دەمەوێت بزانم چەند کەسی نەناسراو ڕقیان لە منە بەس لەبەرەوەی یەکێکی دیکە بە هەڵە منی باس کردووە..
ڕۆژی دواتر..
ڤیک بەیانییەکەی زوو هەستا لە خەو و یەکەم ڕۆژی قوتابخانەیەتی، زۆر بیری لەو شتانە نەکردەوە کە شەوی ڕابردوو ڕوویان یا چونکە بەپەرۆش بوو بۆ بینینەوەی هاوڕێکانی..
ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆش ئەبێت. ڤیک بە خۆی گووت و خۆی ئامادە دەکرد.
بەپەرۆش بوو بۆ بینینەوەی هاوڕێکانی..مۆمۆ.. جیسۆ..وە هەروەها خۆشەویستەکەی.. جیمین. جیمینیش لە سەفەر هاتەوە لەبەر قوتابخانە بۆیە ڤیک دەمێک بوو نەیبینیبوو وە زۆر بە پەرۆش بوو بۆی..
تەنها بیر کردنەوە لە جیمین وای لە ڤیک دەکرد زەردەخەنە بکات. جیمین کەسێکی دڵ شیرین بوو. وە کەسێکی لاسار بوو بەڵام ڤیک لەبەر ئەوە خۆشی دەوێت.
دوێنێ شەو ڤیک چوو بۆ ماڵی مۆمۆی هاوڕێی لەبەرئەوەی دەیان ویست بەیەکەوە کات بەسەرببەن پێش کردنەوەی قوتابخانە.
و مۆمۆ بە ڤیکی ووت کە ئێستا بووە بە خۆشەویستی تایهیۆنگ.. نزیکترین هاوڕێی جیمین.
باشتر بۆ ئەوان چونکە هەردووکیان لە مێژەوە یەکتریان بەدڵە. ڤیک لە دڵی خۆیدا ووتی.
ڤیک کەمێکی مابوو لە میکیاجەکەی تەواو ببێت.
قژی دادەهێنا کەکاتێک لەناکاو شتێکی بینی کە وای کرد ترپەی دڵی زیاتر و زیاتر بێت.
"ن-نا ئەمە نابێت" بە ترسێکی زۆرەوە ووتی.
دەستەکانی دەلەرزا.. دەستی ڕاکێشا بۆ هەڵگرتنی بازن و ملوانەکەکەی هەڵگرت لەسەر مێزەکە.
نەیدەزانی بیر لە چی بکاتەوە. زۆر دەترسا تەنها سێری شتەکانی دەستی دەکرد.. دەیویست دڵنیا بێتەوە. وای دەزانی ئەگەر زیاتر و زیاتر سێری بکات شتەکانی دەستی لادەچن لەبەرچاوی. بەڵام نەخێر.
هەموو شتەکانی کە شەوی ڕابردوو ئەو پیاوە لێی دزی ئێستا لە دەستەکانیدایە. چۆن. بە ترسەوە بە خۆی دەوت.
"ئایە هەموو خەون بووە!!؟ نەخێر" ڤیک دەیوت و دەیویست خۆی ئارام بکاتەوە بەڵام شتێکی دیکە هات بە مێشکیدا کە ترسەکەی زیاتر و زیاتر کرد.
چی ئەگەر ئەو پیاوە هاتبێتە ماڵەکەمەوە.
لە دڵی خۆیدا ووتی.
وە ئێستا بیری کەوتەوە کە شەوی ڕابردوو کە ڤیک هاتەوە لە ترسدا بیری لە هیچ نەکردبۆوە، هەربۆیە پەنجەرەکەی دانەخستبوو.
لەناکاو بە ترسەوە ڕۆیشت بۆ لای پەنجەرەکەو دایخست و قفڵی دا.
دەستی زیاتر و زیاتر دەلەرزی.. ئەو پیاوە.. ئەو دزە ئێستا ماڵی دەزانێت. وە هاتۆتە ماڵییەوە.. ئەمەش دوو مانای هەیە.
