جۆنگکوک هەرگیز لە بەندینخانو نەبووە.. بەڵکو لە شێتخانە.
و خێزانەکەی؟ ئایە جۆنگکوک لەبارەی خێزانەکەیەوە ڕاستی دەکرد کە دەیگوت ئەم نیشانانەی لەسەر لەشم جێی نیشانی دەستی ئەوانە؟.
ڤیکتۆریا بیری دەکردەوە لە هەزار شت.
ڤیکتۆریا بە زووترین کات لاپتۆپەکەی دەرهێناو چووە سەر وێبسایتی نەخۆشخانە دەروونیەکە.
ڤیکتۆریا بەتەواوی بڕوای بە جۆنگکوک نەمابوو.
چونکە دوای هەموو شتێک خۆ ئەو شێت بووە.
بەڵام بە چی وای لێهاتووە.؟
بۆچی لە نەخۆشخانەی دەروونی خۆتت بینیەوە.؟
ئایرین هەموو ئەم شتانەی بۆ ڤیکتۆریا بەجێهێشت کە خۆی وەڵامەکان بدۆزێتەوە.
بۆیە ڤیکتۆریاش هەموو شتێکی ئەکرد لە دەسەڵاتیا، و ئەگەر دۆزینەوەی وەڵامەکان لە سەردان کردنی ئایساک بوایە.. ئەوە دەچێت.
و ئێستاش دەچێت.لە کاتێکدا:
ڤیکتۆریا: زۆرم ڕق لێتە جۆنگکوک تۆ دزی و منت ڕفاندووە تۆ شێتیت نامەوێت هەرگیز بوبینمەوە.
بە هاوارو گریانەوە دەیوت.
ڤیکتۆریا: هەرگیز لە من نزیک نەبیتەوە جارێکی تر وازم لێبێنە.
ڤیکتۆریا: من هەرگیز تۆم خۆشناوێت.جۆنگکوک دیسان لە خەوەکەی هەستا... ئەمە چەندین جارە خەونی وا ناخۆش ببینێ بە ڤیکتۆریاوە.
کە هەستاو سێری دەوروبەری کرد یەکسەر شوێنەکەی ناسیەوە.
ئەو دیسان لە ئایساکە.
بە تەنیا.
هیچ کەسێکی لەگەڵ نەبوو.
بێجگە لەوان..
باوکی جۆنگکوک: پێم نەوتی جۆنگکوک؟ کەس تۆی خۆشناوێت بەتایبەتی ڤیکتۆریا.
باوکی لە سووچی ژوورەکەدا وەستابوو سێری جۆنگکوکی دەکرد.
جۆنگکوک: واز لە من بێنە ئەو یەت!
دایکی جۆنگکوک: ڤیکتۆریا نایەت بۆ لای تۆ جۆنگکوک! ئەو تۆی لەبیر چۆتەوە ئەگینا ئەهات!
جۆنگکوک بە بێدەنگی گوێی لە دایکو باوکی دەکرد و نەیدەویست بڕوا بەو قسانە بکات.
بەڵام ڤیک منی لەبیر چووە؟
بە خۆی دەوت.
جۆنگکوک لەناکاو توڕە بوو.
جۆنگکوک: نەخێر! تۆ هیچ نازانی من ئەو ئەناسم من لەگەڵی بووم و ئەیناسم.
لەسەر سیسەمەکە هەستاو بە پەلە ویستی لە ژوورەکە بڕواتە دەرەوە.
دایکی پێکەنی.
دایکی جۆنگکوک: چی بوو جۆنگکوک؟ وا ئەزانی ئەتوانی لە ئێمە ڕابکەی؟ من پێم وتی هەرگیز واز لێناهێنین.
جۆنگکوک وەستا لە شوێنی خۆی و ئاوڕی دایەوە بۆ سێرکردنیان.
جۆنگکوک: ڤیکتۆریا وەکو ئێوە نیە ئەو کەسێکی باشەو منی خۆشەوێت.
باوکی: بەڕاستی؟ ئەی قەت پێی وتوی کە تۆی خۆشەوێت؟ ئەگەر بیرم مابێت ئەوەیە کە چۆن هاواری ئەکرد بەسەرتاو ئەیوت من ڕقم لێتە.
