•
جۆنگکوک گەیشتەوە ماڵی خۆیان و هەر یەکسەر کە گەیشتە ژووری میوانەکە لەلایەن باوکییەوە بۆکزێکی توندی خوارد و کەوت بە زەوییەکەدا.
جۆنگکوک سێری سەرەوەی کرد و باوکی بە دەموچاوێکی توڕەییەوە بینی.
جۆنگکوک: سڵاو باوکە.
ووتی کاتێک خوێن لە دەمی دەهاتە خوارەوە.
باوکی کووک: لەکوێ بوویت دوێنێ شەو.
بە دەنگێکی توڕەییەوە ووتی.
جۆنگکوک: بەتۆ چی.
جۆنگکوک ووتی بە بێ ترس.
باوکی جۆنگکوک زیاتر توڕە بوو قەمیسەکەی کووکی گرت و بە توندی جۆنگکوکی دا بە دیوارەکەیا، جۆنگکوک سەری ئازاری گەیشت بەڵام نەیدەویست نیشانی بات.
باوکی جۆنگکوک: ئەمجارە پرسیار دەکەم، لەکوێ بوویت دوێنێ شەو.
ووتی کاتێک ملی جۆنگکوکی گرتبوو.
جۆنگکوک: و منیش دەیڵێمەوە، بەتۆ چی.؟
جۆنگکوک بۆ یەکەم جار سێری ناو چاوی باوکی کرد بەبێ ترس.
دەستی باوکی لە ملی خۆی کردەوە بە توندی.
باوکیشی لە توڕەییدا مێشکی خۆی لەدەست دابوو.
باوکی جۆنگکوک: هەی بێ نرخ بەچ مافێک لەناو ماڵی مندا سێری چاوم دەکەیت و پێم دەڵێیت بەتۆ چی!
باوکی بە توڕەیی و هاوارەوە ووتی.
جۆنگکوک: باشە تۆ ئەتەوێت بزانی من لەکوێ بووم!؟؟ من لە دەرەوە لەسەر شەقامەکان بووم بۆیی لە ماڵەکەی تۆ نەبمو دەموچاوی تۆ نەبینم، تەواو دڵخۆش بوویت؟؟
جۆنگکوکیش هاواری کردەوە.
باوکی جۆنگکوک: نەخێر، نەخێر دڵخۆش نیم تۆ وا دەزانی ئێستا بویت بە پیاو وا هاوار ئەکەیت بەسەرما ها؟ وا دەزانی بەهێزی؟ با پێو بڵێم چیت تۆ، تۆ هیچ نیت جگە لە کەسێکی بێ نزخ کە کەس بە خەیاڵیدا نایەت.
باوکی جۆنگکوک بە هاوارەوە ووتی.
دڵی جۆنگکوک بەڕاستی ئێشا بەم ووشانە و هەستی بە چاوی کرد کە پڕ بوو لە فرمێسک کە لە چەند چرکەیەکدا دەکەوتنە خوارەوە، بەڵام سەری شۆڕ کردەوەو نەیهێشت باوکی بیدینێت.
باوکی جۆنگکوک پێکەنیو ووتی
باوکی جۆنگکوک: ههــ سێری ئەوە کە پێم نەووتی!! تۆ زۆر لاوازی ئەی تۆش هەستی پێ ناکەیت؟ تۆ تەمەنت چەندە و هەر ئەشگرییەت؟؟ تۆ کەسێکی گرینۆکیت کە کەس گرنگی پێنایەت.
باوکی جۆنگکوک ووتی و ژوورەکەی بەجێ هێشت بەپێکەنینەوە.
و جۆنگکوکیش تەنها لەوێدا ڕاوەستابوو نەیدەویست فرمێسکەکانی بکەونە خوارەوە، باوکی جۆنگکوک ئەم ووشانەی بە کووک ووتوە بۆ چەندین ساڵ و جۆنگکوکیش هەر ئازاری پێدەکێشێت... لە منداڵییەوە ڕانەهاتووە. و هەرکاتێک ئەم ووشانەی پێدەوترێت وا دەزانێت کە کەسێک دڵی دەرهێناوە لە ئازاردا.
