بەشی پێنجەم📸

1.9K 281 10
                                        

-Victor Pov
لەگەڵ جۆنگکوکدا قسەم دەکرد کە پەیوەندییەکم بۆ هات ئەویش لەلایەن جیمینەوە بوو کە پەیوەندیەکەم هەڵگرت پێی گووتم کە ئەبێت لەسەر بابەتێکی گرنگ قسە کەین و لە پشت قوتابخانەکەوە یەکتر ببینین منیش وا بە ڕێگەوەم بۆ ئەوەی بیبینم بەڵام پەشۆکاوم چونکە نازانم ئەم بابەتە گرنگە چییە کە باسی ئەکەت. گەیشتمە ئەوێ جیمینم بینی ئەویش منی بینی زەردەخەنەیەکم بۆ کرد بەڵام ئەو بۆ منی نەکردەوە ئەوەش زۆر سەیر بوو لە لام.
ڤیکتۆر: جیمین؟ چیبووە گیانەکەم؟
جیمین هیچی نەدەوت تەنها سێری دەکردم ئەیویست شتەکە بڵێت بەڵام پێی نەدەگوترا.
ڤیکتۆر: جیمین ئەزانم ئەتەوێت شتێک بڵێی بۆیە زوو بیلێ زیاتر ئەمترسێنیت.
جیمین: با جیابینەوە.
تەنها ووشە بوو کە گووتی.
منیش پێکەنیم.
ڤیکتۆر: بەڕادتی کاتی گاڵتە نییە ئەگەر گاڵتە ئەکەی بوەستە لێی چونکە-
قسەکەم تەواو نەکرد کە جیمین شتێکی ووت.
جیمین: ڤیکتۆریا من هیچ کاتێک تۆم خۆشنەویستووە لە کاتی پشووی هاوینیشدا من خیانەتم لێت دەکرد نەک ئێرەم بەجێهێشتبێت بۆیە با جیابینەوە.
ئەمانەی ووت.
ڤیکتۆر نەیدەتوانی قسە بکات تەنها شۆک ببوو فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە.
بەبێ ئەوەی هیچی تر بڵێت شوێنەکەی بەجێهێشت.

دەڕۆیشتم و دەڕۆیشتم و دەگریام تێر بێ ئەوەی کەس سێرم بکات چونکە ئێستا هەموو کەسێک لە پۆلدایە.
چومە ژورێکی تاریکی قوتابخانەکەوە دەرگاکەم داخست و دەنگی بەرز دەگریام ئێستا هیچ بۆ من گرنگ نەبوو کێ دێت و گوێی لێم دەبێت تەنها دەمویست دڵم بەتآل بێتەوە.
-Jungkook Pov
من لە پۆلدام ئێستا بەڵام ڤیکتۆر دیار نییە.. تۆ بڵێی شتێکی لێ هاتبێت.؟ ئەم پرسیارانە منی شێت تر و شێت تر دەکرد بۆیە مۆڵەتم لە ماموستاکە وەرگرت و بەدوای ڤیکتۆردا دەگەڕام هەر دەگەڕام و دەگەڕام بەڵام نەم دۆزیەوە. دەڕۆیشتم کاتێک بە لای دەرگایەکدا تێپەڕ بووم بەڵام دەنگێک لە دەرگاکەوە دەهات. نزیکتر و نزیکتر بوومەوە گوێم نا بە دەرگاکەوە. دەنگی ڤیکتۆر دەهات. بەڵام دەنگی گریان. چاوەکانم کردەوە دڵم پێی ئێشا. زۆر زۆر ئازاری هەبوو. ئایە من بەڕاستی وا ئازارم یاویت ڤیکتۆر؟ ئەم پرسیارەی لە خۆی دەکرد بەڵام هیچی دیکە خۆی نەگرت و دەرگاکەی کردەوە.
کە ڤیکتۆری دینی زیاتر دڵی شکا و ئاگای لە خۆی نەبوو چاوی پڕ فرمێسک بوو.
بە هێواشی دەرگاکەی داخست و ڤیکتۆر سەر هەڵبڕی سێری بکات. زیاتر گریا بەڵام هەستایە سەر پێو هەنگاو بە هەنگاو بەرەو جۆنگکوک دەڕۆیشت بە هێواشی.
تەواو دەزانێت من کێم ئێستا.
جۆنگکوک ووتی لە دڵیدا.
ڤیکتۆر زیاتر نزیک بۆوە و لەبەردەمی وەستا.
کەمێک سێری یەکتریان دەکرد بەڵام ڤیکتۆر لە ناکاو باوەشێکی توندی کرد بە جۆنگکوکدا.
جۆنگکوک شۆک بوو بەوەو لە کۆتاییدا فرمێسکەکانی کەوتنە خوارەوە.
جۆنگکوک: چی بووە ڤیکی؟
ڤیکتۆر: تەنها پێویستم بە باوەشی یەکێکە ئێستا بۆیە بێدەنگ بە.
جۆنگکوک بێدەنگ بوو باوەشی پیاکردەوە.
-Jungkook pov
جیمین ئەگەر تۆ بیت ئازارت یابێت ئەوە تەواو بوویت.