باوکی ووتی کاتێک بەرەو جۆنگکوک ئەڕۆیشت.
دایکی: وا دەزانی تۆی خۆشەوێت دوای ئەوەی کە تۆ ئە هەموو شتەو بەسەرهێنا!!؟ ئەو منداڵەکەی لەدەست دابەهۆی تۆوە! وا دەزانی لێو خۆشدەبێت؟
باوکی: ڤیکتۆریا تەواو جۆنگکوک... هەرگیز بیرت نەچیت، کە ئێمە بەشێکین لە تۆ.
جۆنگکوک بەڕاستی مێشکی لەدەست ئەیاو هاواری کرد.
جۆنگکوک: ئەو هەرگیز منی لەبیر ناچیتەوە گوێت لێمە؟ ئەو بۆ من شەڕی دەکرد ئەو ناتوانێت هەر وا.. من بەجێبێڵێت.
دایکو باوکی جۆنگکوک لەناکاو زۆر توڕە بوون.
جۆنگکوک دەستەکانی گرت بە گوێیەوە و کەوتە سەر ئەرزەکەو نەیدەویست چی تر گوێ بگرێت.
جۆنگکوک: بەسە!!
هاواری کرد.
ژوورەکەی جۆنگکوک بە توندی دەرگاکەی کرایەوەو چەندین دکتۆر هاتنە ژوورەوە.
جۆنگکوک: بەوان بڵێن بەسە با بێدەنگ بن.
جۆنگکوک بە دکتۆرەکانی ئەوت.
دکتۆر: باشە تکایە ئارام بەرەوو من پێیان ئەڵێم باش؟
دکتۆرەکە بە هێمنی ووتی.
جۆنگکوک توڕە بوو ووتی
« هەرگیز نەدەبوایە جیمینم ڕزگار بکردایە!»
دکتۆرەکان ئێستا دەستو قاچی جۆنگکوکیان دەبەستەوە بە سیسەمەکەوە و ئارام بۆیەوە کاتێک هەستی کرد دەرزیەکی ئارام کەرەوەیان لێدا دکتۆرەکان.
_______
ڤیکتۆریا لەگەڵ دایکو باوکی دانیشتبوو.
ڤیکتۆریا: دایکە، باوکە.. ئەمە بڕیاری منەو ئێوەم ئەوێ تاوەکو بڕواتان بە من هەبێت کە هیچ ڕوونادات.
باوکی: بەڕاستی ئەتەوێت بیبینی؟
دایکی: تەنها دوو ڕۆژ بووە ڤیک تۆ پێویستت بە پشووی ترە و نابێت بڕۆی-
قسەکەی تەواو نەکرد
ڤیک: دوو ڕۆژی ناخۆش.. بۆیە هەر ئەبێ بڕۆم بۆ
لای، و ڕاستیەکان بزانم.
دایک و باوکی ڤیک ڕازی بوون بە بڕیارەکەی ڤیکتۆریا. ڤیکتۆریا بە هێواشی هەستاو بەرەو سەیارەکەی ڕۆیشت بە مەبەستی چوون بۆ ئایساک.
« بەجێو ناهێڵم وا زوو جۆنگکوک» ڤیکتۆریا وای وت
دوای کاتژمێرێک گەیشتە ئایساک و درێژترین ڕیگە بوو کە ڤیکتۆریا بڕیبووی بە ڵام هەرچۆنێک بێت گەیشت.
ڤیکتۆریا لە سەیارەکەی هاتە دەرەوەو بینایەکی بەرزی بینیو بەرە ئایساک ڕۆیشت.
کە چووە ناوەوە ڤیک چەندین نەخۆشی بینی بە جلی نەخۆشخانەوە.
بەڵام ڤیک دکتۆرێکی بینیو بەرەو ئەو دکتۆرە ڕۆیشت.
ڤیکتۆریا: سڵاو من ڤیکتۆریام و هاتووم بۆ سەردان کردنی نەخۆشێک.
ڤیک ووتی.
دکتۆر: جیۆن جۆنگکوک وایە؟
ڤیک شۆک بوو.
ڤیک: تۆ چۆن ئەوە دەزانی؟
دکتۆر: چەندەها جار ناوی تۆی هێناوە بۆیە.
ڤیک گوێی گرت.