هەموو کاتێکیش بە بێدەنگی ئەم وشانەی وەرگرتووە و بڕوای پێکردووە بە تەواوی کە کەسێکی بێنرخەو کەس خۆشی ناوێت.
ئەگەر دایک و باوکی من خۆشی نەوێم کێ منی خۆشدەوێت؟
جۆنگکوک ئەو پرسیارەی لە خۆی کرد لە دڵی خۆیدا.
بەڵام جۆنگکوک ئامادە نییە تا هەتایە بەم شێوەیە بژی.•لای ڤیکتۆر..•
ڤیکتۆر گەیشتەوە ماڵەوە و هەر کە گەیشتەوە ماڵەوە دایکی تەقییەوە بەسەریا بە هەموو پرسیارەکانی.
دایکی ڤیکی: ڤیکی ئەوە تۆ لەکوێ بوویت دوێنێ شەو نازانی ئێمە لە ترسا نەخەوتووین و تەلەفونەکەشت هەڵنەدەگرت و هاوڕێکانیشت نەیان دەزانی لەکوێی!!! ئەی جۆنگکوک کێیە پێم بڵێ.!
ڤیکتۆر گوێی خۆی گرت.
ڤیکتۆر: داوای لێبوردن دەکەم دایکە نەمویست تۆ بترسێیت خەوم لێکەوت و نەمتوانی تەلەفونەکەت هەڵبگرم و جۆنگکوک تەنها کوڕێکی قوتابخانەیە.
ڤیکی ووتی.
دایکی ڤیک: تەنها کوڕێکی قوتابخانەیە؟ ئەی باشە پێویست بوو بڕۆیت بۆ ماڵەکەی؟ ئەزانی هەستی باوکت چۆن بوو؟
ڤیکی: دایکە ئەو یارمەتی دام لە ڕاستیدا لە قوتابخانە خەوم لێکەوت ئەی خۆ بەتەنیا بەجێم ناهێڵێت! بۆیە بردمی بۆ ماڵوکەی خۆی.
ووتی.
دایکی ڤیکی: سێرکە ئەگەر ئەو خۆشەویستتە پێویست ناکەت لە ئێمەی بشاریتەوە..
ڤیکی: ئەو خۆشەویستی من نییە.
ڤیکی دایکی بەجێ هێشت و چوو بۆ ژوورەکەی و بۆ گەرماو.
لە بیرکردنەوەکانیدا بوو بەڵام شتێکی بیر هاتەوە کە دیسان ترساندی.
ئەویش ڕۆژی دوێنێ بوو کاتێک لە قوتابخانە..
• گەڕانەوە..
جۆنگکوک: ئەی ئایە ئێستا خۆشەویستین.
دڵی ڤیکی خەریک بوو دەهاتە دەرەوە.
لەبەر دوو هۆکار، دڵخۆشی و هۆکارێکی ترێس ترس بوو.
بۆچی ترس.
من ئەم دەنگەم گوێ لێبووە، دەنگی ئەو پیاوە.
• ئێستا...
ڤیکی لەناو گەرماوەکەدا تەنها بیری دەکردەوە ئەوە دەنگی جۆنگکوک بۆ ساتێک وابووە یان...
ڤیکی: ئایشــ چەن گەمژەم بیر لەو شتانە دەکەمەوە.
بەڵام ئەم هەستانە زۆر بۆ ڤیکی دەهاتن.
وەک و یەکەم ڕۆژی قوتابخانەی کە هەستی دەکرد کەسێک بە سەیری سێری دەکات و ئەویش جۆنگکوک بوو.
و هەروەها یەکەم ڕۆژی قوتابخانە کە جیسوو شتێکی ووت دەربارەی جۆنگکوک.
جیسوو: یاهــ ڤیکی من گوێم لەو بووە
ڤیکی: چی چۆن یانی؟
جیسوو: کە ئەو شێتە.
و هەروەها کاتێک دوێنێ جۆنگکوک لەسەر ڤیکی شەڕی دەکرد.. کە تەنانەت واش نزیک نەبوون.
یان هەموو کات کە ڤیک تەنیا بووە جۆنگکوک پێی زانیوەو هاتووە بۆ لای.