لەباوەشی یەکتری دانیشتن لەسەر زەوییەکەو ڤیکتۆر بەردەوام بوو لە گریان.

-Victor pov
لە خەو هەستام، لە خەوێکی خۆش و لە شوێنێکی ئارامدا. لە ژوورەکەی خۆم. چاوم کردەوە و ویستم هەڵستم بەڵام یەکێک لە تەنیشت منەوە بوو بە ترسەوە سێری تەنیشتمم کرد ..جۆنگکوک.
ڤیک: جۆنگکوک ئەوە تۆ چی دەکەیت لە ژوورەکەی من؟
بەدەنگی بەرز ووتم و پێکەنی.
جۆنگکوک: من لە ژووری تۆ نیم ڤیک بەڵکو تۆ لە ژووری منی.
بە پێکەنینەوە ووتی و منیش سەیرم لێهات سێری دەوروبەرم کرد  ئینجا زانیم.
ڤیک: ئەی باشە من چی دەکەم لێرە؟
بە سەیری بە جۆنگکوکم ووت.
جۆنگکوک: تۆ لە باوەشی مندا خەوت لێکەوت و نەمدەویست هەڵتسێنم و نەشمدەزانی کە ماڵت لەکوێیە.
جۆنگکوک ووتی و ڤیک بەمە زەردەخەنەی کرد .
ڤیک: زۆر سپاس جۆنگکوک پێویستی بەمە نەدەکرد.
جۆنگکوک: سپاسی من مەکە تەنها بۆم باس بکە چیبووە بۆچی دەگریای؟
جۆنگکوک پرسیاری کرد و زەردەخەنەکەم نەما یادەوەریەکانم بیرکەوەتەوە..جیمین. چۆن ئازاری دام بە ووشەکانی.
جۆنگکوک بە بێدەنگی منی زانی و ووتی
جۆنگکوک: ئەگەر ناتەوێت باسی بکەیت ئەوە کێشە نییە ڤیک-
قسەۆوی تەواو نەکرد من قسەم کرد.
ڤیک: نەخێر باسی دەکەم..جیمین
جۆنگکوک بۆ ساتێک بێدەنگ بوو. لەناکاو دەموچاوی بەتاڵ بوو. نەمدەزانی هەستی چۆنە تەنها لە چاویدا ساردییەک دیار بوو.
جۆنگکوک: جیمین چی؟..
ڤیک: جیمین لە من جیابۆیەوە.
لەناکاو چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک.
جۆنگکوک بێدەنگ بوو تەنها سێری دەکردم.
جۆنگکوک: لەبەر چی.
پرسیاری کرد.
ڤیک سێتی جۆنگکوکی کرد و نەیدەویست شەرمەزار بێت لەبەر چاویدا.
جۆنگکوک: تۆ دەتوانی بڕوا بە من بکەی لە هەموو شتێکدا ڤیک.
ووتی.
ڤیک: دەزانم جۆنگکوک.. هەرچەندە بیڵێم شەرمەزار ئەبم..
جۆنگکوک:شەرمەزار نابیت تەنها بیڵێ.
ڤیک: خیانەتی لە من کرد ووتی کە هەرگیز تۆم خۆشنەویستووە تەنها منی ڤەکار هێناوە.
لەناکاو ڤیک دەستی کرد بە گریان کە ئەم ووشانەی ووت.
-Jungkook pov
تەواو. کۆتایی پێدێنم.
کۆتایی بە جیمین دەهێنم.

چاودێری | Jeon Jungkook Where stories live. Discover now