بەشی چوارەم📸

1.8K 257 23
                                    

جۆنگکوک لە پۆلدا دەنیشتبوو بەڵام هەر قسەکەی ڤیکی لە مێشکی دەرنەچوو...
ئایە زۆر دیارە پێوەم؟
جۆنگکوک لە خۆی پرسی.
هەرچۆنێک بێت دەرسەکەیان تەواو بوو ئێستا کاتی پشوو و نان خواردنە.
جۆنگکوک هیچ هاوڕێیەکی نییە لە ڕاستیا تەنها خۆیەتی.. وە هیچ هاوڕێیەکیشی نەبووە لە ژیانیدا.. ئەوە نییە کە خۆی بیەوێت بەڵکو ئەوەیە کە خۆی ئەیەوێت بەتەنیا بێت و کەسی لە دەوروبەری خۆی نابێت.
هەر بۆیە ئێستا جۆنگکوک لەسەر مێزی نانخواردنێک دوور لە تەلەبەکان بە تەنها دانیشتووە و تەنها سێڕی بەردەمی ئەکات.
جۆنگکوک: ئاهــ مەکتەب...
بە بێزاری ووتی.
-Victor pov
کاتی نان خواردنی نیوەڕۆ هاتووە لە قوتابخانە وە هەروەها کاتی پشووشە بەڵام من هیچ برسیم نییە.. ئەم ماوەیە هیچم پێناخورێت. لەبەر زۆری ئیشی قوتابخانەو سەعیکردن و هەروەها هەموو شتێک کە لە ئێستا لێم کۆبۆتەوە لە ژیاندا..
بەرەو شوێنی نان خواردنەکە ڕۆیشتم چونکە هاوڕێکانم پێیان ووتم لەوێ کۆبینەوە.
کە چوومە شوێنەکەوە بەدوایاندا دەگەڕام..بەدوایاندا دەگەڕام بەڵام چاوم چووە سەر یەکێک.
جۆنگکوک..بە تەنها دانیشتووە. ئەی هاوڕێی نییە؟
لە خۆمم پرسی لە دڵمدا بەڵام زەردەخەنەیەک هاتە سەر دەمم و بەرەو ئەو ڕۆیشتم.
ئەو پشتی لە من بوو کەمێک بۆیە منی نەدەبینی.
نزیکتر بووم پەنجەم دا لە پشتی. ئاوڕی دایەوە.
ڤیکتۆر: سڵاووو
بە دڵخۆشییەوە ووتم.
-Jungkook pov
بیرم تەنها لە ڤیکتۆر ئەکردەوە بەڵام بیرکردنەوەکانم پچڕا کاتێک یەکێک لە دواوە بانگی کرد ئاوڕم دایەوە.
ڤیکتۆر: سڵاووو
بە دڵخۆشییەوە ووتی.
بۆ ساتێک وامزانی کە دڵم لە لێدان وەستاوە کە ئەو شاجوانەی بەردەمم بینی.. نەمدەزانی چی بڵێم هەر سێرم دەکرد و دیسان کەوتمە خەیاڵەوە بەڵام زەردەخەنەیەکم بۆ کرد.
ڤیکتۆر: ئاساییە دانیشم؟
ووتی بە زەردەخەنەوە.
جۆنگکوک: بەڵێ خۆ کورسیو مێزی منیش نییە.
ووتم بە زەردەخەنەوە ئەویش پێکەنیو دانیشتن.
دەستی کردە ژێز چەناگەی و سێری دەکردم. ئەو سێرکردنانەی منی شێت دەکرد.
کەی بێت بیکەم بە هی خۆم و هیچ کەسێکی تر نەتوانێت پەنجەی لێبات.؟
لە خۆمم پرسی لە دڵمدا.
ڤیکتۆر: چۆنیت؟
بەمزوانە..
پرسیاری خۆشمم جواب دایەوە لە دڵمدا.
جۆنگکوک: باشم تۆ چۆنیت.
ڤیکتۆر: منیش باشم.
جۆنگکوک: ئەی نان ناخۆیت یان خواردوتە.؟
پرسیارم کرد چونکە هیچ نانێکی پێنەبوو.
ڤیکتۆر: ههه لە ڕاستیدا هیچم نەخواردووە زۆر سەرقاڵم کە بیری خواردنیشم نەماوە.
ئەمە منی توڕە کرد.
جۆنگکوک: تۆ دەبێت شت بخۆی دەزانی؟
ووتم.
ڤیکتۆر: وایە بەڵام هەموو شتێک زۆر تێکەڵە ئێستا بۆم..
زەردەخەنەکەی نەما کاتێک ئەوەی ووت و سێری زەویەکەی دەکرد.
جۆنگکوک: بەچییەوە سەرقاڵیت؟ ئە چۆنە ژیانت؟ ببورە پرسیاریش دەکەم من مافم نییە.
پرسیافم کرد چونکە زۆر دەمەوێت وەڵامەکەی بزانم.
ڤیکتۆر پێکەنی.
ڤیکتۆر: کێشە نییە منیش لە جێگەی تۆ بومایە هەمان پرسیارم دەکرد، ئێهــ نازانم لە چییەوە دەست پێبکەم بەڕاستی چونکە زۆر شت هەیە بەڵام زۆر گرنگیەکەی ڕووداوێکە کە بەسەرم هات.
جۆنگکوک ترسێک هاتە دڵیەوە و نزیکتر بۆیەوە لە مێزەکەو کورسیەکەی هێناتە پێشەوە بەڵام زەردەخەنەی جۆنگکەک هیچ نەما.
جۆنگکوک: ئەی ئەتوانم پرسیاری ئەو ڕوداوە بکەم کە چی ڕوویداوە؟
پرسیم.
ڤیکتۆر سێرێکی کردم و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی.
ڤیکتۆر: شەوێکیان بوو زۆر بێتاقەت بووم لەبەر باوکم.. دەمێکە لە گەشتەکەی نەهاتۆتەوەو منیش بیری دەکەم..ئەو تەنها کەسە کە گوێ لە کێشەکانم دەگرێت و هەمیشە لەگەڵم بووە لە هەموو شتێکدا، بەڵام بێگوومان ئەبێت کار هەموو شتێک تێک بات.. ئیتر ئەو شەوە من چووم بۆ ماڵی هاوڕێکەم.

چاودێری | Jeon Jungkook Where stories live. Discover now