یان ئەو پیاوە دزە کە دەیوت
« ششششش ڤیکتۆر، نامەوێت تۆ ڕقت لە من بێت.. و ئەو پیاوەی کە پاچی کردی.. دەمەوێت بە زیندوویی بینێژم»
و ئێستاش جیمین دیار نەماوە.
ڤیکتۆر هاتە دەرێ لە خەیاڵەکانی.
ڤیکی: نەخێر..نەخێر..نەخێر.
ئەم هەموو بەڵگەیە هەبوو و ڤیکتۆریش وای لە خۆی دەکرد بڕوا نەکات. وای هەست دەکرد کە ئەم شتە وا نییە و ئەمانە هەمووی بە ڕێکەوت بوون، جۆنگکوک شتی وا ناکات. ڤیکی بە خۆی دەوت.
ڤیکی: نەخێر جۆنگکوک شتی وا ناکات خۆی کەسێکە کە لەلایەن خێزانەکەیەوە ئازار دەدرێت چۆن وا لە من دەکات.
ڤیکتۆر وای بە خۆی ووت.
بەڵام لەناکاو شتێکی تری بیر هاتەوە.
جارێکیان لە قوتابخانە بە هەڵە جانتاکەی ڤیک کرایەوە هەندێ کتێب کەوتنە خوارەوە بەڵام یەکێک لە کتێبەکان وەرەقەیەکی لێکەوتە خوارەوە بەڵام هیچ کاتی نەبوو بۆ سێرکردنی وەرەقەکە.
بەڵام هێشتا وەرەقەکەی پێماوە.
دڵی ڤیکتۆر هەزار لێی دەدا و دەلەرزی بە ڕاکردن چووە لای جانتاکەی و هەموو کتێبەکانی دەرهێنا و بەدوای وەرەقەکە دەگەڕا.
بە پەلە دەگەڕاو و دەگەڕا بەڵام لە جوڵە وەستا کاتێک وەرەقەیەک لە کتێبێک کەوتە خوارەوە.
ڤیکتۆر چووە سەر زەوییەکەو وەرەقەکەی هەڵگرت.
ڤیکی: ئەمە چییە.
وای هەست دەکرد لە چەند چرکەیەکی داهاتوو دڵی دەوەستا لە ترسدا . دەسری زیاتر و زیاتر دەلەرزی.
وەرەقەکەی کردەوەو ڕەسمی بینایەکی لەسەر بوو.
و لەسەر ڕەسمەکەوە چوار ووشە نووسرابوو.
I.S.A.C
ڤیکی سەیری لێهات نەیدەزانی ئەو ووشانە چییە بەڵام لەژێر ڕەسمەکە چەند ژمارەیەک نووسرابوو سێری کرد ژمارە تەلەفۆنی ئەو شوێنە بوو I.S.A.C
بەڵام بەبیری هاتەوە کە ئەم وەرەقەیە لەناو ئەو کتێبە کەوتە خوارەوە کە جۆنگکوک پێیدا بۆ سەعیکردن.
ڤیکی نەیدەزانی چی ڕوودەدا و نەیدەزانی ئەو وشانە چین بەڵام ئەی جۆنگکوک بۆ ئەمەی پێیە؟
ڤیک لە خۆی پرسی.
دڵی زۆر بە خێرایی لێی دەدا.
هیچ گەڕانەوە نییە ئێستا. ڤیکی هەر دەیویست بزانێت کە ئەمە چییە. و دەیویست بزانێت کە جۆنگکوک چ پەیوەندیەکی هەیە بەمەوە.
ڤیکی چووە سەر کۆمپیوتەرەکەی و چوو بەدوای ئەو ووشانە گەڕا کە نووسرابوو.
I.S.A.C
نووسی.
بەڵام پێش ئەوەی بکرێتەوە وێبسایتەکە لە دەرگا درا.
ڤیکتۆر لە توڕوییدا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژیو چووە بەردەم پەنجەرەکەی بۆیی بزانێت کە کێیە.
بەڵام تووڕەییەکەی گۆڕا بە شۆک چونکە نەیدەزانه ئەو کەسەیە.
ڤیکتۆر چووە ژووری میوانەکەو ئەو وەرەقەیەی کە پێی بوو شاردییەوە لەناو گیرفانیدا.
