بەشی سیانزە📸

1.3K 201 35
                                    

جۆنگکوک نزیک بۆیەوە لێیو بە چاوێکی خۆشەویستانە سێری دەکرد و ویستی ماچی بکات بەڵام دەنگێکی گەورە لە دواوە هات کە وای کرد هەردووکیان لە ترسا ڕابچڵەکن.
دەرگاکە بە توندترین شێوە کرایەوەو چەندەها پیاو کە جلی پۆلیسیان لەبەردا بوو بە چەکەکانیانەوە هاتنە ژوورەوە... پۆلیس.
چەکەکانیان ڕاستەوخۆ لەسەر جۆنگکوک دانابوو هەموویان
پیاوێکی پۆلیس: جیۆن جۆنگکوک تۆ دەستگیردەکرێیت بۆ تاوانەکانی دزین و فڕاندنو کوشتن.
بەڵام ڤیکتۆر لە ناکاو هاواری کرد « نەخێر!»
ڤیکتۆر هاتە بەردەم جۆنگکوک و وەکو پارێزەرێک لەبەردەمیدا وەستابووز پۆلیس لە هەموو دەورێکیان بوو بەڵام ڤیکتۆر قۆڵەکانی کردبۆیەوە بەس لەبەر ئەوەی جۆنگکوک بپارێزێت..
ئەوەش دوای تێگەیشتن لە جۆنگکوک بۆچی ئەو تاوانانەی کردووەو کە بە چ شێوەیەک دایکو باوکی فێری جۆنگکوکیان کردووە.. هەروەها مامەڵەی دایکو باوکی جۆنگکوک لەگەڵ جۆنگکوکدا..
جۆنگکوک: تۆ ناتوانی بیان وەستێنی ڤیکتۆر ئێستا کاتی ئەوەیە من بڕۆم.
جۆنگکوک بە چرپەوە بە ڤیکتۆری ووت و ڤیکتۆریا سێری کرد..
ئەوەش خەیاڵی ڤیکتۆری برد و پۆلیسەکانی ئەم هەلەیان بۆخۆیان برد بە زۆر ڤیکتۆریان دوور دەخستەوە لو جۆنگکوک، بەڵام ئەو دەستەکانی بە بلوسەکەی جۆنگکوکەوە گرتبوو کاتێک ئەیقیژاند.
ڤیکتۆر: نەخێت تکایە بۆستن ئەو مەبەن
بەڵام بە هێزێکی زۆرەوە لە یەک جیاکرانەوە
ڤیکتۆر و جۆنگکوک سێری چاوەکانی یەکتریان کرد.
ڤیکتۆر: ئایرین بەسە وازی لێبێنە تکایە.
ئایرین سێری ڤیکتۆری کرد بە شۆکەوە و تێنەدەگەیشت.. دوای ئەو هەموو شتەی جۆنگکوک بەسەر ڤیکتۆری هێناوە..
جۆنگکوک: ڤیکتۆر کێشە نیە.. بەڵام تکایە بۆ یەک جاریش بێت سەردام کە... تکایە.
جۆنگکوک وتی کاتێک چاوەکانی پڕ بوو لە فرمێسک و زەردەخەنەیەکی کرد بۆ ڤیکتۆریا.
بەڵام ئەو زەردەخەنەیە دڵی ڤیکتۆری بۆ هەزار پارچەی تر شکاند و زیایر دەستی کرد بە گریان.
ڤیکتۆر: ئایرین تکایە لێت دەپاڕێمەوە ئازاری مەدەو وازی لێبێنە.
بەرچاوی ڤیکتۆر بە فرمێسک تەڵخ دەبوو.
ئایرین: ڤیکتۆریا لە کۆتاییدا ئەم پیاوە خراپەمان گرت و ئێستاش پێمان ئەڵێی کە وازی لێبێنە؟ تۆ لەبیرت چۆوە چی کردووە؟ ئەمە یاسایەو من کاری خۆم دەکەم.
ڤیکتۆر: بەڵام تۆ کارێکی هەڵە دەکەی! خراپ کەسەکان بگرە نەک جۆنگکوک تۆ دەزانی خێزانەکەی-
ڤیکتۆر قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک ئایرین پێی بڕی
ئایرین: تۆ یەک شت نازانیت ڤیکتۆریا! نە لەبارەی ئەم و نە لە بارەی خێزانەکەی! ئەو کەسێکی زیرەکە نابێت بڕوا بە هەموو شتێک بکەی کە دەیڵێت!
ڤیکتۆر: تۆ دەبێت گوێ لە من بگریت من برینم دیوەو-
ڤیکتۆر دیسان قسەکەی تەواو نەکرد.
ئایرین: تەواو! ئەگەر بێدەنگ نەبیت و یاسا قبوڵ نەکەیت ئەوە بە پێی یاسا تۆش دەستگیر ئەکەم!
