بەشی سێیەم📸

2K 275 26
                                    


-Vik pov
سێ ڕۆژ تێپەڕیوە کە ئەو نەهاتۆتەوە.. نازانم بۆچی بەڵام سەیرە چونکە ئەو هەموو ڕۆژێک دەهات بەبێ وەستان و ئێستا دیار نەما..
هەرچۆنێک بێت ئەمڕۆش ڕۆژێکی تری قوتابخانەیە بەڵام چی تر قوتابخانە بۆ من گرنگ نییە ئەمەوش نازانم بۆچی.. لەبەر ئەو شتانەی کە ئەم ماوەیە ڕووداون ژیانم زیاتر و زیاتر ئەگۆڕێت..
خۆم ئامادە ئەکرد بۆ قوتابخانە بەڵام بە هاوڕێکانم ووت کە ئەمڕۆ نەیەن بەدواما دەمەوێت خۆم بڕۆم و زیاتر بیرکەمەوە بە تەنیا بۆ خۆم.
لە قادرمەکان چوومە خوارەوە و دایکمم دینی زەردەخەنەیەکی بۆ کردم و منیش بۆم کردەوە.
دایکم: بەیانیت باش گیانەکەم.
ڤیک: بەیانیت باش دایکە.
دایکم: وەرە بۆ نانی بەیانی بخۆ—
دایکم قسەکەی تەواو نەکرد کە من قسەم کرد.
ڤیک: نا دایکە سپاس ئەم بەیانییە ناموێت نانی بەیانی بخۆم ناموێت زۆر لەخۆم بکەم.
دایکم: باشە بەڵام..تۆ باشیت؟
دایکم پرسی.
ڤیک: بەڵێ تۆ خەمی منت نەبێت.
دایکم: کەواتە زۆر باشە.. ئاهــ باوکت پەیوەندی کرد و ووتی کە لەبەر کار زیاتر لەوێ دەمێنێتەوە بۆیە ناتوانێت بێتەوە بۆ ماوەیەکی تریش.
دایکم ووتی.
باوکم بۆ چەند هەفتەیەکە بۆ کار شاری بەجێهێشتووە و لێی ڕاهاتووین من و دایکم چونکە هەموو ژیانی تەنها خەریکی کارە..ئەو بەڕاستی زۆر سەرقاڵە من لەبیرم نایەت کۆتا جار کەی بوو کە هەموومان بەیەکەوە وەک و خێزانێک دانیشتین. تەنها ناتوانێت بۆ ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ لەگەڵمان بێت لەبەر کار. منیش ئێستا زۆر گرنگی پێنایەم بەڵام زۆری بیر دەکەم. بەتایبەتی دایکیشم.. چونکە دایکم لەگەڵ باوکم نییە ئێستا هەموو کات بەپەرۆشە بۆی.. هەموو کاتێک دەبێت پەیوەندی پێوە بکات تا بزانێت نانی خواردووە یان نا..
ڤیک: باشە دایکە..دایکە من ئێستا دەڕۆم بۆ قوتابخانە خوات لەگەڵ.
باوەشێکم بە دایکما کرد و ئەویش پییای کردمەوە.
دایکم: باشە ئاگات لە خۆت بێت و هەرچییەک ڕوویدا زوو پەیوەندیم پێوە بکە.
دایکم پێی ووتم.
ڤیک: باش دایکە خوات لەگەڵ..
چوومە دەرەوە لە ماڵەوەو پێڵاوەکانم لەپێ کرد و بەرەوە ئۆتۆمبێلەکەم چووم و ڕۆیشتم بەرەو قوتابخانە.
. . . . . . .
لە قوتابخانە..
ڤیک چووە ناو قوتابخانەوە بەدوای هاوڕێکانییا دەگەڕاو کەتێک چاوی چووە سەریان بەرەو ئەوان چوو.
جیسوو: ئاهــ ڤیک بەیانیت باش.
ڤیک: بەیانیتان باش.
مۆمۆ: بەیانیت باش ڤیکتۆریا چۆنیت باشتریت؟
جیسوو: باشیت؟ ئەی پیاوەکە نەهاتەوە؟ ئەگەر هاتەوە پێم بڵێ تکایە با بە باوکم بڵێم.
ت.ب/ باوکی جیسوو پۆلیسە.
ڤیک زەردەخەنەی کرد.
ڤیک: نەخێر نەهاتەوە خەمتان نەبێت. ئەو جیمین لەکوێیە؟
جیسوو: لەگەڵ تایهیۆنگ و جەیهیۆنە دوای تۆ دەتوانی بچی بۆ لای ئێستا نا.
جیسوو پێکەنیو هەروەها من و مۆمۆ'ش.

هەرسێکیان دەڕۆیشتن بەرەو پۆل بەڵام لەناکاو ڤیک لەجێی خۆی وەستا.
مۆمۆ: چییە ڤیک..؟
ڤیک سێری هەردووکیانی کرد.
جیسوو پێی سەیر بوو.
ڤیک: لەمەودوا پێم بڵێن ڤیکتۆر.
جیسوو پێکەنی.
جیسوو: ناهــ ڤیک خۆشتر و ئاسان ترە—
قسەکەی تەواو نەکرد.
ڤیک: ڤیکتۆر.
ڤیک سێری جیسووی کرد و ووتی.
مۆمۆ و جیسوو'ش بە سەیری سێری یەکتریان کرد سەیریان لێدەهاو بەڵام مۆمۆ پێکەنیو و ووتی.
مۆمۆ: باشە ڤیکتۆر با بڕۆین بۆ پۆل ئێستا درەنگ دەکەوین.
هەرسێکیان بەرەو پۆل دەچوون و مۆمۆ و جیسوو بەیەکەوە قسەیان دەکرد بەڵام ڤیکتۆر بە نهێنی لە خۆی دەدا.
ڤیکتۆر: ئاهــ ئەوە من شێت بووم ڤیکتۆری چی بەڕاستی من لەسەر خۆم نیم.
ڤیکتۆر بە هێواشی بە خۆی دەوت.
بەڵام یادەوەریاکانی سێ ڕۆژ لەمەو پێشی بیرکەتەوە کە ئەو پیاوە پێی دەوت ڤیکتۆر... یەکەم کەس بوو کە ئەو ناوەی لێ نابێت.. وە ئەوەش بە شێوەیەک وای لە ڤیک دەکرد زەردەخەنە بکات بەڵام نازانێت بۆچی..
ڤیک: دەبێت من شێت بووبێتم.
ڤیک لە دڵی خۆیدا ووتی.

چاودێری | Jeon Jungkook Where stories live. Discover now