••••••••••••••••
ئەو کچەی کە جیمین خۆشیدەوێت.. سانا
بە بێهێزی هاتاوە ماڵەوە لەدوای ڕۆژێکی دورو درێژ کە سەرقاڵ بوو بە جوابدانەوەی پرسیارەکانی پۆلیس لەبارەی وونبوونی جیمینەوە، پۆلیسەکان بە سانایان ووت کە لە ماڵ دەرنەچێت بەڵام سانا دەیزانی ئەگەر پۆلیسەکان نەشیان ووتایە مەڕۆ دەرەوە خۆی نەدەچووە دەرەوە لەبەرئەوەی دەترسا.
هەرچییەک بەسەر جیمین هاتبێت دڵی سانای بە تەواوی دەشکاند.
سانا دڵی دەشکا کە بیری دەکردەوە هیچی بۆ جیمین نەکردووە و نەی پاراستووە وەک ئەوەی بەڵێنی دابوو.
سانا لە خەیاڵەکانی دابڕا کاتێک لە دەرگاکەی درا.
دڵی خێرا لێی دەدا بەیدەزانی بترسێت یان نا بەڵام هەرچۆنێک بێت بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت و بە هێواشی کردیەوە.
کە دەرگاکەی کردەوە دوو کەسی لێبوو.
تایهیۆنگ و ڤیکی.
سانا: ڤیک؟ تای؟
ووتی بە سەیری.
تایهیۆنگ: دەتوانین بێینە ژوورەوە؟
تایهیۆنگ پرسیارگ کرد لە سانا.
سانا: ب-بێگوومان وەرنە ژوورەوە.
سانا ووتی و ڤیک پێی سەیر بوو کە بۆچی تایهیۆنگ هێناوییەتی بۆ ماڵی سانا.
لە ڕاستیدا سانا و ڤیکی هاوڕێ بوون بەڵام زۆریش نزیک نا، تەنها بە ڕێکەوت هەندێ جار بەیەکەوە گفتووگۆیان دەکرد و هیچی دیکە.
هەرسێکیان دانیشتن لە ژووری میوانەکەی سانا و بە بێدەنگی مانەوە.
ڤیکی تەنها بیری دەکردەوە کە بۆچی هاتوون بۆ ئێرە.
و هەروەها ساناش..
ڤیکی دەیزانی کە جیمین لەگەڵ سانایا بووە..
وە نەیدەویست لە دەورو بەری هیچکەسیان بێت.
تایهیۆنگ: سانا پێی بڵێ کە ئەو شەوە چیت بەسەر هات.
تایهیۆنگ ووتی و ڤیکی زیاتر سەیری لێهات.
بەڵام دڵی خێراتر لێیدەدا.
سانا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی.
سانا: ڤیکی..ئەو شەوە من هێرشم کرایە سەر لەلایەن کەسێکەوە.
ڤیکی هەناسەکەی خێراتر بوو.
سانا: وە لە بڕوامدا وایە ئەو کەسەی کە هێرشی کردە سەرم لەبەر تۆ وای کردووە.
ڤیکی تەنها دانیشتبوو گوێی دەگرت لە چیرۆکەکەی کە سانا باسی دەکرد هەموو ووشەیەک کە سانا دەیگووت وای لە دڵی دەکرد زیاتر و زیاتر نوقوم ببێت.
سانا: داوای لێبووردن دەکەم..
ئەو ووشەیەی ووت و ڤیکی سەری بەرز کردەوە بە شۆکەوە سێری سانای کرد.
سانا: دەزانم چەندت ڕق لە منە بەهۆی ئەو کارە پیسەی کە من کردم بەڵام لە مێشکی خۆمدا نەبووم بەڕاستی تکایە لێمتێبگە هەموو کات کە تۆم دەبینی لەگەڵ جیمین ئیرەییم دەبرد و دەمویست من بم لەگەڵیدا، جیمین تەنها شت بوو کە ویستم لە ژیانمدا.
سانا ووتی بە گریانەوە.
جیمین: دەزانم کە تۆو ئەو بەیەکەوە بوون لە پشتی منەوە، ئەو ڕۆژەش ئەو بابەتە یەکێک لە هۆکارەکان بوو بۆ جیابونەوەمان.
ڤیژی فرمێسکەکانی دەهاتنە خوارەوە.
ڤیکی لە سەرەتاوە سانای بەدڵ نەبووە و ئێستاش ئەیەوێت گوێی بۆ بگرێت.
سانا: چ-چۆن؟ تۆ دەتزانی؟
سانا پرسی بە شۆکەوە.
ڤیکی هیچی نەدەوت تەنها سێری دەکرد.
سانا: سێرکە دەزانم ئەوەی کە کردی هەڵە بوو و دەشزانم کە هەرگیز لێم خۆش نابیت و زۆر داوای لێبوورد ئەکەم.
سانا ووتی.
ڤیکی پێکەنینێکی کرد.
ڤیک: داوای لێبووردن؟؟ بۆچی؟ لە چی خۆش بم؟ خۆ دوای ئەم هەموو شتەی کە کردی بەرامبەر بە من من هێشتا ناتوانم ڕقم لێی بێت، ناشتوانم واز لە خۆشویستنی بێنم لە دڵمدا! من گیرم خواردووە لە شوێنێکدا! نازانم هەست بەچی بکەم نازانم دڵخۆش بم بۆ ئەوەی کە چی بەسەرهاو لەدوای ئەوانەی کە کردی بەرمابەر بە من یان ..
ڤیکی بە خێرایی بە گریاناوە ئەم هەموو ووشانوی دەووت. بەڵام وەستا چونکە خۆی ئازاری خۆی دەدا.
