ئەم ماوەیە دۆیۆن زۆر بێزاری کردووم بە پەیوەندی و گوڵ ناردن و دیاری ناردن ئێستا بەوەش نەوەستاوە لە دوورەوە ڕۆژانە چاودێریم دەکات من تێبینی دەکەم بەڵام وا لە خۆم دەکەم کە نایبینم و ھیچ نییە زەنگی موبایلەکەم لێیدا بێ ئەوەی تەماشای پەیوەندیکەرەکە بکەم بۆ ئەوەی بزانم کێیە وەڵامم دایەوە بە بێزاری و توڕەییەوە
وتم:فەرموو
دۆیۆن:خۆشەویستم بڕۆینە دەرەوە ؟
ئامی:دۆیۆن من خۆشەویستی تۆ نیم چەند جار پێم وتیت!
دۆیۆن:تۆ بتەوێت و نەتەوێت خۆشەویستی منیت
ئامی:بە زۆر نییە
دۆیۆن:بە زۆر نییە بەڵکو بە فەرمانە
ئامی:دۆیۆن بەڕاستی بێزارت کردووم
دۆیۆن:تەنھا یەک چوونە دەرەوە تەنھا یەک جار یەک کاتژمێر یەک نیو کاتژمێرێک یەک چارەک تەنھا یەک زۆرە بۆ تۆ؟
ئامی:باشە باش تەنھا دوای ئەوە دەبێت بە ھەموو شێوەیەک پەیوەندیت پێوەم بپچڕێنیت
دۆیۆن:دەیبینینەوە کە دوای ئەوە خۆت ناتوانیت پەیوەندیت پێوەم بپچڕێنیت
ئامی:دەیبینین ~
جین-دێیت نان بخۆیت تاقانەکەم؟-
YOU ARE READING
more than a mate || زیاتر لە ھۆگرێک
Werewolfلە کاتێکدا من ھۆگرتم تۆش ھۆگرمیت پێویستمان بە ھۆگری یاساکان نییە با ئێمە یاساکان بشکێنین با یاسای تایبەت بە خۆمان دروست بکەین بۆ جیھانە تایبتەکەی خۆمان تەنھا ھۆگرە یاساییەکەت ھەڵ مەبژێرە -بەڵام ئەوە خۆپەرستی نییە؟