ئایرین بە توڕەییەوە ووتی.
ڤیکتۆر ئازارێکی لەپڕی لە سکی هات بەڵام گرنگی پێنەدا.. تەنها جۆنگکوک گرنگە ئێستا.
بەڵام هیچ شتێک گرنگ بە سوود نەبوو ئێستا..
ئەو تەنها دەیویست جۆنگکوک ڕزگار بکات بەڵام کەس گوێی بۆ نەگرت... کەس قەت گوێی بۆ نەگرتووە.
ئەو بارودۆخەی کە جۆنگکوک ئێستا تیایەتی زیاتر ئازاری دەدا..
نەیدەتوانی بۆ چرکەیەکی تر بەو شێوەیە بیبینێت.
سێری دەوروبەری کرد و هەموو پۆلیسەکان دەوروبەری جۆنگکویان دابوو وەک ئەوەی ئاژەڵێکی هەڵهاتوو بێت، ئەویش هیچ بەرگری لە خۆی نەدەکرد، تەنها وەستابوو..وەستابوو و چارەنووسی خۆی قبوڵ دەکرد.
یەکێک لە پۆلیسەکان بە هێواشی لە جۆنگکوک نزیک بۆوە.
و وەرەقەیەکی نیشان جۆنگکوکی دا.
جۆنگکوک: نامەوێت بڕۆمەوە بۆ I.S.A.C
پۆلیسەکە: ئەوێ ئەو شوێنەیە کە تۆ بۆی دەڕۆیت.!
بۆ یەکەم جاە جۆنگکوک توڕە بوو بە توندترین شێوە لە پۆلیسەکەی دا.
بەڵام ئەوە بارودۆخەکەی خراپتر کرد کاتێک نیوەی پۆلیسەکان هاتن و زیاتر و زیاتر لە جۆنگکوکیان دەدا.
ڤیکتۆر: نەخێت تکایە وازی لێبێنن لێتان ئەپاڕێمەوە.
ڤیکتۆر بە هاوارو گریانەوە لە پۆلیسەکان دەپاڕایەوو
جۆنگکیان بە هێواشی لەپێش چاوی ڤیکتۆر بردە ناو سەیارەیەکەوە..
لەناکاو هەموو شتێک بوو بە ڕەش..
•••••••••
ڤیکتۆر لە نەخۆشخانەکە بەهۆش خۆی هاتەوە..
پەرستار: لە کۆتاییدا بو هۆش خۆت هاتیتەوە.. داوای لێبوردن دەکەم کە لەدەستت دا.
ڤیکتۆر لە هیچ شتێک تێ نەدەگەیشت.
ڤیکتۆر: چی؟ چیم لەدەست دا؟
پەرستار: منداڵەکەو.. تۆ دوگیان نەبوویت؟ دیسان داوای لێبوردن دەکەم.
ڤیتۆر شۆک ببو کاتێک چاوەکانی پڕ ببون لە فرمێسک... بەڵام لە ناکاو جۆنگکوکی بیر کەوتەوەو چاوەکانی گەورو بوون.
ڤیکتۆر: جۆنگکوک!
بە هاوارەوە ڕای کردە دەرێ لە نەخۆشخانەکەو بەرەو بنکەی پۆلیس ڕۆیشت.
کە گەیشتە ئەوێ لە پیاوێکی پرسی
ڤیکتۆر: تکایە ئەمەوێت جۆنگکوک ببینم! جیۆن جۆنگکوک.
پۆلیسەکە ڕێگەکەی نیشانی ڤیکتۆر یا..
جۆنگکوک و ڤیکتۆر یەکیان بینی.. دوای چەند قسەیەکیان جۆنگکوک ووتی
جۆنگکوک: گیانەکەم کەی یەیت دیسان سەردانم کەیتەوە پێش ئەوەی بمبەنەوە ئایساک.
لەناکاو پیاوێکی پۆلیس هاواری کرد.
پۆلیسەکە: یااا! هەر ناپیاو هەستە لە خەو! هەستە پێش ئەوەی نیشانت بەم.
جۆنگکوک بە هاواری ئەو پیاوە خەبەری بۆیەوە.
نەخێر.
ئەوە خەو بوو.
منداڵەکەم..
ڤیکتۆر نەهاتووە.
تا ئێستا نەهاتووە.
بە هەموو کەسێکم ووتوە ڤیکتۆریا سەردانم دەکات بەڵام پێیان پێدەکەنیم.. من هێشتا هیوام هەیە! کە تۆ هاتیت گیانەکەم ئیتر ئەوان پێناکەنن!
هەموو گیانم شکاوە بەڵام ئەوەش کێشە نیە.. تکایە بەس با یەک جاری تر بتبینم.
جۆنگکوک دەیزانی کە ڤیکتۆریا دووگیانە، خۆی ویستی ڕووبدات.
ڤیکتۆریاش هەستێکی هەبوو بەڵام هەرگیز بیری لێنەدەکردەوە.
ل

چاودێری | Jeon Jungkook Where stories live. Discover now