یان جارێکی تر ناگەڕێتەوە..
یان هەرگیز وازی لێناهێنێت.
"ڤیک" هاواری دایکی وای لێکرد لە خەیاڵەکانی بێتە دەرێ.
"بەڵێ دایکە" ووتی.
"گیانەکەم وەرە خوارەوە نانی بەیانی بخۆ ئەگینا بۆ قوتابخانە دوا دەکەویت." دایکی ڤیک ووتی.
"باشە دایکە ئێستا دێم." ڤیک ووتی.
ڤیک خۆی ڕێکخست بۆ ئەوەی دایکی ئەو ترسەی پێوە نەبینێت و بەرەو خوارەوە چوو.
"بەیانی باش" دایکی ڤیک بە زەردەخەنەوە ووتی.
ڤیک زەردەخەنەیەکی بۆ کردەوەو ووتی "بەیانیو باش"
ڤیک چووە سەر مێزەکەو دەستی کرد بە خواردن.
"ئاهــ مۆمۆ پەیوەندی پێوە کردم ووتی تۆ مۆبایلەکەت بەجێهێشتووە لە ماڵی ئەو" دایکی ڤیک ووتی.
ڤیک وەستا لە خواردن و دوێنی شەوی بیر کەوتەوە.
" وایە دایکە لەوێ لەبیرم چوو." ڤیک ووتی.
"دایکە دوبێت شتێکت پێ بڵێم." ڤیک بە ترسەوە سێری دایکی کرد.
"بڵێ گیانەکەم" دایکی ڤیک ووتی.
ڤیک دەترسا لە قسەکردن چونکە دەیویست ئەو دزە باس بکات لە شەوی ڕابردوودا وە هەروەها کە چۆن هاتۆتە ماڵەکەیانەوە.
"ڤیک..؟ چییە ئەوەی ئەتەوێت پێم بڵێی؟" دایکی ڤیک ووتی.
" ئاهــ هیچ تەنها..تەنها ئەوەبوو کە دوێنێ شەو لە کاتی گەڕانەوەم ئۆتۆمبێلەکەم لە نیوەی ڕێگا لەکار کەوت و ناچار بووم بە پێ بێمەوە."ڤیک ووتی. ڤیک نەیدەتوانی پێی بڵێت چونکە ئەگەر پێی بووتایە ئێستا دایکی بە پەرۆش دەبوو نەیدەهێشت بچێت بۆ قوتابخانە.
" چۆن..!؟ بۆیە ئەم بەیانییە ئۆتۆمبێلەکەتم نەدینی..بەڵام ڤیک تکایە کە ڕووداوی وا ڕوودەدات تکایە ئاگادار بە لە ڕێگا..خۆت دەزانی دنیا چۆنە." دایکی ڤیک بە ترسەوە ووتی.
" باشە دایکە تۆ نیگەران مەبە." ڤیک ووتی.
هۆڕنێک لە دەرەوە لێدرا.
"دایکە من دەڕۆم ئێستا خوات لەگەڵ."ڤیک ووتی.
" خوات لەگەڵ ئاگات لە خۆت بێت." دایکی ڤیک ووتی.
ڤیک چووە دەرەوەی ماڵەکەو بەرەو ئەو تۆتۆمبێلە چوو کە هۆڕنی لێدا. وە هاوڕێکانی بینی.. مۆمۆ و جیسۆ.
مۆمۆو جیسۆ دەستیان ڕاوەشاند و ڤیکیش بەهەمان شێوە.
ڤیک گەیشتە لای ئۆتۆمبێلەکەو چووە ناوی.
جیسۆ: واهــ زۆر جوانی تۆ ڤیک.
بە دەنگێکی بەرزەوە ووتی جیسۆ.
ڤیک: سپاس گیانەکەم تۆش بە هەمان شێوە.
جیسۆ: بە پەرۆشی بۆ ئەمڕۆ تۆ؟
ڤیک: ئممــ زۆر نا.
جیسۆ: بۆچی نا ؟ ئەمە کۆتا ساڵمانە ئێمە ئێستا گەورە بووین.
