەوە ماڵەوە بەڵێن بێت دەگەڕێمەوە لات ئازیزەکەم و خواردنی خۆشت بۆ دەھێنم کە گەڕامەوە ماڵەوە گوێم لێی بوو باوکم

وتی:کچە ئازیزەکەم ھاتەوە ئازیزم وەرە ببینە ھاوسەرەکەم و کوڕەکەی گەشتن

بە خێرایی پێڵاوەکانم دانا و ڕۆشتم بەرەو باوکم باوکم بە شێوەیەکی سەیر سێری کردم لە ژێر دانیەوە

وتی:لە کوێ بوویت بۆ درەنگ کەوتیت

وتم:بمبورە یاریم دەکرد ئاگام لە کات نەبوو  دووبارە نابێتەوە باوکە

وتی:ئازیزەکەم ھاوسەرەکەم دەناسیت دایکە سوا وە کوڕەکەی جین

وتم:بەخێر بێن

more than a mate || زیاتر لە ھۆگرێکWhere stories live. Discover now