part-6-

348 85 123
                                    

ئامی مۆمەکانی کوژاندەوە و سێری ناو چاوی باوکی کرد و ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و

وتی:ئاواتەکەم ئەوە بوو لەم ماڵە بڕۆم کە بووم بە ١٨ ساڵ وە دەمەوێت بڕۆم

گیۆک کە لەسەر یەکێک لە قەنەفە یەک کەسییەکان دانیشتبوو و قاچی لەسەر یەک دانابوو و قۆڵەکانی بە بڵاوی لەسەر شانی قەنەفەکە دانابوو بە بێ باکی خەندەیەکی گاڵتە جاڕی کرد

وتی:بڕۆ کەس ناتگرێت گەر ئارەزوو دەکەیت ئێستا بڕۆ

ئامی:چاوەڕێی ئەم قسەیەم دەکرد بۆیە منیش ئامادەم بۆی من دەڕۆم سوا زۆر سپاس بۆ ھەموو گرنگی پێدانت جین پەیوەندیمان پێکەوە دەمێنێتەوە ئازیزەکەم بەڵام من چیتر ناتوانم بەرگەی ئەمانە بگرم ئەوە ناونیشانی شوێنەکەمە ھەر کاتێک ئارەزووت کرد دەرگام واڵایە بۆ تۆ جین سوا تۆش

سوا:ئاگاداری خۆت بە

جین:ئامی تۆش نا بەجێم مەھێڵە

ئامی:ھەمیشەیی نییە

جین:بەڵام...ئاگادارت دەبم

ئامی:زۆر سپاس پاڵەوانەکەم

جانتاکەمم ھەڵگرت و بە تاکسییەک گەشتمە ئەو شوێنەی بە کرێیەکی کەم گرتبووم چونکە زۆر بچوک بوو تەنھا ژورێک و چێشتخانەیەکی تەنگ و گەرماو و تەوالێتێکی بچوک بوو بۆ من زۆر گەورە بوو گرنگ ئەوە بوو دڵخۆش بووم دوای دوو ڕۆژ ڕۆشتم و تام ھێنایە لای خۆم و کردم بە سەگی ماڵی خۆم کە ھەمیشە لەلام دەبوو ھەر ئەو ڕۆژە لەلایەن جینەوە پەیوەندیم بۆ ھات

more than a mate || زیاتر لە ھۆگرێکWhere stories live. Discover now