بەشی یازدە📸

1.7K 244 139
                                    

ڤیکتۆر
منیان برد بۆ لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیس و ژنێکی لێیە بە ناو ئایرین کە پرسیارم لێدەکات.
بەڵام من هەموو شتێکم بۆ باس کرد. بەڵی هەموو شتێک. تەنها هەندێک نەبێت.
ئایتین بە قسەکان و چیرۆکەکانم شۆک دەبوون بەڵام بەردەوام دەبوو لە پرسیار کردن.
ئایرین: واتە تۆ پێمدەڵێی کە ئەو کەسەی ئەو شەوەی پێش دەستپێکی قوتابخانە دزی لەتۆ کرد لە پشت ئەم هەموو شتە خراپانەیە؟
ئایرین پرسیاری لە ڤیکتۆر کرد لەکاتێکدا ڤیکتۆریا بە دەمووچاویدا دیارە کە دەترسا.
ئایرین پێویست دەبوو هەموو شتێک لە ڤیکتۆرەوە گوێ لێبێ..چونکە زۆر نزیکن بۆ گرتنی پیاوەکە. هەرچەندە جیمین خۆی لە لایەن ئەو پیاوەوە گیرابوو بەڵام ئایرین هەستێکی هەبوو ڤیکتۆر هەموو ڕاستیەکان دەزانێت، پێویستی بە لێکۆڵینەوە لو جیمین نەبوو. تەنها ڤیکتۆر.
ڤیکتۆر: من هەموو شتێکم پێ ووتی کە دەیزانم و ئەمانەم هەمووی بە هاوڕێکانم ووتوە تۆ دەتوانی لەوانیش بپرسی بۆیە گوومانم لێمەکە.
ڤیکتۆر ووت بە ترسەوە بەڵام هەوڵی دەدا کە هیچ دەرنەخات.
ئایرین: لەوانیش دەپرسم ڤیکتۆریا هەموو پرسیارەکانت جواب دامەوە بەڵام هێشتا پرسیارە گرنگەکەت جواب نەیاومەتەوە دەزانی؟
ئایرین پرسیاری لە ڤیک کرد ڤیک بە بێدەنگی مایەوە.
ئایرین: بۆچی ئەم هەموو مانگە هیچت نەوتووە ئێستا ئەیڵێی؟؟
ئایرین پرسیاری کرد. بەڵام ئەمجارە ڤیکتۆر خۆی کۆکردەوە.
ڤیکتۆر: چونکە دەترسام، دەترسام خەڵکی بە خراپە باسم بکات و بە پیسی سێرم بکەن.
ڤیکتۆر ووتی بە ڕووی ئایریندا.
ئایرین: بۆچی دەترسایت؟ ئەی هەر جیمین نەبوو خیانەتی لێکردیت ئەی لەبەر ئەوە نەبوو جیابونەوە؟ جیمین ئەو کەسەیە کە دەبوایە شەرمەزار بووایە.
ئایرین ووتی.
ڤیکتۆر: لە ڕاستیدا نەخێر.. من چووم پێم گووت کە خیانەتم لێی کردووە.
ڤیکتۆر ووتی و ئایرین بەتەواوی شۆک ببو کە ڤیکتۆر ئەم هەموو شتەی شاردۆتەوە.
ئایرین: لەگەڵ پیاوە دزەکە خیانەتت لێی کرد؟
ئایرین پرسیاری کرد.
ڤیکتۆر بێدەنگ بوو بۆ کەمێک بەڵام قسەی کرد.
ڤیکتۆر: بەڵێ.
ڤیکتۆر لە دڵیدا زۆر شەرمەزاربوو لەبەردەم ئایریندا.
ئایرین: ئەی هەستدەکەی بۆچی هەر دەهاتەوە بۆ لات؟
ئایرین پرسیاری کرد.
ڤیکتۆر: ئەو شێتە.
ئایرین: شێتێک کە دووجار لەگەڵی خەوتیت.
ئایرین ووتی و ڤیکتۆر زیاترهەستی بە شەرمەزار بوون کرد.
ئایرین ویستی پرسیارێکی کە بکات بەڵام بێدەنگ بوو.
بیری دەکردەوە..
