من لە تاریکی ناترسم، بەڵام لەوە دەترسم کە تیایەتی.. وە لەو تاریکییەدا تۆی تیا بوویت. بەڵام لەجیاتی ئەوەی بترسم.. کەوتمە داوی خۆشەویستیەوە لەگەڵتا. و منیش ئەو تاریکییەی ژیانتم ڕووناک کردەوە.
دەنگی هاوار و قیژاندن بەسەر یەکدا وای دەکرد خەوتن بۆ جۆنگکوک ئەستەم بێت.
جۆنگکوک بەیانی یەک ڕۆژی قوتابخانەیەتی بەڵام ئەیزانی کە خێزانەکەی بەلایەوە گرنگ نەبوو.
ئەوان ڕقیان لێی بوو، لە هەموو شتێکی..لە بینینی دەمووچاوی..
وە جۆنگکوک هەموو شتێکی قبوڵ دەکرد.. هەموو لێدانێک لە لایەن خێزانەکەیەوە.. هەموو ووشەیەکی خراپ.. هەموو شتێک.
جارێکیان دایکی، قۆڵی جۆنگکوکی سووتاند بەس لەبەر ئەوەی جلەکانی ئووتوو نەکرابوو.
و باوکیشی تەنها ئازاری جۆنگکوکی دەدا بەس لەبەرەوەی جۆنگکوک ڕۆژێکیان ووتی ئاواتی خێزانێکی باش دەخۆم.
وە هەندێک جار تەنها لێیانی دەخواست بەس لەبەرەوەی باوکی کاری تری نەبوو بیکات.جۆنگکوک بە هاوار هاوارەکە بێزان بوو هەستا لە جێگاکەی و بە توندی دەستی گرت بە گوێیەوە.
چی بکەم تاوەکو بیان وەستێنم لە هاوارکردن بەسەر یەکدا؟
جۆنگکوک لە دڵی خۆیدا ووتی.
بەڵام هیچی پێنەدەکرا چونکە ئەزانی ئەگەر شتێک بکات ئەوا ئازاری دیکە دەچێژێت.
جۆنگکوک بیری کردەوە کە ئەمەش کاتێکی ترە لەو کاتانە کە دەبێت بە نهێنی لە ماڵەکە بڕواتە دارەوە بۆ ئەوەی مێشکی ئارام کاتەوە و هەندێ جار کە وای دەکرد لە پارک و لەسەر کورسییەکان دەخەوت.جۆنگکوک چاکەتەکەی لەبەر کرد و ماسکەکەی هەڵگرت و لە پەنجەرەکەوە بە نهێنی ماڵەکەی بەجێ هێشت..
لەسەر شەقامەکان بە ڕێگادا ئەڕۆیشت و چاوەڕێی بینینی کەسێکی دەکرد تا دزی بکات.. بەڵێ جۆنگکوک دزە ، کارێک کە باوکی فێری کرد و ئێستا جۆنگکوک لەبەر باوکی نایکات بەڵام بۆ خۆی.. بە نهێنی بەبێ ئەوەی باوکی بزانێت دزی بۆ خۆی دەکات..
وە باوکیشی لەگەڵ هەندێک پیاوی خراپدا تێکەڵ بووە و جۆنگکوک ئەزانی کە ئەگەر ڕۆژێک ماڵەکەی بەجێ هێشت و هاتەوە دایک و باوکی بە مردووی ببینێت ئەوا شۆک نەبێت چونکە لەگەڵ کەسانێکی زۆر خراپ تێکەڵ بوون.
جۆنگکوک بە کۆڵانی لای چاپدا ڕۆیشت و کەسێکی بینی لەبەردەم خۆی.. وە وەستا.
جۆنگکوک دەمووچاوی نەدەبینی چونکە ئەو کەسە پشتی لەو بوو بەڵام ئەیبینی کە ڕیکۆتێکی درێژی لەبەردا بوو و بەتەنها بوو.
وە جۆنگکوک دەیزانی بە جلو بەرگەکەی لە خێزانێکی دەوڵەمەندەوە هاتووە.
وە جۆنگکوک کاتێک ئەم کارانە دەکات هیچ بەلایەوە گرنگ نییە..چونکە خەڵکەکانی بەردەمی لاواز بوون لەچاو ئەودا.
و بۆ ئەم کارانەش جۆنگکوک دەست گیر کراوە بەڵام زوو بەردراوە لەبەرەوەی تەمەنی کەمە..
YOU ARE READING
چاودێری | Jeon Jungkook
RomanceCompleted ✔️ -ئایە ئەمە خەونە؟ ئەگەر ئەمە خەونە کەس نەوێرێت خەبەرم بکاتەوە. دەمەوێت بڵێم ئەم چیرۆکە لە ڕاستیدا ئینگلیزییەو من تەنها وەرمگێڕاوە بۆ کوردی🖤