ڤیک: زۆرباشە من دەمەوێت دکتۆرەکەی ببینم و دواتر خۆی ئەگەر کێشە نیە.
دکتۆر: دکتۆرەکەی لەبەردەم تۆیایە خاوتوو ڤیک، من دکتۆرەکەی ئەوم.
ڤیک: ئەهــا زۆر باشە دەمەوێت هەندێ شت بزانم دەربارەی جۆنگکوک.
دکتۆر: وا باشە ئەم گفتووگۆیە ببەینە ئۆفیسەکە خاتوو ڤیک.
ڤیک: باشە.
ڤیک و دکتۆرەکە گەیشتنە ئۆفیسەکەو دانیشتن.
دکتۆرەکە: دەتەوێت چی بزانیت دەربارەی جۆنگکوک خاتوو ڤیک؟
ڤیک: هەموو شتێک لە سەرەتاوە.
دکتۆر: زۆر باشە.
دکتۆرەکە دەستی کرد بە قسە کردن و هەموو شتێکی دەربارەی جۆنگکوک پێ ووت کە چۆن دایکو باوکی ڕقیان لەبووە لە منداڵیەوە و چۆن باوکی فێری دزی کردووە لە منداڵیەوە و ئازاردانیو پەڵەکانی لەشی، و چۆن دایکی لەلایەن باوکیەوە کوژراوەو دواتر باوکی هەوڵی کوشتنی داوە بەڵام لە ناچاری خۆ پاراستن جۆنگکوک باوکی خۆی کوشتووە، و دواتر نەیدەزانی جیاوازی چیە لە نێوان ڕاستیو خەیاڵ. و کە چۆن هێنراوەتە ئێرەو ئێستاش دایکو باوکی خۆی دەبینێ هەرچەنە مردوون.
ڤیک کە ئەمانەی گوێ لێدەبوو وەک ئەوەی مێشکی لەدەست دەدات.
ڤیک: من دەمەوێت ئەو ببینم.
دکتۆرەکە: بەڵام پێش ئەوەی ئەو ببینی سێرە ئەم تۆمارەی ٢ ڕۆژ لەمەو پێش بکە.
ڤیک سێری تۆمارەکەی دەکرد و جۆنگکوکی دەبینی کە قسە لەگەڵ خۆی دەکات، و لەگەڵ کەسی تر.
و گوێی لە جۆنگکوک دەبوو کە چۆن بە شێوەیەکی باش باسی ڤیک دەکات.
ڤیک هەستاو بە دکتۆرەکەی وت بەرەو هوورەکەی جۆنگکوک بمبە و دکتۆرەکەش وای کرد.
ڤیک گەیشتە لای ژوورەکەی جۆنگکوک بەڵام وا دوو کاتژمێرە وەستاوە تاوەکو جۆنگکوک هەڵدەستێ لە خەو.
ڤیک دەرگای ژوورەکەی جۆنگکوکی کردەوەو جۆنگکوکی بینی بەڵام پشتی لە ڤیک بوو.
جۆنگکوک وەکو پەیکەر سێری پەنجەرەکەی دەکرد کاتێک ڤیک زۆر بە هێواشی و بێدەنگی هەنگاوی دەنا، خەریک بوو دڵی بازی دەدایە دەرەوە.
جۆنگکوک لەناکاو لە پەنجەرەکەوە چاوی کردە ناو چاوی ڤیک و ئەوی بینی.
بە چەند چرکەیەک جۆنگکوک نەدەجوڵاو هەر سێری دەکرد لە پەنجەرەکەوە.
بە هێوشی جۆنگکوک ئاوڕی دایەوە هەستا لەسەر سیسەمەکە و بەرەو ڤیک ڕۆیشت.
چاوەکانی ڤیک پڕ بوون لە فرمێسک و نەیدەزانی چی بڵی.
جۆنگکوک هاتە نزیک ڤیک و وەستاو بە شێوەیەک سێری ڤیکی دەکرد وەک ئەوەی یەکەم جاری بێت بیبینێ.
ڤیک: جۆنگکوک...
ڤیک بە چرپەوە ووتی.
جۆنگکوک بە توندی ڤیکی ڕاکێشا بەرەو خۆی و ڤیکی کردە باوەشێکی توندەوە وەک ئەوەی کۆتا جار بیبینێت، و ڤیکیش بە هەمان شێوە.