ئایرین ئێستا تێگەیشت، و لەوەدەچێت هەموو شتێک بزانێت.
ڤیکتۆر: ئاوها نییە شتەکە من پێت دەڵێم کە ئەو منی ڕفاندبوو.
ڤیکتۆر ووتی.
ئایرین: بەڵام هەر نەهاتی بۆ لای پۆلیس.
ئایرین ووتی و دینی کە ڤیکتۆر زۆر قورسایی لەسەرە لەم کاتەیا.
ئایرین: ڤیکتۆریا تۆ دەزانی ئەگەر بهاتیتایە جیمین و سانا و کەسەکانی تر هیچ ئازاریان پێنەدەگەیشت؟ و تۆش ئازارت پێنەدەگەیشت.
ئایرین ووتی.
ڤیکتۆر: ئەو ئازاری منی نەدا.
ئایرین بێدەنگ بوو.
بەڵام ئایرین هەستی بە دڵخۆشی دەکرد کە ڕاستییەکان وردو وردە دەردەکەوتن.
ئایرین: هەرچۆنێک بێت ڤیکتۆریا پێویست ناکات تەنها خۆت تاوانبار کەیت بۆ هەموو شتێک.
ئایرین ووتی بە زەردەخەنەیەکەوە.
ئایرین: من بڕوام بەتۆیە بۆیە فەرمانی ئازاد کردنت دەدەم لە ژێر چاودێری چڕدا.
ئایرین ووتی و ڤیکتۆر دڵخۆش بوو زۆر لە دڵیدا.
ڤیکتۆر: زۆر زۆر سپاست دەکەم بەڕاستی.
ڤیکتۆر ووتی و ئایرین زەردەخەنەیەکی کرد.
ڤیکتۆر هاتە دەرەوە لە ژوورەوەو هاوڕێکانی بینی لیسا و مۆمۆ و جیسوو.
هەموویان باوەشیان کرد بەیەکدا بەڵام پۆلیسێک هات و جیایان کردەوە.
و ئێستا سەرەی هاوڕێکانی بوو، ئایرین پرسیاریان لە هاوڕێکانی ڤیکتۆر دەکرد بەڵام هەموویان بەیەکەوە.
هەرسێکیان چوونە ژوورەوەو دانیشتن.
ئایرین دەستی کرد بە پرسیار کردن و تەواو بوو.
بەڵام لیسا پرسیارێکی کرد پێش چوونە ژوورەوە.
لیسا: ببورە بەڵام پرسیارێک.. تۆ هیچ گوومان لە کەسێک دەکەیت؟ یان دەزانیت ئەو پیاوە کێیە؟
ئایرین زەردەخەنەیەکی کرد.
ئایرین: بەڵێ دەزانم.
هەموویان شۆک بوون.
ئایرین: و ئێوەش هەمووتان دەزانن.
•••••
جۆنگکوک لە دەرەوەی بنکەی پۆلیس دەوەستا و خۆی شاردبۆوە و بەدوای پلانەکە دەکەوت..
ڤیکتۆر لە سەیارەی پۆلیس دا بوو و جۆنگکوک پلانەکەی ئەوەبوو ڤیکتۆر ببات.
کەمێکی مابوو ئەو سەیارەیەی کە ڤیکتۆری تیایە بێتە نزیک جۆنگکوک.
جۆنگکوک سەیارەکەی دینی لە دوورەوەو مقسکێکی کرد بە دەمووچاوییەوە.
بەبێ بیرکردنەوە جۆنگکوک ڕایکردە پێش سەیارەکە بەڵام نەیهێشت بەر بکەوێت.
سەیارەکە بە توندی وەستا.
ڤیکتۆر سەری دای بە کورسیەکەی پێشی لەناو سەیارەکە.
ئەو ئازارەی لە سەریدا بوو ئێستا باوەڕ پێنەکراو بوو.
ڤیکتۆر سەەی بەرز کردەوە سێری پێشەوە بکات بەڵام پۆلیسەکان لە ئازاردا ئەیان ناڵاند و خوێن لە سەەیان دەڕۆیشت.
؟؟؟: نەجووڵێیت.
ڤیکتۆر گوێی لەو دەنگە بوو. دەنگی پیاوەکە.