جیسۆ بە پێکەنینەوە ووتی.
مۆمۆ: کەواتە وەکو کەسێکی گەورە ڕەفتار کە جیسۆ نەک وەک و منداڵ.
مۆمۆ ووتی لە ناکاو و هەردووکیان سێریان کرد.
جیسۆ: باشە دایکە گیان کە هێشتا خۆشەویستی نییە.
ڤیک دەستی کرد بە پێکەنین.
مۆمۆ: نانا ئارام بەرەوە ئارام بەرەوە مب ئێستا خۆشەویستم هەیە.
جیسۆ: وایە وایە تایهیۆنگە داماو.. ئەرێ مۆمۆ چۆن توانیو کەسێکی وا قۆزت دەست بکەوێت.؟
مۆمۆ: بۆچی؟ توڕەی کە تۆ نەوتوانی تای بەدەست بێنی.؟
بە پێکەنینەوە ووتی و ڤیک هەر پێدەکەنی.
جیسۆ: نەخێر نەخێر تۆش ئارام بەرەوە منیش خۆشەویستی خۆمم هەیە.
جیسۆ بە پێکەنینەوە ووتی.
ڤیک: ئاهــ ئەی پەیوەندی نێوان تۆو جەیهیۆن چۆنە جیسۆ؟بیستم شەڕێکی گەورەتان کردووەو ئێستا لەگەڵ یەک قسە ناکەن.
ڤیک لە جیسۆی پرسی.
جیسۆ: بەڵێ ئەوە ڕوویدا بەڵام ناتوانێت لەگەڵ من قسەنەکات بۆ هەمیشە لەبەر جوانییەکەی من.
جیسۆ بە پێکەنینەوە ووتی و مۆمۆ و ڤیک پێکەنین.
مۆمۆ: ئاهــ ڤیک تۆ مۆبایلەکەت لە ماڵی مب لەبیر کرد دوێنی شەو هانێ.
مۆمۆ ووتی و مۆبایلەکەی دایەوە بە ڤیک.
ڤیک: زۆر سپاس مۆمۆ.. دوێنێ شەو بەس ئەگەر ئەم مۆبایلەم لەگەڵ بوایە کێشەکان ڕوونەدەدان.
ڤیک ووتی.
مۆمۆ: مەبەستت چییە؟ کێشەت بۆ دروست بوو لە ڕێگا؟
مۆمۆ پرسی.
ڤیک: لە ڕاستیدا بەڵێ دوێنی شەو لە کاتی هاتنەوە بۆ ماڵەوە ئۆتۆمبێلەکەم لە کار کەوت و ناچار بووم بە پێ بێمەوە ماڵێ.
ڤیک ووتی.
مۆمۆ: ئایشـ درەنگیش بوو ئەو کاتە ڤیک.
جیسۆ: بەڵێ باوکیشم پێی گووتم کە چەند کەسانێکی خراپ هەن لەو ناوەدا.
ڤیک: کەسانی خراپی وەک چۆن؟
جیسۆ: وەک دز و ئەم کەسانە..بەڵام باوکم دەڵێت هیچ گرنگیەکی پێمەدە.
کە ڤیک گوێی لە وشەی دز بوو بۆ چرکەیەک دڵی وەستا.
ڤیک: دەبوایە دەمێکە گرنگی پێ بدرایە.
مۆمۆ: ڤیک هیچ شتێک بووە دوێنی شەو؟
مۆمۆ پرسی.
ڤیک: وا گەیشتینە قوتابخانە لەوێ بۆتان باس دەکەم.
YOU ARE READING
چاودێری | Jeon Jungkook
RomansaCompleted ✔️ -ئایە ئەمە خەونە؟ ئەگەر ئەمە خەونە کەس نەوێرێت خەبەرم بکاتەوە. دەمەوێت بڵێم ئەم چیرۆکە لە ڕاستیدا ئینگلیزییەو من تەنها وەرمگێڕاوە بۆ کوردی🖤