جۆنگکوک: هەر زانیم دەگەڕێیتەوە ڤیک، کەس باوەڕی پێم نەدەکرد کە تۆ دەگەڕێیتەوە بەڵام تۆ هاتیت ، هاتیت بۆ من.
جۆنگکوک
ووتی بە خەمباریەوە.
ڤیک: خۆشمەوێیت جۆنگکوک.
دەستی کرد بە گریان لە باوەشی جۆنگکوکدا.
ئەم کاتە کە ڤیک ئەم وشانەی وت بەتاواوی و بە دڵەوە ووتی.
جۆنگکوک دەستەکانی خستە سەر ڕومەتەکانی ڤیک و ووتی.
جۆنگکوک: منیش لە هەموو شتێکی دنیا زیاتر خۆشمەوێیت ڤیک، هەرگیز وازم لێت نەدەهێنا.. هەرگیز.
جۆنگکوک ووتی لێوەکانی خستە سەر ڤیک.
جۆنگکوک: زۆر داوای لێبوردن ئەکەم لەبارەی منداڵەکەوە، تکایە ڤیک لێم خۆشبە.
ڤیک: هیچ هەڵەی تۆ نیە تا لێو خۆشبم جۆنگکوک و بەڵێنت پێدەدەم لێرە دەتهێنمە دەرەوە.ڤیکتۆریا ڕووبەڕووی چەندین مەترسی بۆیەوە بۆ یارمەتیدانی جۆنگکوک. بۆ ئەوەی جۆنگکوک ڕزگار کات ڕێگای زۆر لە دادگا بوو توانی پارێزەرێکی باش بگرێت. و دادوەر لەبەر نەخۆشی دەروونی جۆنگکوک دووری خستەوە لە چوون بۆ بەندینخانە بەڵام بە مەرجی نەهێنانە دەرەوەی لە ئایساک تا چاکبوونەوەی.. ئەمەش کاتێکی زۆری دەویست بەڵام ڤیک و دکتۆرەکەی جۆنگکوک زۆر باش دەیان زانی کە تەنها چارەسەری جۆنگکوک ڤیکە، هەر بۆیە دوای نزیک ساڵێک دکتۆر فایلێکی پڕ کردەوەو ناردی بۆ پارێزەرەکەی جۆنگکوک تا ڕای بگەیەنێتە دادوەر. بۆ یارمەتیدانی جۆنگکوک، کارەکەش سەرکەوتوو بوو.
ئەی ئێستا؟؟
•••••
ڤیک: جۆنگکوک؟؟
جۆنگکوک لە پارکەکە ئاوڕی دایەوە کاتێ دەنگی ڤیکی بیست.
و زەردەخەنەیەکی کرد.
ڤیک بە دڵخۆشیەوە ڕای کرد بەرەو کووک و خۆی هەڵدایە باوەشی.
جۆنگکوک: ڕۆژەکەت چۆن ڕۆیشت خاتوو جۆنگکوک؟
جۆنگکوک بە پێکەنینەوە ووتی.
ڤیک: باش بوو ڕۆژەکەم بەڕێز ڤیکتۆریا.
جۆنگکوک ماچی ڤیکتۆریای کرد و هەردوکیان بەڕێکەوتن بۆ بەجێهێشتنی شارەکە بەبێ ئاوڕدانەوە.
کێ دەیزانی شێتێک کە چاودێری کچێکی ئاسایی دەکا دەبێتە خۆشەویستی ژیانی؟ چیرۆکی هەردووکیان بەم جۆرە کۆتایی هات..
DONE.💜هەر ئەمشەو چیرۆکێکی نوێ دادەنێم ئەزیزان💜
![](https://img.wattpad.com/cover/268409796-288-k27485.jpg)
YOU ARE READING
چاودێری | Jeon Jungkook
RomansCompleted ✔️ -ئایە ئەمە خەونە؟ ئەگەر ئەمە خەونە کەس نەوێرێت خەبەرم بکاتەوە. دەمەوێت بڵێم ئەم چیرۆکە لە ڕاستیدا ئینگلیزییەو من تەنها وەرمگێڕاوە بۆ کوردی🖤