ئەم پیاوە بۆ ئەوەنە زۆر ئەڕوا تا تەنها منی هەبێت.
ڤیکتۆر لە دڵی خۆیدا ووتی. ڤیکتۆر دڵی بەرز بۆوەو ترسا. و هەموو هێزی خۆی کۆکردەوە تا بتوانێت ڕا بکات بەڵام هەمووی بێسوود بوو.
پیاوەکە دەرگاکەی کردەوەو قاچی ڤیکتۆری ڕاکێشا لەو سەرەوە. ڤیک هەموو هێزی خۆی بەکار دەهێنا تا نەگاتە ئەو
ڤیکتۆر: نەخێر
ڤیک هاواری کرد بەڵام پیاوەکە بە هێزێکی توند ڕایکێشا بەرەو خۆی.
پیاوەکە: کەس ناتوانێت تۆ لە من بەرێت.
ئاخر ڕستە بوو کە ڤیک گوێی لێبوو پێش ئەوەی لە هۆش خۆی بچێت.
••••
لە تەلەفوندا:
ئایرین: ئەوە چی بووە؟؟
پۆلیس: لەکاتی لێخوڕیدا کەسێک هاتە بەردەممان و هەموومان بریندار بوون بەڵام کە سەرمان بەرز کردەوە کچەکە دیار نەمابوو.
پۆلیسەکە ووتی.
ئایرین تووڕە بوو تەلەفۆنەکەی دا بە ئەرزدا.
ئایرین: هەر ئێستا بجوڵێن لە هەموو شوێنێک هێز بڵاو کەنەوە.
ئایرین ووتی و پۆلیسەکان دەستیان کرد بە جوڵە.
ئایرین: من دەتدۆزمەوە جیۆن جۆنگکوک.
•••••
ڤیکتۆر بەهۆش خۆی هاتەوە بە سەرئێشەیەکی زۆر زۆر.
ڤیکتۆر چاوەکانی کردەوە بەڵام یەکسەر یەک شتی بەبیر هاتەوە.
پیاوەکە کە ووتی کەس ناتوانێت تۆ لەمن بەرێت.
بەڵام کە لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە دەستی کرد بە لەرزین و ترس لەو شوێنەی کە لێیەتی.
هەر ئەو شوێنەی کە ئەو شەوەی تر ڕفاندبووی.
ڤیکتۆر دەترسا و نەیدەزانی چی بکات بۆ ئەوەی لێرە دەربازی بێت.
ڤیکتۆر بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت هەرچەنە دەیزانی کە قفڵە بەڵام تاقی کردەوە بەڵام شۆک بوو کاتێک زانی قفڵ نەدراوە دەرگاکە.
ڤیک بە هێواشی دەرگاکەی کردەوە. و بە هێواشی چووە دەرەوە لە ژوورەکە.
ڤیکتۆر لەو شوێنە دەترسا بەڵام بە هۆڵەکەدا دەڕۆیشتە خوارەوە بە هێواشی چونکە دەرگایەکی تری دەبینی لەوێ.
کە دەڕۆیشت بە ڕێگاکەدا ئەرزەکە دەنگی دەردەکرد.
کە دەرگاکەی کردەوە ڤیکتۆر قادمەیەکی بینی و لەخوای قادرمەکە هەموو ژوورەکانی تری لێبوو وەک ئەوەی ئەمە قاتی یەکەمی خانوەکە بێت.
بە هێواشی ڤیکتۆر بە قادرمەکاندق دەڕۆیشتە خوارەوە و هەوڵی دەدات هیچ دەنگێک دەرنەکات.
ڤیکتۆر سێری شوێنەکەی کرد هەموو شوێنەکە پیس بوو خۆڵی لێبوو لە هەموو شوێنێک وەک ئەوەی کەس بۆ چوندین ساڵ نەهاتۆتەوە بەم ماڵەدا.
ڤیکتۆر دەڕۆیشت و سێری دەوروو بەری دەکرد بەڵام خەریک بوو جەڵدەی دڵ لێی بدات کاتێک کە بەر کەسێک کەوت.
ڤیکتۆر سەری بەرز کردەوەو پیاوەکەی بینی بە ماسکێکەوە.