بەڵام دەیزانی ئەبێت خۆی بوەستێنێت لە گریان.
تایهیۆنگ بە هێواشی ڤیکی کردە باوەشی خۆیەوە.
تایهیۆنگ: ڤیکی شکت لە هیچ کەس هەیە کە وای کردبێت لەبەر تۆ؟
تایهیۆنگ پرسی.
ڤیکی ئێستا نەیدەزانی چی بڵێت دەیزانی کێ لە پشتی هەموو ئەمانەیە بەڵام لە هەمان کاتتدا دڵنیاش نەبوو.
ڤیکی: نەخێر.. نازانم کێ.
•••••••••••••••••••
جۆنگکوک بە جادە تەسکەکاندا لە تاریکی بە درەنگی شەودا دەڕۆیشت بە ڕێگەدا.
کڵاوی بلوسەکەی لەسەر بوو تەنها بە بێدەنگی دەڕۆیشت بە ڕێگەدا.
بۆ لای ماڵی ڤیکتۆر.
دەمێک بوو نەچووبۆیە لای ڤیکتۆر هەموو شەوێک چاوەڕێی شانسێکی دەکرد هەیبێت تا بچێت بۆ لای بەڵام ئێستا زۆر دەیەوێت بیبیمێت.
ئەمجارە نەوەستا.
شێتی دەکرد.. جۆنگکوک ڤیکتۆری دەویست، بەڵام دەیزانی هێشتا هەستی بۆ جیمین هەیە.
جۆنگکوک: بۆچی وام لێدەکەیت ڤیکتۆر.
جۆنگکوک ووتی بە دەنگە ڕاستییەکەی.
بە دەنگە قووڵەکەی.
جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی کرد.
جۆنگکوک: بەم زوانە دەبیت بە هی من.
••••••••
ڤیکتۆر هاتاوە ماڵەوە و چوو بۆ ژوورەکەی خۆی.
ڤیکتۆر هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کە سانا هێرشی بکرێتە سەر.
ئەی بۆچی پێیان نەووت کە ئەزانێت کێ ئەم کارە دەکات؟
خۆ زۆر ئاسان بوو.
بەڵام دەترسا لە هەموو شتێکی دەوروبەری.
چونکە دەیزانی ئەو کەسە سێری دەکات و ئاگای لە هەموو شتێکە.
و هەروەها لەبەر قوتابخانە.. ڤیکی ئامادە نەبوو لەلایەن تەلەبەکانی ترەوە باس بکرێت.
بەڵام گرنگترین هۆکار کە ڤیکتۆر بە کەسی نەووت کێ لەوەدەچێت لە پشت ئەم کارانەوە بێت ئەوە بوو کە
ڤیکتۆر دەیویست ئەو پیاوە ببینێتەوە دیسان.
وە بۆ ئەوەش ڕقی لە خۆی دەبوو.. بەڵام نەیدەتوانی هەستەکانی خۆی بوەستێنێت.
ڤیکی سەری دە ئێشا بەم هەموو خەیاڵانەو بۆ چەند ساتێک دەستی گرت بە سەریەوەو چاوەکانی داخست.
پێش ئەوەی چاوەکانی کاتەوە کەسێک بەرەو ڕووی هات و ڤیکی پاڵنا بە سیستەمەکەوە
کەسەکە هاتە سەر ڤیکی ویستی هاوار کات لە ترسدا بەڵام کەسەکە دەستی بە دەمیەوە گرتبوو بە پەڕۆیەک.
ڤیکی هەستی دەکرد کە هۆشی خپی لەدەستدا، و بوورایەوە.
••••••••••••
ڤیکی چاوەکانی کردەوە سەری زیاتر و زیاتر دە ئێشا دەستی گرتبوو بە سەریەوە و چاوەکانی بە تەواوی کردەوە، نەیدەزانی لەکوێیە و نەیدەزانی بۆ ماوەی چەندێک دەبێت کە لەم شوێنە بووە. بەڵام هەرگیز ئەم شوێنەی نەدینیوە لە ژیانیدا.
بەڵام لە ناکاو دڵی ڤیکتۆر بەرز بۆوە وەک ئەوەی بمرێت. بە دڵنیایەوە دڵی لێدەدات بە بەرزی، و بە دڵنیاییەوە دەترسێت.
دەیویست بجوڵێت بەڵام هەستی بە شتێک کرد، کە بەستراوەتەوە.
زۆری هەوڵ دەدا بجوڵێت بەڵام بێ سوود بوو.
زپر دەترسا بێدەسەڵات بوو کە هیچی بۆ نەدەکرا بۆیە وردو وردا فرمێسکەکانی کەوتنە خوارەوە.
بەڵام دڵی وەستا کە دەرگاکەی پێشی بە هێواشی کرایەوە و کەسێک هاتە ژوورەوە بەڵام دەمووچاوی دیار نەبوو کڵاوێکی لەسەر بوو کە دەیشاردەوە.
کەسەکە دەرگاکەی داخست لەدوای خۆی پێش ئەوەی هیچ شتێک بڵێت کەسەکە ڤیکتۆر دەیزانی کە کێیە ئەو کەسە.
پیاوەکە: بیرت دەکردم ڤیکتۆر.
••••••••••••••••••••••••••••
To be Continued."
![](https://img.wattpad.com/cover/268409796-288-k27485.jpg)
YOU ARE READING
چاودێری | Jeon Jungkook
RomanceCompleted ✔️ -ئایە ئەمە خەونە؟ ئەگەر ئەمە خەونە کەس نەوێرێت خەبەرم بکاتەوە. دەمەوێت بڵێم ئەم چیرۆکە لە ڕاستیدا ئینگلیزییەو من تەنها وەرمگێڕاوە بۆ کوردی🖤