ڤیکی بە شۆکەوە هەم بە دڵخۆشییەوە دەرگاکەی کردەوە بەڵام بینینی ئەو کەسە دەیزانی کە ئازاری هەردووکیان دەدا.
؟؟؟: سڵاو ڤیک.
ڤیک: سڵاو تایهیۆنگ وەرە ژوورەوە.
ڤیک سێری دەمووچاوی تایهیۆنگی کرد و دەیزانی کە بۆ چەندین ڕۆژ نەخەوتووە و خەمی خواردووە.
تایهیۆنگ هاوڕێیەکی نزیکی جیمین بووە لە منداڵییەوە و ئێستا جیمیب دیار نەماوە، زۆر زۆر قورسە بۆی.
ڤیک کە سێری تایهیۆنگی دەکرد هەموو ئازارەکانی دەبینی.
تایهیۆنگ: تەنها هاتووم قسەت لەگەڵ بکەم.
ڤیک و تایهیۆنگ دانیشتن ڤیک سێری تایهیۆنگی دەکرد کە قورس بوو بۆی قسە بکات،
ڤیک تێگەیشت لێی و بەبێدەنگ مایەوە چونکە ئەویش کاتی خۆی ئەوێت.
تایهیۆنگ: چۆنیت ڤیکی.
دەنگی زۆر کز بوو..
ڤیک: من باشترم ئێستا ئەی تۆ چۆنیت تای؟..
ڤیک پرسیاری کرد.
تایهیۆنگ: وا هەستم کرد کە قسە لەگەڵ تۆ بکەم چونکە لەدوای من تۆ نزیکترین بووی لە جیمین.
ووتی.
ڤیکی: وایە.
ووتی بەڵام دڵێ شکا کە بیری کەوتەوە جیمین هەرگیز خۆشی نەویستووە.
تایهیۆنگ: داوای لێبووردن دەکەم بۆ ئەوەی کە ئەنجامی دا بەرامبەر بەتۆ.
ڤیکی بە شۆکی سێری تایهیۆنگی کرد.
ڤیک: مەبەستت چییە.؟
ڤیکی پرسی.
تایهیۆنگ: من دەمزانی کە خیانەتی لێت کردووە .
ڤیک: دەتزانی؟..
تایهیۆنگ: بەڵێ من چەند هاوڕێیەکی خراپم، لەتۆم شاردەوەو ئەگەر ئەو ئاهەنگە گەمژەیەم نەکردایە جیمین ئێستا وون نەدەبوو.
لەپڕ گریا.
ڤیکی زۆر پێی ناخۆش بوو کە ئازاری دەچەشت، هەرچەندە تای شتی لێ شاردۆتەوە بەڵام بەرگەی نەدەگرت ئازار بچێژێت.
ڤیکی هەستا لەسەر کورسییەکەو بەرەو تای چوو و باوەشی پێدا کرد.
و ئەویش لە باوەشیدا دەگریا.
تایهیۆنگ: هیچ خۆت تاوانبار مەکە تای هەرچیەک لە جیمین هاتبێت بە هیچ شێوەیەک ئەوە تاوانی تۆ نییە.
تایهیۆنگ: ت-تکایە ڕقت لە جیمین نەبێت ئەزانم شتێکی قورسە لەبەر ئەو شتە خراپانەی بەرامبەر تۆ ئەنجامی داوا و لێت ناپرسم بۆیی لێی خۆش بیت بەڵام تکایە ڕقت لێی نەبێت تکایە، تەنانەت ناشزانم ئەگەر زیندوو بێت.
تایهیۆنگ بە گریانەوە ووتی.
ڤیک: من ڕقم لێی نییە تای ئەو دڵی شکاندم و ویستم ڕقم لێی بێت بەڵام نەمدەتوانی ناتوانم قەت ڕقم لێی بێت. و ئێستا من خۆشم ناوێت بەڵام ڕقم لێی نییە.
تایهیۆنگ: زۆر سپاس..زۆر سپاس ڤیکی و شتێکی تریش... ئەگەر کاتت هەیە لەگەڵم وەرە دەمەوێت کەسێک ببینیت.