چۆن وا بو خێرایی گەیشتە ئێرە؟؟
ڤیک ئەو پرسیارەی لە خۆی کرد لە دڵیدا.
بەڵام دەترسا زۆر دەترسا ئایە ئێستا چی لێدەکات؟
ڤیکتۆر هەنگاوی دەنا بەرەو دواوە.
ڤیکتۆر: لە من دوور کەوەرەوە.
ڤیکتۆر ووتی بە ترسەوە.
پیاوەکە: ویستم لێت دوور کەومەوە..بەڵام وا دیارە کە ناتوانم.. ناتوانم چونکە تۆ ڕێگەم پێنادەی.
پیاوەکە ووتی بە دەنگێکی قووڵ و ئەویش هەنگاوی دەنا بۆ پێشەوە بەرەو ڤیکتۆر.
پیاوەکە: تۆ بەشێکی لە من.
ڤیکتۆر تەنها دەترساو هەنگاوی دەنا بەرەو دواوە بەڵام زیاتر ترسا کە پشتی بەر دیوارەکە کەوت.
ڤیکتۆر کەمێک وەستاو و ویستی ڕابکات بەڵام پیاوەکو زووتر قۆڵی ڤیکی گرت و بەرەو خۆی ڕایدەکێشا.
ڤیکتۆر: نەخێر وازم لێبێنە.
بە گریان و هاوارەوە ووتی.
بەڵام پیاوەکە بەردەوام بوو لە ڕاکێشانی.
پیاوەکە: هەوڵ مەدە ڕابکەیت ڤیکتۆر هەموو کات دەتگرمەوە.
ووتی.
پیاوەکە: هەموو کات دەتدۆزمەوە هەموو کات دەزانم لەکوێیت ناتوانی خۆی بشاریتەوە ڤیکتۆر.
پیاوەکو ووتی.
ڤیکتۆر زۆر دەترسا هەموو دڵی دەگریاند.
وەستا لە جووڵە کردن.
بەڵام هاواری کرد بە تووڕەییەوە.
ڤیکتۆر: بۆچی وازم لێناهێنیت دەستم لێمەدە.
با توڕەیی و هاوارەوە ووتی.
ڤیکتۆر: تۆ کێیت.؟
پیاوەکە: تۆ دەزانیت.
دڵی ڤیکتۆر بەو ووشانە خەریک بوو بێنە دەرەوە.
پیاوەکە: هەموو کات سێرم دەکردی.
پیاوەکە: بۆ هەر شوێنێک دەڕۆیشتی من سێرم دەکردیت و بەدوام دەکەوتی.
پیاوەکە: کە خەمبار بووی من هەموو کات لەگوڵت بووم.. بەڵام تۆ قەت منت نەدەدینی.
دڵی ڤیکتۆر ئێستا لەسەر هەزار لێیدەدا.
پیاوەکە پێکەنی.
پیاوەکە: هەموو ڕۆژ لەبەردەمتا بووم زۆر سەیری نەت دەبینی کە منم.
دڵی ڤیکتۆر وەستا.
ئایە ئەو..
ڤیکتۆر بیری لە هەمووی دەکردەوە وردە بە وردە.
نەخێر
بیرکەدنەوەکانی ڤیک قووڵ تر و قووڵ تر بوو
نەخێر
هەموو شتەکانی خۆی هەستی پێکرد .. ئایە ڕاستن.
نەخێر.
پیاوەکە: منت بیر نایەت گیانەکەم؟
ڤیک نەیدەویست باوەڕ بکات کە ئەوە.
دەستی کرد بە گریان و کەوتە ئەرزەکە.
ڤیکتۆر: نەخێر نابێت.. نابێت تۆ بیت
پیاوەکە: بیلێ
ڤیکتۆر: نەخێر
پیاوەکە: بیڵێ.. ناوم بێنە.
پیاوەکە ووتی.
ڤیکتۆر: جۆنگکوک
ڤیکتۆر سەری بەرز کردەوە.

ڤیکتۆر: جۆنگکوکڤیکتۆر سەری بەرز کردەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جۆنگکوک زەردەخەنەی کرد کە زانی.
جۆنگکوک: سڵاو دیسان گیانەکەم.
• To be Continued.

چاودێری | Jeon Jungkook Where stories live. Discover now