تایهیۆنگ ووتی کاتێک فرمێسکەکانی دەسڕییەوە.
ڤیکی: کێیە ئەو کەسە؟
تاهیۆنگ: تۆ دەیبینی.
••••••••••••••••••
جۆنگکوک: بە داخەوە هەواڵی ناخۆشم بۆت هەیە.
جۆنگکوک ووتی کاتێک بە قادرمەی ژێر زەمینەکە دەهاتە خوارەوە.
جیمین: وامزانی شتی خراپترت پێ نییە.
جیمین هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی.
جۆنگکوک: لە ڕاستیدا هەیە شتی خراپتر، وا دیارە خۆشەویستە کۆنەکەت هێشتا تۆی خۆشدەوێت.
جۆنگکوک ووتی کاتێک دانیشت لەسەر کورسییەک بەرامبەر جیمین.
جیمین زەردەخەنەیەکی کرد لە ڕقی جۆنگکوک.
جیمیم: بە دڵنیاییەوە، من و ئەو کاتی خۆشمان بەسەر دەبرد.
ووتی.
جۆنگکوک دەستی خۆی توند کردەوە.
جیمین: دەمەوێت بیڵێم کە باشترین کچ بووە کە تا ئێستا -
جیمین قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک جۆنگکوک بۆکزێکی توندی پێدا کێشا.
جیمین سەری بەرز کردەوە.
جیمین: تۆ زۆر هەستیاری کاتێک باسی ڤیک دەکرێت ئەی وانییە؟
جیمین: وا دەزانی شانست ئەبێت لەگەڵی؟
جیمین پێکەنی
جیمین: تۆ دەبێت بزانی لەگەڵ من جیابۆیەوە لەبەر پیاوێکی دز کە ناشیناسێت ئیتر تۆ چۆن شانست ئەبێت لەگەڵیا.
جۆنگکوک بە قسەکانی شۆک بوو و سێری جیمینی کرد جۆنگکوک وای دەزانی کە لەبەر خیانەتەکە جیانبونەتەوە.
جیمین شۆک بوو و لەناکاو پێکەنی
جیمین: ئەی خوایە! پێم نەڵێیت کە تۆ ئەو دزەییت!! ئاخخخ ئەبوایە پێشتر پێم بزانیایە.
جۆنگکوک هیچی نەدەوت تەنها گوێی لە جیمین دەگرت.
جۆنگکوک: هەرچۆنێک بێت هەستی بۆتۆ ماوە، خۆشەویستی نا.. هەرچییەک بێت من شێت و شێتتر دەکات.
جۆنگکوک ووتی.
جیمین: ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە شێت!! من تەنها دەمەوێت لەم دۆزەخە بڕۆمە دەرەوە.
جیمین ووتی.
جیمین: تۆ دەزانی کە ئەگەر نەهێڵی من بڕۆم خۆ هەر پۆلیس دەم دۆزێتەوە و تۆ دەچیتە سجن و دەرمانی خۆت دەخۆیت.
جۆنگکوک تۆڕە بوو.
جۆنگکوک: بێدەنگ بە بێنرخ. ناهێڵم بۆ یەک شوێن بڕۆی تۆ تێدەگەی! ئەگەر بیر لە هیچ شتێکیش کەیتەوە ئەوە دەتکوژم.
جۆنگکوک ووتی و بێ ئەوەی هیچی تر بڵێ لە ژێر زەمینەکە ڕۆیشتە دەرەوە و دەرگاکەی قفڵ دا.
جیمین بێدەنگ بوو چونکە هەرچۆنێک بێت لە چاوی جۆنگکوکدا دیار بوو کە بەڕاستی ئەوی دەکوشت ئەگەر شتێکی هەڵەی بکردایە.
• To be Continued.
YOU ARE READING
چاودێری | Jeon Jungkook
RomanceCompleted ✔️ -ئایە ئەمە خەونە؟ ئەگەر ئەمە خەونە کەس نەوێرێت خەبەرم بکاتەوە. دەمەوێت بڵێم ئەم چیرۆکە لە ڕاستیدا ئینگلیزییەو من تەنها وەرمگێڕاوە بۆ کوردی🖤